رێپۆرتاژ

به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژوویی له‌سه‌ر شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی یه‌كێتی به‌ بزوتنه‌وه‌

لەبه‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مێژووییدا؛ کە دەربارەی شه‌ڕفرۆشتنه‌كانی یه‌كێتی به‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییە

جەبار فەرمان بەجەلال تاڵەبانی دەڵێت: کوشـ، ـتن تەنها لەدەستەڵاتی بەڕێزتاندایە!

ن: موسڵیح هه‌مزه‌ نووری

ماوەی چەند مانگێگ بوو لەوڵاتێکی دراوسێ پلانی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دادەنرا، ئەوەبوو لە (١٩٩٣/١٢/٢٠) یەکەم شەڕی بەرفراوانی ناوخۆ لەنێوان بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتیی نیشتیمانیدا هەڵگیرساو لە (١٩٩٣/١٢/٢٧) گەڕی یەکەمی کۆتاییهات.
ئەنجامەکەی ئەوەبوو: بزووتنەوە لەگۆرەپانی سیاسیدا سڕرایەوەو تەنها بەشێوەی سەربازی لەچەند ناوچەیەک قەتیسبوو. وە یەکێتییش کە لەسەردەمی شەڕی عێراق-ئێرانەوە هاوپەیمانی سوپای پاسداران بوو، ماوەیەکبوو دوای راپەرین دوورکەوتبۆوە. لەئەنجامی شەڕەکەدا بەتەواوی و بەکولک و پێستەوە چووەوە باوەشی ئێران، کە یەکێک لەئامانجەکانی دروستکردنی شەڕەکە هەر ئەوەبوو، کە لەساڵانی دواتردا بەڵگەنامەکان دەریانخست. هەر ئەو شەڕەیش بووە دەستەچیلەی هەڵگیرساندنی قۆناغی دووەمی شەڕی ناوخۆ لەنێوان یەکێتی و پارتیدا.
ئەم بابەتە پێویستیی بەنووسینێکی تێروتەسەل هەیە، کە هەموو لایەنەکانی شەڕەکە بێلایەنانەو باش رونبکاتەوە:
- جەلال تاڵەبانی کاتێک جەبار فەرمانی بانگکردبوو بۆئەوەی سەرپەرشتیی شەڕەکە بکات، پێیوتبوو: "ئەمەوێت وەک ریشی خۆت -کە خۆی کۆسەبوو ریشی کەمبوو- بیانتاشیت و دەست نەپارێزیت و پەرێزت پاکبێت". هەمان دەستەواژەی شەڕی قڕناقاو پشتائاشانی دووبارەکردبۆوە، کە بروسکەی بۆ هێزەکانی یەکێتی کردبوو: پەرێزتان پاکبێت. وەک ئاماژەیەک بۆ دیل کوشتن! هەرچەندە مەلا بەختیار ئەم وتەیەی داوەتە پاڵ کاک نەوشیروان، بەڵام وەکو هەموو شتەکانی تری، ئەوەیشی شێواندووەو قسەی مام جەلال بووە. لەئەنجامدا لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا زیاتر لە (٢٠٠) چەکدارو بێچەک و لایەنگری بزووتنەوە کوژران، کە بەشی هەرەزۆریان بەدیلی کوژران و لەشەڕدا نەبوون! جەبار فەرمان؛ فەرمانەکەی وەک خۆی جێبەجێکرد!
- لەدوای کۆتایی هاتنی شەڕ؛ یەکێتی بەردەوامبوو لەڕاوکردنی ئەندام و کادیرانی بزووتنەوە، دوای چەند مانگێک جەبار فەرمان ئەندامێکی بزووتنەوە لەکۆیە لەماڵەکەی خۆی دەهێنێتە دەرەوەو گوللەبارانی ئەکات. مام جەلال بەو پێیەی خۆی بەخەڵکی کۆیە دەزانی، لەکاتی شەڕەکەدا کۆیەی (استثناء)کردبوو لەو قەتڵوعامە، بۆیە کادیرەکانی کۆیە داوا لەجەبار فەرمان دەکەن: ئەو کارەیان بۆ بکات. دیارە جەلال تاڵەبانییش ناڕازی دەبێت، کە لەکۆیە فەرمانی شکێنراوە. لەوەڵامدا جەبار فەرمان لەسەر پارچە کاغەزێکی دڕاو نامەیەک بۆ تاڵەبانی دەنووسێت:
١- کوشتنی ئەندامەکەی بزووتنەوە بەفاوڵ دەزانێت، وەک ئەوەی شەڕ یاری بێت و کوشتن فاوڵ!
٢- بەپێی نامەکە بێت، دەڵێت: کوشتن تەنها لەدەسەڵاتی بەڕێزتاندایە. دەردەکەوێت بەدرێژایی شۆڕش، هیچ کەسێک بەبێ فەرمانی مام جەلال نەکوژراوە، مەگەر حاڵەتێکی ئاوا، کە ئەو بەفاوڵ ناوی ئەبات!
٣- وەکو هەموو گرتن و کوشتنەکانی ئەوساو ئێستا، کۆمەڵێک تۆمەت و بەهانەی ناڕاست ریزئەکات بۆ پاساوو حەقدان بەکوشتنەکە، کە هیچیان لەو ئەندامەی بزووتنەوەدا نەبوون، چونکە کەسێک ئەوەندە تۆمەتباربێت، لەناو شارو لەژێر دەستەڵاتی دوژمنەکەیداو لەناو ماڵ و مناڵی خۆیدا دانانیشێت!
- سیاسەت لەکوردستاندا ئاوا بۆگەنە! ئەو سەرکردە ئیسلامییەی، لەژێر کاریگەریی فیکرو وتارو پەیامەکانی ئەودا، کە ئەو گەنجانە کوژران و خۆیان بەکوشتدا، لەدوا ساتەکانی تەمەنی مام جەلالدا، کەوتبۆوە دوعاکردن و پاڕانەوەو دەیوت: خوا مام جەلال بپارێزێت، چونکە مام جەلال موڵکی هەموو کوردەو قائیدی زەرورەیە بۆ کورد!.
سەرکردەکانی کورد ئەو ئیلهامەی لەکاتی بەرژەوەندییە کەسییەکاندا بۆیان دێت، لەسەرەتاوە ئەو ئیلهامەیان بۆ بهاتبا، زۆر رووداو روویاننەئەداو هەزاران کەس لەمردن رزگاریاندەبوو، کورد هەمیشە بووەتە قوربانیی بەرژەوەندی و ویستی سەرکردەکان، نەک بیروباوەڕو کوردایەتی و بەرژەوەندیی گشتی.

*چاوگ‌: ئە‌ژماری نووسه‌ر.
3572 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-12-29
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.