كه‌ڵه‌پیاوان   -   شه‌ریف وه‌رزێر
  سڵاوی خوات لەسەر بێ، ئەی كۆساریی!

لە پەیڤت دا، سەدان ڕاز دێنە بەرگوێم
پەیامی تۆم دەگەڵ دەدوێ، لەهەر كوێم
لە سیماتدا صەفای ڕووح دێتە بەرچاو
دەگەڵ چریكەت دڵم دەكوڵێ و دەسووتێم
حەماسە و نەعرەتە و بوڕكانی شیعرت
دەهەژێنن لە تەوقی سەر، هەتا پێم
هەر لەحزەیەك لە سیمات ڕادەمێنم
دەستەملانی دەیان لەشكر خەمی نوێم
ئەتۆ (ڕێبواری نامۆ)ی ڕاستەڕێ بووی
بە (قەڵەمی ڕاستگۆ)وە، هاتی، هاوڕێم!
كۆڵت پڕ بوو لە (پرسە) بۆ (مانگ گیران)
منیش هەروا بۆ ئەو مانگە دڵ بەسوێم
لە (شەبەقی سەرفرازیی)ت دەڕوانی
گوتت بەخۆ و (شۆڕشی كاكڵدار) دێم
(با بەناو و ناوك یەك بین) دەتدواندین
كێڵگەی كارمان، وا بەراوە، دەنا، دێم!
كە (پاكانەی هۆنراوە)ت بۆمە نووسی
تێتگەیاندین كە تۆ كێی و گوتت: جوێم
وەڵامی (لێتان پرسیوین ئێوە چین)
شوناسێكە لە ئاستییدا دەتاسێم
تۆ بە (سۆزی وڵات)ەوە شەهید بووی
بوویە (بوڕكانی شیعر)و مەشخەڵی ڕێم
سڵاوی خوات لەسەر بێ، ئەی كۆساریی!
ئەتۆ گیانێكی دانابڕێی ئەبەد لێم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

                        شەریف وەرزێر – 27/12/2021

پێگه‌ی دووربین

لە پەیڤت دا، سەدان ڕاز دێنە بەرگوێم
پەیامی تۆم دەگەڵ دەدوێ، لەهەر كوێم
لە سیماتدا صەفای ڕووح دێتە بەرچاو
دەگەڵ چریكەت دڵم دەكوڵێ و دەسووتێم
حەماسە و نەعرەتە و بوڕكانی شیعرت
دەهەژێنن لە تەوقی سەر، هەتا پێم
هەر لەحزەیەك لە سیمات ڕادەمێنم
دەستەملانی دەیان لەشكر خەمی نوێم
ئەتۆ (ڕێبواری نامۆ)ی ڕاستەڕێ بووی
بە (قەڵەمی ڕاستگۆ)وە، هاتی، هاوڕێم!
كۆڵت پڕ بوو لە (پرسە) بۆ (مانگ گیران)
منیش هەروا بۆ ئەو مانگە دڵ بەسوێم
لە (شەبەقی سەرفرازیی)ت دەڕوانی
گوتت بەخۆ و (شۆڕشی كاكڵدار) دێم
(با بەناو و ناوك یەك بین) دەتدواندین
كێڵگەی كارمان، وا بەراوە، دەنا، دێم!
كە (پاكانەی هۆنراوە)ت بۆمە نووسی
تێتگەیاندین كە تۆ كێی و گوتت: جوێم
وەڵامی (لێتان پرسیوین ئێوە چین)
شوناسێكە لە ئاستییدا دەتاسێم
تۆ بە (سۆزی وڵات)ەوە شەهید بووی
بوویە (بوڕكانی شیعر)و مەشخەڵی ڕێم
سڵاوی خوات لەسەر بێ، ئەی كۆساریی!
ئەتۆ گیانێكی دانابڕێی ئەبەد لێم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

                        شەریف وەرزێر – 27/12/2021

پێگه‌ی دووربین

 796

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.