كوردستان   -   یاخی
  لەم مەنفایە

لەم مەنفایە
لەم چۆڵ و وێڵی ژینەدا
لەم هەناسەبڕکێی دڵ و 
ترپەی سینە و برینەدا 
مشتێک ئاوی کانی شەشک
تامی جگەری نەهەنگی ئەورپای و 
هەنگوین ئەدا
پیاسەیەکی
گوێ چەمەکانی ئاوایی
ئەو کیسەڵەی نیشتیمانم 
بەتەنهایی
لەو زەلکاوەی سبەینانا خۆی دەنوێنێ
هەزارەها هەزار کەشتی 
ئائیرانە و 
هەزارەها هەزار ڕۆخی 
دەریا دێنێ ..

مەپرسە لەحاڵم سەبا
نەبا وەک من 
ئەتۆش دابکەیتە باران
هەواڵم بەرە بۆ یاران
نەبا سەبا 
پێ نەزانن
لەم غوربەتە
مانوو نەوی مامەحاجی کوردوستانم 
ئەدا لە ڕەتڵێ های ساینکیو
دیوانێ های و مەرهەبا..

جێ زبڵەکانی شارەزوور 
گەوڕەکانی
بایەقوشی سەر چڵەو چڵ 
لام خۆشترە 
لەهەڕەمەکانی فیرعەون 
لە قوبروس و هیمالایە و
بورجی ئیڤڵ
ئەوسەگانەی 
لەنیشتیمانما بەڕەڵان
نایگۆڕمەوە
بە هەموو باخیچەی ئاژەڵان

ئەگەر وابم 
لێرانە پرۆفیسۆر بم 
سەرچاوەی سەدان دەوابم 
بەقەد چارەکێکی دڵی 
کەناسێکی کانی عەشقان
دڵ خۆش نابم ،

یاخی نەبووم 
ئەوانە یاخیان کردم 
هەر ڕۆژێکی 
لەتێ خاکم لێ ئەفرۆشن
زێدیان کردوومە گۆمێک خوێن
هەر ڕۆژێکی 
لەباوەشی داگیر کەری وڵاتێکا لەسەر کۆشن
هەر ڕۆژێکی 
ڕۆڵەیەکم 
بۆ زیندانە نهێنیەکانی مافیایی 
دەبەن دەبەن بێ سەروشوێن
هەرڕۆژێکی 
هەچەی ئەملان ـ بۆولا هۆشن ،

یاخی نەبووم لەنیشتیمان

کەشتی هەیە 
ڕقی لە سنگی دەریا بێ
بەیداخ هەیە
کە دوژمنی شنەبا بێ
مزگەوت هەیە
لەگەڵ منارە جودا بێ 
عاشق هەیە 
ڕقی بێ لە جێژوانی یار ،
لەشیعر و گوڵ و دڵ و مۆم 
ئاسایش هەس 
ڕقی بێ لەکۆیلایەتی ؟
یەکێتی و پارتی لە دزی و
ڕوسیا و ئەمریکا لە ئەتۆم 
منیش ئەکرێ 
ڕق هەڵگرم لەزێدی خۆم.

...

لەم مەنفایە
لەم چۆڵ و وێڵی ژینەدا
لەم هەناسەبڕکێی دڵ و 
ترپەی سینە و برینەدا 
مشتێک ئاوی کانی شەشک
تامی جگەری نەهەنگی ئەورپای و 
هەنگوین ئەدا
پیاسەیەکی
گوێ چەمەکانی ئاوایی
ئەو کیسەڵەی نیشتیمانم 
بەتەنهایی
لەو زەلکاوەی سبەینانا خۆی دەنوێنێ
هەزارەها هەزار کەشتی 
ئائیرانە و 
هەزارەها هەزار ڕۆخی 
دەریا دێنێ ..

مەپرسە لەحاڵم سەبا
نەبا وەک من 
ئەتۆش دابکەیتە باران
هەواڵم بەرە بۆ یاران
نەبا سەبا 
پێ نەزانن
لەم غوربەتە
مانوو نەوی مامەحاجی کوردوستانم 
ئەدا لە ڕەتڵێ های ساینکیو
دیوانێ های و مەرهەبا..

جێ زبڵەکانی شارەزوور 
گەوڕەکانی
بایەقوشی سەر چڵەو چڵ 
لام خۆشترە 
لەهەڕەمەکانی فیرعەون 
لە قوبروس و هیمالایە و
بورجی ئیڤڵ
ئەوسەگانەی 
لەنیشتیمانما بەڕەڵان
نایگۆڕمەوە
بە هەموو باخیچەی ئاژەڵان

ئەگەر وابم 
لێرانە پرۆفیسۆر بم 
سەرچاوەی سەدان دەوابم 
بەقەد چارەکێکی دڵی 
کەناسێکی کانی عەشقان
دڵ خۆش نابم ،

یاخی نەبووم 
ئەوانە یاخیان کردم 
هەر ڕۆژێکی 
لەتێ خاکم لێ ئەفرۆشن
زێدیان کردوومە گۆمێک خوێن
هەر ڕۆژێکی 
لەباوەشی داگیر کەری وڵاتێکا لەسەر کۆشن
هەر ڕۆژێکی 
ڕۆڵەیەکم 
بۆ زیندانە نهێنیەکانی مافیایی 
دەبەن دەبەن بێ سەروشوێن
هەرڕۆژێکی 
هەچەی ئەملان ـ بۆولا هۆشن ،

یاخی نەبووم لەنیشتیمان

کەشتی هەیە 
ڕقی لە سنگی دەریا بێ
بەیداخ هەیە
کە دوژمنی شنەبا بێ
مزگەوت هەیە
لەگەڵ منارە جودا بێ 
عاشق هەیە 
ڕقی بێ لە جێژوانی یار ،
لەشیعر و گوڵ و دڵ و مۆم 
ئاسایش هەس 
ڕقی بێ لەکۆیلایەتی ؟
یەکێتی و پارتی لە دزی و
ڕوسیا و ئەمریکا لە ئەتۆم 
منیش ئەکرێ 
ڕق هەڵگرم لەزێدی خۆم.

...

 1350

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.