پارتی و یه‌كێتی   -   مامۆستا كرێكار
  مەرجی نۆ فلای زۆن

مەرجی نۆ فلای زۆن         ئۆسلۆ ٣٠/١٢/١٩٩٣

شۆڕگێڕێکی پەرلەمان
لە قازانجی سەددی بێخمە 
کاتێ بەشی خۆیان دایە !
سەنگەری گرت !
لەوەی گوایە 
بەشی ئەم و
ئەندامێکی کۆنە بەعسی ناو پەرلەمان
وەک یەک وایە !!
          ... ـــ ...
شەوە ، ساردە ، رەشەبایە ..
شەڕ نەماوە 
پێشمەرگەش لە ھەموو لایە 
بەو سەرمایە 
ئاشتیشەو لە کەمیندایە ..! 
تومەز کاکی شۆڕگێڕیان
لە نێو رانی ژنێکدایە ..! 
          ... ـــ ...
دوێنێ کاکی ..
کە میکرۆفۆنی درایە
دژی دین و
نەریتی خەڵکی پێشین و 
ئەوی لە رابوونێ دایە
ھەڵی دایە !!

مەپرسە ھۆی چییەو چۆنە ؟!
بالۆرەی قاوانی کۆنە ..
بۆ ئەتا کورد
مەرجەکانی ( کەرەزۆن ) ە !
لەسەر کەپووی شۆڕش گێڕان 
خاڵنێکی ( نۆ فلای زۆن ) ە ..!

بێخمە: بەنداوێکی گەورە بوو حکومەتی عێراقی لەسەر زێی گەورە وەکو پرۆژەیەکی بە رواڵەت چاندن ( زراعی ) و بە راستیش سەربازی ،  دروستی کرد بوو . کە راپەڕینەکە بوو تەواو نەبوو بوو . ئیتر زۆر لە ئامێرو دەزگاکانی لە لایەن شۆڕگێڕەکانەوە( بەرەی کوردستانی کە ٧ حیزب بوون )  دزراو بۆ ئێران ئاودیوو کران .. دوا تریش لە ١١/١٩٩٢ ( پەرلەمانی کوردستان ) بە رەسمی بە تورکیای فرۆشت !!
* نۆ فلای زۆن (  No Fly Zone ) واتە بازنەی بەسەردا نەفڕراو .بڕیارێکی ئەمریکایی و بەریتانیایی بوو لە ١٩٩٢ دەرچوو کە دەڵێت : نابێت فڕۆکەی رژێمی بەعسی عێراق بە سەروو ھێڵی ٣٦ دا بڕوات . ئەمەش زۆرینەی کوردستان وباکوری عێراق بوو .. 
کەرزۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوو . لە ٢٣/٤/١٩٢٣  دا مەرجەکانی ووڵاتە ئیستیعمارییەکانی دا بە موستەفا کەمالی تورکیا ، کە بە چوار مەرجەکەی کەرزۆن بەناوبانگە ، کە دەبێت ئیمزای بکات تا ھێزی بەریتانی و یۆنانی لە تورکیا بکشێنەوە . لەو مەرجانەش : دابڕانی پەیوەندی رەسمی تورکیا بە ئیسلامەوە ببڕێت ئیلغا کردنەوەی خیلافەتی عوسمانی . دەرکردنی خەلیفەو دارو دەستەی لە ووڵات . راگەیاندنی سیستمی سکوڵەریستی ( عالمانی ) .. جا وا دیارە مەرجێکی نۆفلای زۆنەکەش بۆ سەرانی کورد ، لێدانی ئیسلام بوو بێت .. بۆیە بە رێکەوتنی پارتی و یەکێتی ئەو شەڕە سەختە لە ١٦/١٢/١٩٩٣ ـ ٨/١/١٩٩٤ بە بزوتنەوەی ئیسلامی فرۆشرا . کە لە ٢١ ناوچەوە یەکێتی ھێرشی سەربازی کردە سەر بزوتنەوەو زیانی ١٩٩ شەھید و ٢٧٤ بریندارو ٣٨٦ دیل و زیندانی و زیانێکی زۆری دەزگای رادیۆو تەلەفزیۆن و راکاڵی گەیاندن و سەیارەو .. ھتد لە بزوتنەوە دا . جگە لە تۆپ بارانی ٣٦ مزگەوت ..  

 1286

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.