کولتوور

مەلا بۆ لەمەبدئو حەقبێژی لادەدات دەچێتە بەرەی حیزبی دەسەڵاتی گەندەڵ

مەلا بۆ لەمەبدئو حەقبێژی لادەدات دەچێتە بەرەی حیزبی دەسەڵاتی گەندەڵ.
خودای گەورە مرۆڤی بەسروشت دروستكردوە مەبدەئیبێت و بەسایكۆلۆژیەت حەقی خۆشبوێت، لەگەڵ حەق دابێت، كەسایەتی و میللەتانی خاوەن مەبدەئو حەقبێژ خۆشەویست و سەركەوتوون لەژیان، هەر گەل و میللەت و سەركردەو پێشەنگێك مەبدەئی نەبێت نەك دۆستەكان!! تەنانەت دوژمنەكانیش خۆشیان ناوێت، چونكە وەك كورد دەڵێت: كەسی بێمەبدئ وەك گوڵەبەڕۆژە وایە، بەرو پشتی نیە و هەر رۆژەی ڕوو لەلایەكە، ئێستا زۆرێك لەمیللەتی كورد لەسایەی دوو حیزبی دەسەڵات توشی قەیرانی بێمەبدەئی بووە هەموو شتێك هەراج دەكات بۆ گەیشتن بەپلەو پۆست و پارە، دەردە كوشندەكە هەردوو حیزبی دەسەڵات نییە، بەشێك لەمێزەربەسەرو مەلای مزگەوتیش توشی ئەم بێمەبدەئیی و دواكەوتەی باتڵ بووینە.

هۆكارەكانی زۆرن بەكورتی باسی دەكەم:
1- مادەگەرایی و دەستكەوتنی پارەو پول. 
2- زوو گەورەبوون لەپەنای دین.
3- پێنەگەیشتن و تێنەگەیشتن لەمەبدەئو حەق و ڕاستی، زوڵم و زاڵم و ستەم.
4- بەناوی چاكسازی دەخزێنە نێو دەریای فەسادی دوو حیزبی حاكم، دەریایەكە زۆر پان پۆڕە دەیان بات،  تا ئێستا یەك نموونەی سەركەوتوومان نییە كەسێكی حەقبیژ چوبێتە نیو دوو حیزبی دەسەڵات چاكسازی كردبێ، ئەوەی چووە تاوایتەوە لەگەڵ گەندەڵەكان.
5- بونی فەراغ و بێمتمانەیی و بێ‌ بەرنامەیەكی زۆر لەلایەن حیزبەكانی دەرەوەی دەسەڵات بەتایبەتی ئیسلامییەكان.
6- زۆرینەی بەدوای پارەو پلەو پۆستە ئەویش چاو لەوانە دەكات.
7- پیشەنگی ڕاست و تەواو مەبدەئی لەگۆڕەپانەكە كەم و غائیبە!
8- زیرەكی و وریای دووحیزبی دەسەڵات لەكڕینی بەرامبەرەكان، چەندان خاڵی تر نامەوی درێژی بكەمەوە.

د. ئیدریس كاریتانی.

618 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2023-08-20
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.