ڕۆژیان پڕه له‌شه‌وی شووم، شه‌ویان پڕه له ڕۆژی ڕه‌ش!
مێژوو ده‌ڵێ:
ده‌یانناسم!
ڕۆژیان پڕه له‌شه‌وی شووم
شه‌ویان پڕه له ڕۆژی ڕه‌ش
په‌رێزیان پیس...
له حهیفانیان وڕ و كاسم
دوور و نزیك
نیشتیمانیان كرده (كه‌پكی حه‌مه‌داغا) و (كڵاوقاسم)
دار و به‌ردیش له ئه‌تواریان، سه‌راسیمه‌ن
بوونه چقڵی مهم و زین و
كه‌واسووری به‌رله‌شكرو
مه‌قاشی ده‌ستی ئه‌هریمه‌ن
بوونه ناخۆشترین ده‌نگ و
بێزراوترین ڕه‌نگ و دیمه‌ن
له‌كام ڕێ وه، سه‌ربه‌رزانه هاتوونه‌وه؟!
هه‌ر شكست و شه‌رمه‌زاریی ده‌دروونه‌وه
ڕۆژێك هه‌ستان
له په‌رله‌مانی كوردستان
فه‌ڕشی سووریا‌ن، بۆ سوپای داگیركه‌ر ڕاخست
ڕۆژێكی دی،
ده‌رگای هه‌مان په‌رله‌مانیان
به‌ڕووی هێزی گه‌لدا، داخست!
له‌وه‌ش زیاتر
به سه‌ركه‌شی و سه‌ره‌ڕۆیی
خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان خسته‌به‌ر شاڵاوی ئاگر
له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وایان
هه‌موو شتێكیان هه‌ڕاج كرد و بوونه به‌ڵای گه‌لی كورد و
كوردایه‌تییان كرده ساتر !!
مێژوو ده‌ڵێ:
ده‌یانناسم!
ڕۆژیان پڕه له‌شه‌وی شووم
شه‌ویان پڕه له ڕۆژی ڕه‌ش
په‌رێزیان پیس...
له حهیفانیان وڕ و كاسم
دوور و نزیك
نیشتیمانیان كرده (كه‌پكی حه‌مه‌داغا) و (كڵاوقاسم)
دار و به‌ردیش له ئه‌تواریان، سه‌راسیمه‌ن
بوونه چقڵی مهم و زین و
كه‌واسووری به‌رله‌شكرو
مه‌قاشی ده‌ستی ئه‌هریمه‌ن
بوونه ناخۆشترین ده‌نگ و
بێزراوترین ڕه‌نگ و دیمه‌ن
له‌كام ڕێ وه، سه‌ربه‌رزانه هاتوونه‌وه؟!
هه‌ر شكست و شه‌رمه‌زاریی ده‌دروونه‌وه
ڕۆژێك هه‌ستان
له په‌رله‌مانی كوردستان
فه‌ڕشی سووریا‌ن، بۆ سوپای داگیركه‌ر ڕاخست
ڕۆژێكی دی،
ده‌رگای هه‌مان په‌رله‌مانیان
به‌ڕووی هێزی گه‌لدا، داخست!
له‌وه‌ش زیاتر
به سه‌ركه‌شی و سه‌ره‌ڕۆیی
خه‌رمانی ده‌ستكه‌وته‌كانیان خسته‌به‌ر شاڵاوی ئاگر
له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وایان
هه‌موو شتێكیان هه‌ڕاج كرد و بوونه به‌ڵای گه‌لی كورد و
كوردایه‌تییان كرده ساتر !!
|