كوردستان   -   مامۆستا كرێكار
  كەوو كورد

ئەڵێن كەویش

وەك كورد نیشتەجێی چیایە

بەڵام دیارە ، هەڵبەت ئەویش

سنووری ووڵاتی جیایە !

رەنگە شاپەڕی هەر باڵێ

پاساپۆرت بن

لە ژێر مۆری ( لا نوافق ) دا بناڵێ ([1])

ئەگین دەبوو

جارێك بفڕن

سنووری دەست كردی ئێمە

یەك یەك ببڕن !

بچنە سەر لوتكەی ( هیندكوش ) ([2])

تا بكەن پرسەی شەهیدی

هیرات و غەزنێی ئەفغانی

وەك لە قەندیل لە شنروێ ([3])

بە كوڵ گریان

بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو قەڵادزێ

خۆ هەردووكلا چارەنووسی

كەوتبووە ژێر

مرۆڤ وویستی سۆخۆی رووسی ! ([4])

*****

بەڵێ كەویش

وەك زۆر سەركردەی كورد وایە

ئەڵێن گوایە

زۆر لەمێژەوەیە ئەویش

بەستەی

كوێستانی بەفرین و كزەی بایە

هەر كیان پێكەوە ژیاون

پەروەردەی یەك هەواو ئاون

بەڵام هەی داخ

ئاخۆ دەبێ

كامیان رێگای خیانەتیان

فێری ئەوی تر كردبێ ؟!

ئەو كە هێلانەكەی رما

وەك شاری كورد

بوو بە سیخوڕ ، خێری نەما !

ئەمیش لە قەفەزی حیزبێكدا

بۆ دوژمنی خۆ بوو بە پرد !!

*****

مێژوو: 27/11/1980

 



[1]  لا نوافق : مەبەست لە رازی نەبوونی رژێمی بەعسی بەغدایە لەسەر چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان بۆ دەرەوە ..

[2] هیند كوش : زنجیرە چیایەكی ئەفغانستانە كە لوتكەی پامیری لێ جیا دەبێتەوە ، كە پێی دەڵێن : سقف العالم !

[3]  قەندیل : چیایەكە لە پشت قەڵادزێی كوردستان / عێراق . لە 24/4/1974 دا قەڵادزێ بۆمبا باران كراو 354 كەسی تێدا شەهید بوو . شنروێ : چیایەكە لە پشت هەڵەبجە . هەڵەبجەش لە 28/4/1974 دا ئەویش بۆمبا باران كراو زۆر بێ تاوانی تێدا شەهید و بریندار بوو ..

[4]  سۆخۆی : فڕۆكەیەكی جەنگی رووسییە

 

ئەڵێن كەویش

وەك كورد نیشتەجێی چیایە

بەڵام دیارە ، هەڵبەت ئەویش

سنووری ووڵاتی جیایە !

رەنگە شاپەڕی هەر باڵێ

پاساپۆرت بن

لە ژێر مۆری ( لا نوافق ) دا بناڵێ ([1])

ئەگین دەبوو

جارێك بفڕن

سنووری دەست كردی ئێمە

یەك یەك ببڕن !

بچنە سەر لوتكەی ( هیندكوش ) ([2])

تا بكەن پرسەی شەهیدی

هیرات و غەزنێی ئەفغانی

وەك لە قەندیل لە شنروێ ([3])

بە كوڵ گریان

بۆ شەهیدانی هەڵەبجەو قەڵادزێ

خۆ هەردووكلا چارەنووسی

كەوتبووە ژێر

مرۆڤ وویستی سۆخۆی رووسی ! ([4])

*****

بەڵێ كەویش

وەك زۆر سەركردەی كورد وایە

ئەڵێن گوایە

زۆر لەمێژەوەیە ئەویش

بەستەی

كوێستانی بەفرین و كزەی بایە

هەر كیان پێكەوە ژیاون

پەروەردەی یەك هەواو ئاون

بەڵام هەی داخ

ئاخۆ دەبێ

كامیان رێگای خیانەتیان

فێری ئەوی تر كردبێ ؟!

ئەو كە هێلانەكەی رما

وەك شاری كورد

بوو بە سیخوڕ ، خێری نەما !

ئەمیش لە قەفەزی حیزبێكدا

بۆ دوژمنی خۆ بوو بە پرد !!

*****

مێژوو: 27/11/1980

 



[1]  لا نوافق : مەبەست لە رازی نەبوونی رژێمی بەعسی بەغدایە لەسەر چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان بۆ دەرەوە ..

[2] هیند كوش : زنجیرە چیایەكی ئەفغانستانە كە لوتكەی پامیری لێ جیا دەبێتەوە ، كە پێی دەڵێن : سقف العالم !

[3]  قەندیل : چیایەكە لە پشت قەڵادزێی كوردستان / عێراق . لە 24/4/1974 دا قەڵادزێ بۆمبا باران كراو 354 كەسی تێدا شەهید بوو . شنروێ : چیایەكە لە پشت هەڵەبجە . هەڵەبجەش لە 28/4/1974 دا ئەویش بۆمبا باران كراو زۆر بێ تاوانی تێدا شەهید و بریندار بوو ..

[4]  سۆخۆی : فڕۆكەیەكی جەنگی رووسییە

 

 1224

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.