پێغه‌مبه‌ر ﷺ   -   شه‌هید كۆساری
  ڤیانی ڕاستەقینە و پێڕی سیلبۆ*

ڤیانی ڕاستەقینە و پێڕی سیلبۆ*

ئەگەر بە ماتم دیدەكەن دەمێك دێ‌ دەكەومـە گـەڕ
چەشـنی شێری ناو بێشـە یاخـود پڵنگـی كــەژو دەر 
ئەویندارێكی شك دەبەم قەت لـەزەینم نـاچێتـە دەر 
خۆشەویستی من گیانی یە نەك وەك بابای چاو لەدەر

ئەوانەی قەیاس ڕاخەر بوون تەمەنیان ڕۆیـی بـەهـەدەر
ڕەنگە خۆشیان خەنە دەستەی بەنناو نووڕسی و جەعفـەر!
ڕێویی نێو كەنەك و كونان , یانە واشـەی جـەب نــەدەر
هەی لەڕەش داڵی زەندەق چوو , تاهەڵۆی دیـدە لێـزەر!

گەردن نەوی و بێ‌ نموود دایم سەرباریش نیل بەسـەر 
بە خو كاكڵ وێنەی وڵسات , بە بۆیاغ شـێوەی بەشـەر 
جـا وان ڕووكـەشـان دەبینم بـۆیـە وام هـاتۆتـە ســەر
بـوكتم نـاوی خۆم تۆمـاركەم ببمە دراوسـێ‌ ی عـومــەر

ئەوانەی قەیـاس ڕاخەربوون تەمەنیـان ڕۆیی بـەهــەدەر
ڕەنگە خۆشیان خەنە دەستەی بەنناو نووڕسی و جـەعفـەر!
ڕێوی ی نێو كەنەك و كـونـان , یانە واشـەی جەب نەدەر
هەی لەڕەش داڵی زەندەق چوو , تا هەڵـۆی دیـدە لێزەر!

گەلێ‌ دەبیەم بۆڵەی پیاویلكەی بیر كزو قەلـەنــدەر 
گوایە پووچە ڕەخشی باوەڕ لینگ درێ‌ بۆ قوپكی شەڕ 
بەشـكو لای وان وا ڕاژەیە هەڵكورمـانی نیر لـەسـەر 
مەزندەیان ئەنگڕانە یان كـولافـەی ژیـن مـەگـەر ؟!

ئەوانەی قەیاس ڕاخەر بوون تەمەنیان ڕۆیـی بـەهــەدەر
ڕەنگە خۆشیان خەنە دەستەی بەنناو نوورسی و جەعفـەر!
ڕێویی نێو كەنەك و كونان , یـانـە واشـەی جەب نـەدەر
هەی لەڕەش داڵی زەندەق چوو, تا هەڵۆی دیـدە لێـزەر!

بـەڵـێ‌ ڕاسـتە مـاڵئـاوایی كـرد لـە ئوممەت پـەیـامبـەر 
گیـانـی درەخشـانی فـڕی لـە شـەقەی دا تـا مـەحشـەر 
وەلی لـەدوای كـەلـەپوورە ڕەندی زیپك و دیـن پـەروەر
گفتی خـوایـە و نـەمـامێـكـە بـەبـێ‌ گـومـان دێتـە بـەر

ڕەنگە خۆشیان خەنە دەستەی بەنناو نووڕسـی و جەعفەر!
ڕێویی نێو كەنەك و كونان , یـانـە واشـەی جـەب نـەدەر
هـەی لەڕەش داڵی زەندەق چوو , تا هەڵـۆی دیـدە لێزەر!

*سیلبۆ:جۆرە ڕەنگێكە بۆ كردنی وێنە بە كار دێ‌ ، بەڵام زوو سپات دەبێتەوە.

هۆنراوه‌ی : شه‌هید كۆساری
ئاهى خەم

 1251

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.