چه‌وساوه‌   -   شه‌ریف وه‌رزێر
  ژه‌نگه‌سووره‌كانی بووزا
ژه‌نگه‌سووره‌كانی بووزا

(ژه‌نگه‌سووره‌كان)ی بووزا
له‌نێو بۆڕما
ژه‌هری كینه‌ی سینه‌ی ڕه‌شیان،
به‌سه‌ر هه‌نگه‌ بێنازه‌كاندا، ده‌ڕێژن
ته‌وری جه‌هلیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر
كفنی گڕیان ده‌كه‌نه‌ به‌ر
به‌چه‌كی غه‌در و ملهوڕیی،
لانه‌ و له‌شیان داده‌بێژن
ئێستا هه‌نگه‌ بێ ده‌نگه‌كانی ڕۆهینگیا
وه‌ك گه‌لی كورد، وه‌ك كوردستان!
فه‌له‌ستین و سووریا و چیچان،
هه‌رچی ئازاره‌ ده‌یچێژن
به‌غه‌یری قاپی زاتی هه‌ق
هه‌رچی هیوایه‌ ده‌ینێژن
زلهێزانی بێویژدان و به‌كرێگیراوانی جیهان
به‌باده‌ی خوێن و خیانه‌ت و خۆپه‌رستیی،
وڕ و گێژن
چ مه‌هزه‌له‌یه‌كی سه‌یره‌!
له‌دوا ساتی قڕانی گه‌لان،
ئینجا سه‌رقاڵی ڕاوێژن!!

هۆنراوه‌ی مامۆستا شه‌ریف وه‌رزێر 
5/9/2017
ژه‌نگه‌سووره‌كانی بووزا

(ژه‌نگه‌سووره‌كان)ی بووزا
له‌نێو بۆڕما
ژه‌هری كینه‌ی سینه‌ی ڕه‌شیان،
به‌سه‌ر هه‌نگه‌ بێنازه‌كاندا، ده‌ڕێژن
ته‌وری جه‌هلیان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر
كفنی گڕیان ده‌كه‌نه‌ به‌ر
به‌چه‌كی غه‌در و ملهوڕیی،
لانه‌ و له‌شیان داده‌بێژن
ئێستا هه‌نگه‌ بێ ده‌نگه‌كانی ڕۆهینگیا
وه‌ك گه‌لی كورد، وه‌ك كوردستان!
فه‌له‌ستین و سووریا و چیچان،
هه‌رچی ئازاره‌ ده‌یچێژن
به‌غه‌یری قاپی زاتی هه‌ق
هه‌رچی هیوایه‌ ده‌ینێژن
زلهێزانی بێویژدان و به‌كرێگیراوانی جیهان
به‌باده‌ی خوێن و خیانه‌ت و خۆپه‌رستیی،
وڕ و گێژن
چ مه‌هزه‌له‌یه‌كی سه‌یره‌!
له‌دوا ساتی قڕانی گه‌لان،
ئینجا سه‌رقاڵی ڕاوێژن!!

هۆنراوه‌ی مامۆستا شه‌ریف وه‌رزێر 
5/9/2017
 1211

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.