رێپۆرتاژ

ماوەی دەستبەسەركردنی مامۆستا كرێكار درێژكرایەوه

ماوەی دەستبەسەركردنی مامۆستا كرێكار درێژكرایەوه

سەرەتای كێشە دروستکراوەكە:

لەمێژووی 2019/7/15ز. دانیشتنی رەسمیی دادگای شاری بۆڵزانۆی ئیتالیا، بەبێ ئامادەبوونی خۆی، سزای (12) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر مامۆستا كرێكاردا سەپاند، هاوكات پۆلیسی نەرویجی هەڵیانكوتایە سەر ماڵی مامۆستا كرێكارو دەستگیریانكرد.

ماوەی مانەوەی مامۆستا كرێكار لەزیندانی نەرویجدا:

دواتر لە 2019/7/17 دادگای نەرویج بڕیاری دەستبەسەركردنی مامۆستا كرێكاری بۆ ماوەی چوار هەفتە پەسەندكرد، بەبیانووی ئەوەی: ئەگەر دەستبەسەرنەكرێ، ئەوا مامۆستا كرێكار هەوڵی دەربازبوون دەدات. هەرچەندە پارێزەرەكەی مامۆستا كرێكار داوای تێهەڵچوونەوەی بۆ بڕیارەكە كرد، بەهۆکاری ئەوەی: مامۆستا كرێكار هیچ پاسپۆرت و بەڵگەنامەیەكی رەسمیی نییەو ناتوانێت بۆ هیچ شوێنێك سەفەربكات، هەروەها سیمای مامۆستا ناسراوەو لەهەر شوێنێك ببینرێ دەناسرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لەوڵاتی ئوردنیش بەتۆمەتی فرۆشتنی هیرۆین بەماوەی (15) ساڵ حوکمدراوەو لەنەتەوەیەكگرتووەكانیش ناوی لەلیستی تیرۆردایە. كەچی دادوەر داواكەی رەتكردەوەو دوای تەواوبوونی ئەو مانگە، دووبارە (8) هەفتەی تری بۆ درێژكرایەوە.

داواكاریی ئیتالیا بەمەبەستی رادەستكردنی مامۆستا كرێكار:

 لە 2019/8/1 دا دەوڵەتی ئیتالیا بەرەسمی داوای رادەستكردنی مامۆستا كرێكاری ئاراستەی وەزارەتی دادی نەرویج کرد. وەزارەتی ناوبراویش داواکەی بۆ دادگا ناردووە، تا ھەڵسەنگاندنی بۆ بکرێ.

نەرویج و ناردنی مامۆستا كرێكار بۆ ئیتالیا:

لەمیانەی ئاراستەکردنی داواكارییەکەدا، داواكاری گشتیی نەرویج، خوازیارە لەماوەی تەنها (1) رۆژدا، دادگا هەڵسەنگاندن بۆ ناردنی مامۆستا كرێكار بۆ ئیتالیا بكات، ئەمەیش لەلایەن پارێزەرەكەی مامۆستا كرێكار (برینیار مێلینگ)ەوە بەوە لێكدەدرێتەوە كە نەرویج دەیەوێت بەخێرایی و بەبێ هەڵاوێردنی دۆسییەو هەڵسەنگاندنی تۆمەتەكان، بەئاسانی بڕیاری رادەستكردنی مامۆستا كرێكار دەربكات و رەوانەی ئیتالیای بكات، بۆیە لەبەرانبەردا پارێزەرەكەی مامۆستا كرێكار داوادەكات: دادگا كاتی زیاتری هەبێت بۆ بڕیاردان لەسەر رادەستكردنی مامۆستا كرێكار بەئیتالیا.

هێشتنەوەی مامۆستا كرێكار لەزینداندا:

لەمیانەی ئەم كێشمەكێشەی داواكاری گشتیی نەرویجدا، دادوەر؛ دوای دوو جار درێژكردنەوەی ماوەی دەستبەسەركردنی مامۆستا كرێكار، ئەمڕۆ (2019/10/9ز) دیسانەوە ماوەی دەستبەسەركرانی مامۆستا كرێكار (8) هەفتەی تر درێژكرایەوەو بەپێی بڕیاری دادگا، مامۆستا كرێكار تا (2019/12/4) بەدەستبەسەركراوی لەزینداندا دەمێنێتەوە.

