کۆمەڵکاری

خوای گەورە لە پای چی ئاوا لە مامۆستا کرێکار دەکات؟!

کۆچەر عومەر

خوای گەورە ویستی وایە، هەر کەسێك کە خۆی بۆ کاری گەورە ئامادە بکات، لە ناخیدا گەورەبێت و ئامانجی گەورەی هەبێت، پڕۆژەی گەورەی هەبێت، ئەوە خوای گەورە تاقیکردنەوەی زۆر دێنێتە ڕێی، بۆ پاڵفتەکردن و لە بێژنگدانی ئەو کەسە، تا بیسازێنێت بۆ ئەو ئەرکەی کە بۆی داناوە جێبەجێی بکات، هەنگا و بە هەنگا و بە تاقیکردنەوەی جیاواز، دەروون و جەستەی بۆ ئامادە دەکات. مامۆستا کرێکاریش(خوای گەورە ئازادی کات) کاتێك زیاتر بۆی ڕۆشن بوویەوە کە ئەم مرۆڤە ئەرکی سەرشانی بریکاری(استخلاف)ـە لەسەر زەوی، و زیاتر لە پینج هەزار کتێبی خوێندوەتەوە و نزیکەی چل ساڵ ئەزموونی کاری لەو مەیدانەدا پەیداکرد، کەوتە هەوڵدان بۆ ئەوەی ئەو وەزیفەی بریکارییە لەسەر زەویدا ئەدا بکات. بۆیە لای بوو بە بەڵگە نەویست کە ئەم بریکاریە هەوڵێکی زۆری دەوێت، ماندبوونێکی زۆری دەوێت، وە بەتایبەتی لە کوردستان کە بیکاتەوە بە دارولئیسلام. لە لایەك دەبێت خۆی بۆ ئامادە بکات و لە لایەکی ترەوە بانگەوازی خەڵکی بۆ بکات. لەو لاشەوە دوژمنانی دین، هەمیشە لەهەوڵی دژایەتی کردنی ئیسلامەکەدان! بە تایبەتی کەسایەتی تاکی موسوڵمانیان لا مەبەستە، نابینیت پێشەوامان پێغەمبەری خواﷺ لە سەرەتای بانگەوازەکەی بەڕۆژ لە بانگ کردنی خەلکی بۆ ناو ئیسلام و ئاشنا کردنی بە ئیسلامەکە و دروست کردنی موسوڵمانانێك شیاو بن بۆ هەڵگردنی ئەم بانگەوازە خواییە، لەو لاشەوە ئەو هەموو ئازار و ناڕەحەتیانەی بەسەریان دەهێنا هەر خۆ ڕاگر بوون، شەویش بە بێدارکردنەوەی شەونوێژ و قورئان خوێندن، کە لە سەری فەرز بوو بوو لەسەرەتای وەحیەوە تا ماوەی یەك دانە ساڵ! دوای ئەوەی خوای گەورە بە رەحم و میهرەبانی خۆی لەسەری سوك کرد. ئایا بۆ چی ئەم پێغەمبەرە نازدارەﷺ ئەم هەموو ئەرکەی لەسەر بوو؟! لەبەر ئەوەی خوای گەورە دەیزانی ئەرکی ئەم پێغەمبەرەﷺ قورسە! ئەبێت لەم لاوە پەروەردە کردنی موسوڵمان، پاک کردنەوەی بیرو باوەڕیان، کەوتنە گۆڕینی ڕوکار و ناوەڕۆکی گۆمەڵگەکە. لەو لاشەوە دوژمنی بەرامبەریش قورەیشە، لە هەوڵی بن بڕکردنی ئەو نەمامە تازانەدایە کە پێغەمبەری خواﷺ خەریکی چاندنێتی تا بەیەك جاری لە ناوی ببات، بۆیە ئەرکی ئەم پێغەمبەر ﷺقورسە! ئەبێت ئاوا مامەڵە بکات بۆ ئەوەی خوای گەورە کارەکانی بۆ ئاسان بکات. خوای گەورە زاناترە و من وائەزانم ئەم مامۆستا کرێکارە کە هەست بەو بەرپرسیارییەتە ئەکات و ئەرکی بریکاری لەسەر زەوی و ئەرکێکی وا گەورە هەڵ ئەگرێت، هەر ئەبێت خوای گەورە زۆر تاقیکردنەوەی بەسەردا بهێنێت، دیارە ئەمە نەخشەی خوایە تا ئامادەی بکات بۆ ئەو کارە گرنگ و گەورەیە، کە مامۆستا دایم جەختی لێ دەکاتەوە، ئەویش بە "دار الاسلام" کردنەوەی کوردستانە.
