هه‌مه‌جۆر   -   م. كاميل مه‌حمود
  ناڵەى هەتيو

لەتاريكى شەوى مەنگا كە دنيا مات و خامۆشە
بەئاستەم گوێم لەدەنگێكى ماتەمينى زۆر بەجۆشە
هەنسكى ئەو مناڵەى وا چاوى لەدەركى حەوشەيە
لەدوورى باوكى باوكى شەهيدى لەسووچێكايە بێ هۆشە
لەلاى ئەو دەرمانى دەردى گريان و چاوەڕوانييە
يان بەبينينى ئەو دايكەى كەوا بێ نازو ڕەشپۆشە
كە جاران لاى لايەى ئەوبوو هەزار خەمى ئەبردەوە
كەچى لەناكاو ونى كرد ئەو سەداو ئاوازە خۆشە
تۆ بڵێى بەچاوەڕوانى سەرەنجامێكى دەستكەوێ
يان حەشاردانە لەو خەمەى زامەكەى قووڵ و بەسۆشە
كە گوێم لەو دەنگە ناسۆرەى هەتيوى لەنازكەوتووبوو
سەيرى ئاسمانم كرد كەچۆن ئەستێرەكان لەخرۆشە
كڵپەى دەروونم گەياندە مانگ و ئەستێرە بەجارێ
كەهاوارى ئەو مناڵەى كەهێشتا خونچەو چرۆشە
بەرێ بۆ بارەگاى زاتى ئومێدى گشت بێ ئومێدێ
كە باوكى ئەو كوڕە ڕۆيى لەپێناو دينەكەو تۆشە
كاتێ بينى ڕێبازەكەى لەبەردەم شاڵاو و قينا
هەڵيگرت ئاڵاى جيهادى قورئانەكەى بەشێرانە
دواى ئەوەى زانى ژيانى بێ ئيسلام گەندەڵ و بۆشە
ئەو منداڵەى بەجێماوە و خوێنى باوكى لەپێش چاوە
يان ئەو دايكە هەژارەى وا كۆرپەكەى خۆى لەناو كۆشە
هەردوو ئەزانن ئازيزيان بۆ چى مەبەستێ كوژراوە
جا كەوتە شين و زارى كردەوەى گێل و بێ هۆشە
بەبيريا هات بەڵێنى خوا ئەو دايكە دڵبريندارە
سەرەنجامى دوژمنانى نەمانێكى فەرامۆشە

 986

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.