رۆڵی ئیتالیا لەدۆسییەی مامۆستا كرێكاردا:

ئیتالیا؛ مامۆستا كرێكارو (5) كەسی تری حوكمداوە بەبیانووی گومانێك، كە هیچ بنەمایەكی نییە، بەو گومانەی كە گوایە: لەنەرویج و بەریتانیا تاوانێك ئەنجامدراوە، ئەوەیش دروستكردنی "رەوتی شاخ" یان "دیدی نوێ"ـیە!، كە لەبنچینەدا خۆیشیان نەیانزانیوە ئەو کۆمەڵە یان رێکخراوەی باسیانکردووە، ناوی چییە! پاشان ئەم "رەوتی شاخ" یان "دیدی نوێ"یە دەكەن بەڕێكخراوێكی تیرۆریستی، كەچی ناتوانن لەدادگا ئەوە بسەلمێنن كە "رەوتی شاخ" رێكخراوە، چ جای ئەوەی رێكخراوێكی تیرۆریستی بێت!، سەرەڕای ئەمانەیش، ئەو كەسانەی بەهۆکاری ئەم گومانە حوكمدراون، هەموویان لەوڵاتانی نەرویج و بەریتانیا نیشتەجێن، نەک لەئیتالیا!. ئایا ئیتالیا چۆن مافی ئەوەی هەیە: حوكمی كەسانێك بدات، كە هیچ پەیوەندییەكیان بەو وڵاتەوە نییە؟! لەهەمان كاتدا نەرویج و بەریتانیا ئامادەنین تەنانەت لێكۆڵینەوەیش‌ لەم دۆسییەیە بكەن، ئاشکرایە ئەمە هیچ گومانێك ناهێڵێتەوە، كە ئەوەی بۆ مامۆستا كرێكارو ئەو برایانەی تر سازكراوە، جگە لەدۆسییەیەكی سیاسی هیچی تر نییە.

 چۆنێتیی سەردانیكردنی مامۆستا كرێكار لەزینداندا:

لەم ماوەیەدا خانەوادەی مامۆستا كرێكار؛ لەكاتی سەردانیاندا بۆ زیندان تەنانەت رێگەیانپێنەدراوە بەزمانی كوردییش قسە لەگەڵ مامۆستادا بكەن، لەمیانەی تەواوی کاتی دیداری نێوان مامۆستا كرێكارو خانەوادەکەیدا، پۆلیسێك چاودێریان بووەو تەواوی گفتوگۆكانی نێوانیانی تۆماركردووە، ئەمە جگە لەوەی هەر جارێك داوای سەردانی مامۆستا بكەن، پۆلیسی نەرویجی دوای ماوەی (21) رۆژ، ئینجا داواکارییەكەیان پەسەنددەكات.

 باری تەندروستیی مامۆستا كرێكار لەزینداندا:

كاك خالید رەنجدەری برای مامۆستا كرێكار؛ لەدوای ئەوەی لە (17)ی مانگی رابردوودا، سەردانی مامۆستای كردبوو، وتی: "سوپاس بۆ خوا تەندروستیی مامۆستا كرێكار زۆر باشە، بەداخەوە دەبوو هەر بەزمانی نەرویجی قسەی لەگەڵ بکەم، چونکە پۆلیسێک لەگەڵمان دانیشتبوو بواری هیچ پرسیارێک نەبوو".

مامۆستا كرێكار لەزینداندا بەچییەوە سەرقاڵە؟:

مامۆستا كرێكار داوای ئەوەی كردووە، رێ بەخانەوادەكەی بدرێ بۆئەوەی بتوانن كتێبی بۆ بنێرن، تا بیانخوێنێتەوەو وەریانبگێڕێت بۆ زمانی كوردی، كەچی دوای گەیاندنی كتێبەكان، پۆلیس كتێبەكانی رەتكردۆتەوەو وتویانە: دەبێت بەپۆست بۆی بنێرن، هەرچۆنێك بێت دوای گەیشتنی كتێبەكان، ئێستا مامۆستا خەریكی نووسینی كتێبەو قورئانەکەی هەروا لەلایەو لەخزمەتیدایە.

 

6313 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-10
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.