زیندان بۆ مامۆستا کرێکار بەتایبەتی بووبوو بە خەڵوەتگایەك،هەر ئەو زیندانە مەدرەسە یوسیفەیە بوو وای لێکرد بتوانێت پڕۆگرامێکی تۆکمە دابنێ بەیارمەتی خوای گەورە، پڕۆگرامێکی خوێندن دابمەزرێنێت بەناوی(زانکۆی ئازادی دیراساتی ئیسلامی- زادی ـ)، توانی ئەو هەموو کتێبەش بنوسێت.
خوای گەورە ویستی وایە ئەو کەسەی کاریگەری هەبێت لەسەر واقیعی ژیانی خەڵکی و ئاڕاستەی کۆمەڵگە بگۆڕێت، دەبێت زۆر تاقیکردنەوەی بەسەردا بهێنێت، ماوەیەك بەتەنیا بەسەر بەرێت لە گۆشەگیری و کەنارگیریدا، تا زیاتر مەجالی بە خۆداچوونەوە و خۆ ڕزگار کردنی لەو شتە بچوکانە هەبێت کە خەلکی خۆیان پێوە گیڕۆدە کردوو، چونکە سەرئەنجام خاوەنی ڕۆحی گەورە وا لێ دەکات کە شتی گەورە ببینێ، مەشقی پێدەکات تا ببێتە کەسایەتیەکی بەرجەستە و هەست بکات کەسایەتیی بەرەو گەورەبوون دەچێت. لە ❞ڕاستیدا ئەوەی تەنها بۆ خۆی دەژی رەنگە ماوەیەك بە ئاسودەیی بژی، بەڵام بە بچوکی دەژی و بەبچوکی دەمرێت❝، ئەوە کەسە گەورەکانن کە ئەم ئەرکە گەورە مەزنە لە ئەسۆ دەگرن، ئیتر ئەو خەوی بۆچی یە؟ حەوانەوەی بۆچی یە؟ جێگەی گەرم و نەرمی بۆچی یە؟ ژیانی ئارامی بۆ چی یە؟ جا مامۆستا کرێکاریش بەو چەشنە دەبینن وازی لە هەموو ئەو خۆشگوزەرانیانە هێناوە، ئەو کەسەی لەنزکیەوە بیناسێت ئەزانێت ئەم پیاوە چەند بۆ خوا سوڵحاوە، لە هەموو ژیانیدا زاهیدانە ژیاوە، ئەمەش تەنها لە بەر سەرخستنی دینەکەیەتی. ئەم نەخشە خواییە دەبینین لە ئەم هەموو نارەحەتیەی بەسەری دێت جار بۆجار زیاتر بەرەو پێش دەچێت، خۆی پێ گەورە و شیاو دەبێت و خەڵکەکەشی زیاتر بۆیان ڕووندەبێتەوە کە بەڕاستی دەبێت بچن بەدەم بانگەوازەکەیەوە، خۆ ئەگەریش لە تەمەنی خۆی دا نەیبینێت، شتێکی ئاساییە و زانراوە زۆر کەس دوای خۆی کاریگەری زۆرتر دەبێت، بۆ نموونە، ابن تیمة، یان سەید قوتب(رحمهم اللە)....هتد دوای مردنی ئەو کاریگەریەی لەسەر جیهانی ئیسلامی هەبوو، بەو مەنهەجە و بیروڕا و مەدرسە و خوێندنە و ئەزموونەی بەجێ دێڵێت، دەبێت موسوڵمانان ئاوا بڕواننە تاقیکرنەوەکانی خوای گەورە بۆ بەندەکانی، ئەبێت ئێمەش زیاتر بە ئیرادەیەکی بەهێز و بۆ خوا سوڵحان و کۆمەڵکارانە و برایەتی دینییەوە، بکەوینە کار کردن بۆ ئەم ئەرکە گەورەیەی ئیستخلاف، بەڵکو خوای گەورە بمانخاتە ڕێزی ئەو کاروانە پیرۆز و گەورەیە و دینەکەی خۆیمان پێ سەربخات.

3384 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-27
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.