نامەیەكی بیرخستنەوە بۆ لاهور جهنگی
نامەیەكی بیرخستنەوە بۆ لاهور جهنگی
نووسنی: دكتۆر بهختیار قهرهداغی
پێشەكی ئهوه لهسیفەتی بەندە نییە كه گاڵتە بە بەرانبەرهكهم، بكەم بهتایبهت لهكاتێكدا بەرامبەرم لاوازە و گڕۆڵەی لەلێژییە، بەڵام لێرەدا بەرانبەر جەنابتان ئەركی سەرشانمە، خۆت و خوێنەران و بە ناو لایەنگرانت بیرت بێنمەوە كە جەنابتان چیتان بەرانبەر بەندە كرد.
هاتی میدیا سەگەكەتت تێ بەردام كە بەپارەی دزی و سەرانە لە میللەت دروستت كردبوو بەبێ هیچ شەرمێك و ئیعتیبارێك بۆ ناسیاوێتیمان و بێگەردی هەڵوێستی بەندەو هاتیت ڕاستییەكانت شێواندو كڵاوتكردە سەری خەڵكی گێل و سادە و هەزاران جنێو و قسەی ناشرینت بۆ من ئاڕاستە كرد.
من بابایەكی دكتۆری بێ چەك و بێ مافیا بووم و زۆر شێرانە هەڵوێستی خۆمم نەگۆڕی تا ئێستاو پێگەی ڕەسمی و ملیۆنەها دۆلاری ئێوەو مانانم خستۆتە ژێر پێڵاوو كروومەته قوربانی فرمێسكی چاوی بێوەژنێكی كوڕد.
كاتێك پەلامارتان دام و سۆران عومەرتان تێبەردام، من زۆر ئازایانە بە تەنیا چومە مەڵبەند و پێم ڕاگەیاندن كە سوڵح ناكەم لە گەڵ ئەو خوێڕیەو وەك لە وێنەكەشدا دیارە و بڵاوتان كردەوە بەڵام بەبێ كۆمێنتە ئازاكەم كە هێشتا من لە ناو مەڵبەندا بووم نووسیبوم سەیری بەروار و كاتەكە كە و حاكم قادر و شێخ جەعفەرم خستە ژێر باڵمەوە نەك من بچمەژێر باڵیان و بپاڕێمەوە وەك تۆ بۆ سوڵحكردن.
فەرموو كاك لاهور خۆت و سۆران و سەراوی و پیاوەكانت با بتوانن لە سەدا یەكی من ئازایەتی و لە خۆبوردەیی من بنوێنن و من ڕازی بووم بە دەربەدەری و هەڕاجی ماڵم و ئەو ئۆفەرە ملێۆنەها دۆلارەی دوایی بۆم كرا خستمە ژێر تاكە پێڵاوی خاوەن شێلم فرۆشەكەی بازاڕ چونكە پێڵاوە شڕەكەی ئەو زۆر بە پێگەترە لام لە پێگەكەتان.
#پێگهی_دووربین
|