جیهادی   -   شه‌هید فه‌رهه‌نگ نامۆ
  جەنگێك پیرۆزتر لە جوانی

جەنگێك پیرۆزتر لە جوانی .. شكستێك روونتر لە سەبا
شەهید فەرهەنگ نامۆ 
   سەبا پرسی: عومری غەریـبی چەند دەخایەنێت؛ و چی دەڵێن بەو نیشتمانەی كە میوانداری هاووڵاتیانی خۆی پێ لەكەیەو بە سواری ئەسپی گومان خۆی بۆ جەنگێك ئامادە دەكات كە ناوی ناوە ژیان..؟!
   جانتاكەم پڕ كردووە لەو گەڵا زەردانەی لە پایزی نامۆییا بیرەوەریەكانی حەسرەتم لەسەر ئەنوسیەوەو، سنوور یەخەی كراسی غەریـبی ئەدڕاندین و رێیان نەئەداین ماچێكی ئەو ووڵاتە بكەین كە بە منداڵی خەونێكیان پێوە دیبووم گوایە من لەوێ ئەمرم وبەكفنێكی سپییەوە ئەبمە پاشا بۆ زڕاندنی عەیبەكانی نیشتمان ..
   چەڕێكی چەند نولانییە، ئێمە بێ دەنگ مردن رائەموسین و مەرگ تۆقیووە لێمان! بڕوا پۆشاكێك بوو لە شەرم و حیشمەت كە لەم نیشتمانە رووتەدا غەریبیمان نیشان ئەدا..
  ئای سەفەری حەبیبە مەحزونەكەی فیراق .. بەڵێ سەفەری خلوود جوانترین ووڵاتە دوای قرۆشتنی نیشتمان.. ئای نیشتمانە فرۆشراوه‌كه‌م شەڕێكی چەند دۆڕاوە كە پارسەكان لە دار ئەدرێن و سۆزانیەكان ئەبنە پاشایەكی میهرەبان ..
   ئیدی چارەنووس رێگە بەو سوارچاكە دۆڕاوانە دەگرێت كە بە رووتی لە مەیدانی شەڕدا سەمایەكی سەرخۆشانە دەكەن ، كە تەعبیر لە لەزەتی ئەو خوێنە دەكات كە وەك وەفاداریەك بۆ ئیبلیس رشتیان ..
   پێیان ئەڵێت ئەمە سەرەتایەكە بۆ ئەو برینەی تیا وون ئەبن .. ئەمە خاڵی دەست پێكردنی وەیلە ! ئەمە ئەو زەلكاوەیە كە خۆتانی تیا مەحكوم ئەكەن بە خنكان .. ئەمە ئەو جەنگەیە پیرۆزترە لە جوانی و ئەوەش ئەو شكستەیە كە روونترە لە سەبا .

 1529

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.