پارتی و یه‌كێتی   -   مامۆستا كرێكار
  شەرەفخانی بەتلیسی

شەرەفخانی بەتلیسی

ئۆسلۆ ٥/٧/١٩٩٣

(بۆش) بە شەرەفخانی ووت[1]:

بۆ راناکەی

مێژووی نوێی کوردان بنووسی؟!

خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە

لە داڕشتنی داھاتووی

لە بڕیاری چارەنووسی!

کەس نەیووت پێی

ئەو سیاسییە (بلیمەت)ـەی

ئەمڕۆ لە جێی

شێخ و قازی و مەلا کەی دوێی[2]

سەرکردەیە..

ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو

رەنجبەرە، دزە، جەردەیە !!

_ کەس نەیووت پێی

کە کورد لە چیدا سەربەستە؟!

لە گۆڕینی رێبازی رێی

یا سەربەستی دزی و فزی

یا پەت پەتێن و

خەت خەتێن

یا شەڕە جڕت و فڕت و جوێن ..

یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێی؟![3]

لە ئاڕاستەی گەڕان لە دووی

کڵاوی رەنجی با بردووی؟!

یا رابوردووی؟

یا داھاتووی

نادیاری فرمێسک و خوێن ؟!!

_ ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە

(بابانۆئیل)ـی کوردانە ![4]

ھاتۆتەوە..

پیرو ژیرو دڵپاک و وورد

نورانی یە

ھەر وەکو باپیرانی کورد ..

(لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیان خوڕی) :

_ خاڵە بۆ کوێ؟! [5]

+ بۆ لای ئێوە ..

_ ئەی لە کوێوە ؟!

+ لە مێژووی باپیرانەوە.. [6]

_ لە کوێوە ؟!  لە ئێرانەوە ؟!

+ نا کوڕی خۆم

من شەرەفخانم شەرەفخان[7]

باپیری تۆم ..

_ (دیارە پیرێکی زۆر گێلە

کوا لە کوێ ئێستا خان ماوە ؟![8]

ھەر میوانخانەو ئوتێلە)

کوا بزانم چیت ھێناوە؟

+ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..

_ ئادەی بزانم کامەیە ؟

خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین

فیداکاری

گەلی کوردی قارەمان و

باپیران و[9]

ئەم گومرگەین..

ئەم دووانەی تۆش

یەکیان باجی ئەوی ترە

بۆ سوودی مەو

پاراستنی حکومەتی کورد

خامەکەتم پێ چاکترە ..

رۆژی دوایی

خەنجەرێکی دەبانم دی

وەک قەمەکانی (تەحالوف)[10]

وەک پیلانی (سایکس پیکۆ)[11]

لەشەرەفنامە چەقی بوو![12]

ھەر لەولا (جۆرج بۆش)یشەوە

تەرمێ لەسەر (گوفەک)ـێ بوو

ئەوانەی کە زۆر (سەوریی) بوون

لەدەوری بوون!

دەیانپرسی: چی بوو ؟! کێ بوو ؟!

تومەز ئەویش شەرەفخانە

ھەر کە پەرلەمانی دیبوو

لە داخانا

مێشک و زراوی تەقیبوو ..!

[1] (جۆرج ده‌بیلوبۆش) سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ (2001ز)ه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانیدا ئه‌فغانستان و عێراق داگیركرێن. شه‌ره‌فخان گه‌وره‌ترین نووسه‌ری مێژووی كورده‌ كه‌ پێش دووسه‌دو په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مێژووی كوردو كوردستانی نووسیوه‌ته‌وه‌.

[2] شێخ: شێخ مه‌مودی حه‌فید، قازی قازی محمد، مه‌لا، مسته‌فا بارزانی. ره‌حمه‌تیان لێبێت.

[3] ئاڵقه‌ی گوێ: ده‌كرایه‌ ده‌كرایه‌ گوێچكه‌ی كویله‌، تا بناسرێته‌وه‌.

[4] بابانۆئیل: سانتالۆس: له‌ چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی مه‌سیحیدایه‌ كه‌ گوایه‌ سه‌ری ساڵان به‌ عاره‌بانه‌یه‌ك كه‌ چوار ئاسكه‌ كێوی رایده‌كێشن به‌ئاسماندا دێت و دیاری بۆ منداڵانی به‌ ئه‌ده‌ب و ژیر ده‌هێنێت و له‌ لوله‌ زۆپاكانه‌وه‌ ده‌یخاته‌ ماڵانه‌وه‌، بۆ سبه‌ی منداڵان دیارییه‌كان ده‌بینن!! هه‌موویشی درۆیه‌و دایكوباوكه‌كان (دیاری جه‌ژن) له‌و شوێنانه‌ داده‌نێن كه‌ و سبه‌ی مژده‌ ده‌ده‌نه‌ منداڵه‌كانیان كه‌ ئاقڵ بوویت و بابانۆئیل دیاری بۆ هێناویت.

[5] خاڵه‌ بۆ كوێ؟ واته‌: نایناسن!.

[6] له‌مێژووی باپیرانه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وانی نه‌خوێنده‌وارو مه‌رگۆش نازانن چی فه‌رموو، ده‌پرسن: له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتویت؟

[7] کە دەڵێ شەرەفخان. ئەوان دەڵێن (خان) نەماوە.

[8] خان لەپئش زەمانی ئسیتیعماری بەریتانییدا جێ خەوی کاروانچی و وڵاخەکانی بوو. ژووربوو بەدەوری ھەر حەوشەیەکدا. ژوورەکان بۆ کاروانچییەکان و حەوشەکەیش بۆ وڵاخەکانیان. دوایی ھەندێک لەم خانانە کران بە گەڕەکەماڵ کە دەرگای دەرەوەیان ھەبوو دادەخرا..

[9] فیداکاری باپیرانن بەڵام ئەم باپیرەیان ناناسن و درۆ دەکەن ھەر مشەخۆری سەرجادەن، ھەر کەسێک بەلایاندا تێپەڕێت دەبێت (باج) بدات، ئەمیش کە ھیچی پێنییە جگە لە کتێبێک و پێنووسێک، پێیدەڵێن پێنوسەکەت باجی تێپەڕبوونی کتێبەکەیە. پێنووسەکە موسادەرە دەکەن مانای وایە لە وڵاتی کوردایەتییدا ئازادی دەربڕین نووسین نییە.

[10] قەمە: سونگی، حەربەی سەرباز.

[11] (سایکس پیکۆ) پەیمانێک بوو لەنێوان بەریتانیاو فەرەنسادا لە (١٩١٦ز)دا مۆرکرا بۆ دابەشکردنی وڵاتەکانی بن دەستی دەوڵەتی عوسمانی بەپێی ئەویش دەوڵەتانیان دروستکرد. کوردستانیشیان کرد بە چوار بەشەوە.

[12] شەرەفنامە: ناوی کتێبە مێژووییەکەی شەرفخانی رەحمەتییە.

 882

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.