بیروڕا

ئازادی بۆ بەڕێز مامۆستا کرێکار

ئازادی بۆ بەڕێز مامۆستا کرێکار

نووسني: دكتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی
ئەمەش دیموکراسیەتی ئەوڕوپا، نەڕویج کە دوای زیندانیکردن و ئازاردانێکی زۆری مامۆستا کرێکار، نەیتوانی بەبەڵگەی یاسایی تێوە گلانی لە تیرۆر و کاری تێکدەرانە بسەلمێنێت و ناچار ئازادی کرد.. کەچی لەسەر داوای ئیتاڵیا کە غیابیا حوکمی 12 ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاندووە، جارێکی تر دەستگیری دەکات بۆ ئەوەی ڕادەستی ئەو وڵاتەی بکات و بخرێتەوە کونجی زیندانەوە..
بەڵێ ئەمەیە دیموکراسی و عەدالەتی ئەوڕوپا کە بێ ئەوەی کەسێك خۆی ئامادەی دادگایی کردنەکەی بێت و پارێزەری هەبێت بۆ بەرگری لە خۆ کردنی و ڕەتکردنەوەی تۆمەتەکانی سەری، ڕاپێچی زیندان دەکرێت !!
گەرچی زیندان و دوورخستنەوەی لە ژیانی ئازاد و ناو ماڵ و منداڵی، زەڕڕەیەک لە ورەو باوەڕی مامۆستا کرێکار کەم ناکاتەوە و خۆڕاگرانەو سەربەرزانە لێی دەردەچێت بە ویستی خوای گەورە، بەڵام زوڵم و ستەم کارێکی ناخۆش و قێزەون و ناقۆڵایەو دژ و پێچەوانەیە لە گەڵ پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و خودی دروشمەکانی وڵاتانی ئەوڕوپا، بەڵام وادیارە دیموکراسیەت و عەدالەت و مافی مرۆڤ گەر پەیوەست بوو بە مسوڵمانان و خەڵکی ڕۆژهەڵاتەوە تەنها دروشمن و هیچ ئەرزشێکیان لەسەر زەمینی واقیعدا نییە !!
خوای باڵادەست خۆی بێت بە هانایەوە و لەم میحنەتەش ڕزگاری بکات و بە سەلامەتی و سەربەرزییەوە بگەڕێتەوە نێو بنەماڵەو کەس و کارەکەی.

2337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-18
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.