لێدوانی مامۆستا کاک حه‌سه‌نی ئه‌مینی ده‌رباره‌ی ده‌س به‌سه‌ر کردنی مامۆستا کرێکار
لێدوانی مامۆستا کاک حه‌سه‌نی ئه‌مینی ده‌رباره‌ی ده‌س به‌سه‌ر کردنی مامۆستا کرێکار
بسم اللّه الرّحمن الرّحیم
هه‌واڵی ده‌س به‌سه‌ر کردنی عالم و بانگخوازی دینی مامۆستا کرێکار له وڵاتی نه‌وریج گه‌یشته ده‌ستم.
ئه‌و به‌ڕێزه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی زۆری مانه‌وه‌ی له نه‌رویجدا بۆ ده‌یان جار له لایه‌ن دادگاکانه‌وه بانگ کراوه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌نه‌ویست و سه‌لمێنراوه ئه‌وه‌یه که ئه‌م زانا ئایینیه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت به پێی یاسای ئیسلامی و هه‌روه‌ها قانوونی وڵاتانی رۆژئاوا مافی لێدوانی ئازادانه‌ی ده‌رباراه‌ی بیر‌و بڕوای دینی و ئیسلامی خۆی هه‌یه‌و بێ‌به‌ش کردنی له‌م مافه ئاسایی و خواداده و دادگایی کردنی له سه‌ر ده‌ربڕینی بیر و باوه‌ڕی کارێکی مه‌حکووم و ناڕه‌وایه. هه‌روه‌ها من ئه‌م مافه بۆ هه‌موو دینه‌کان و بیر‌و بۆچوونه‌کان به ره‌وا ئه‌زانم. بۆیه چاوروانی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر تۆمه‌تێکیش له سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه ئیسلامیه هه‌یه له دادگایێکی شایان و گشتی و به حازر بوونی پارێزه‌ره‌که‌ی دادگایی بکرێت و عه‌دل و دادی ته‌واو له حه‌قیدا ئه‌نجام بدرێت.
له کۆتاییدا له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێمه‌وه سه‌بر و پشوودرێژی به جه‌نابیان ببه‌خشێت.
حه‌سه‌نی ئه‌مینی حاکم شه‌رعی خه‌ڵکی کوردستان.
٢٨/٤/٩٨به‌رامبه‌ر ١٩/٧/٢٠١٩
|