خوشكان   -   مامۆستا كرێكار
  بۆ خوشكێكی سەرپۆش بەسەر

بۆ خوشكێكی سەرپۆش بەسەر

   پێشكەشە بەو خوشكانەی سەرپۆشەكانیان بەربەرەكانێی نەفامی نوێ ئەكەن و وەك چیا لە روویدا راوەستاون و نابزوێن  پێشكەشە بە خوشكە پاڵەوان ( خوشكە گێلاس / دایكی بیلال ) و  میهرەبان و مهابادی خوشكم ..

بەڵی خوشكم

منیش و تۆش

تووشی گێژاوی كوفر بووین

تیا بزر بووین

لێك دابڕاین

لە یەكتر بووین !

هەردوو وەكو مەستی بێ هۆش

یەكتری ناناسینەوە

چونكە ماندووین

بە دەست شەپۆلی ژینەوە

دیاردەی ئیسلامیمان نەما

لای من ریش و

لای تۆش سەرپۆش !

*****

بەڵێ خوشكم

دەزانم تۆش وەكو منی

بگرە زیاتر

بەندی زنجیری دوژمنی

بەڵام خوشكە

ئەمە ئیسلامە ووریابە

تا دڵ لە كوفر داخورپێ

دڵنیابە

توند تر دەبێ

كۆتی بیرو زنجیری پێ ..

تا نەگۆڕێین

نەڵێین ( بیلال ) و ( زەنیرە )ین ([1])

هەتا مردن

مت بووی ئەو كۆت و زنجیرەین !

*****

بەڵی خوشكی سەرپۆش بەسەر

تۆ زۆر تینیت كەوتۆتە سەر

موسوڵمانی ئەم سەردەمەی

تۆ خواپەرستی ، سومەییەی ([2])

با بارانی تانەو تەشەر بتڕوێنێ ..

چاك بزانە

نەفامی تینت بۆ دێنێ

كەسێ نابێ ژینت بكڕێ

سبەی شیری ئەبو جەهلیش ([3])

وورگت ئەدڕێ !

گیانی پاكی نەمری تۆش

وەك سومەییە

وەكو گیانی خوشكە ( بەنان ) ([4])

بەرەو باوەشی خوا ئەفڕێ ..

*****

بەڵێ تا تۆ نوسەیبە بی ([5])

ئەمە رێتە

 هەتا تۆ ( خەنسا )ی دایك بی ([6])

ئیسلام زیاتر هیوای پێتە ..

ئەوجا پاداشتی خوات دەبێ و

لە دنیاشا

پەڕەی دڵی ئێمە جێتە ..

هەمووش بەیەك دەنگ پێت ئەڵێین :

مافی خۆتە پیرۆزت بێ

بەهەشتی خوا لە ژێر پێتە !! ([7])

*****

مێژوو: 21/1/1981

[1]  بیلال : بیلالی حەبەشییە . زەنیرەش : ئافرەتێكی كۆیلەی موسوڵمان بوو كە كافرەكان لە ژێر ئەشكەنجەدا هەردوو چاویان كوێر كرد بوو ! ئەبو بەكری سددیق ـ خوا لێی رازی بێت ـ كڕییەوەو رزگاری كرد ..

[2]  سومەییە : خێزانی یاسر بوو یەكەمین شەهیدە بوو لە ئیسلامدا . ئەبو جەهل لە كاتی ئەشكەنجەدانیدا شمشێری كرد بە سكیداو كوشتی .

[3]  ئەبو جەهل : عەمری كوڕی حەكەمە و پێغەمبەر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ئەیفەرموو : فیرعەونی ئەم ئوممەتەیە ! لە بەدردا كوژرا .

[4]  بەنان : كچی زانای موسوڵمانی سوریا ( علی طنطاوی ) و خێزانی مامۆستا ( عصام العطار ) بوو ، لە شاری ئاخن لە ئەڵمانیا بە دەستی سێ دڕندەی موخابەراتی سوریایی لە ماڵەكەی خۆیدا تیرۆریان كرد ..

 [5] نوسەیبەی كچی كەعب : یەكێكە لە ئافرەتە سەحابیەكانی پێغەمبەر  كە لە غەزای ئوحوددا بە شمشێرەوە بەرگری لە پێغەمبەر دەكرد .

[6]  خەنسا‌و : ناوی ( تُماضر ی كچی حارث ) ە ، ئافرەتە سەحابیەكی پێغەمبەر بوو صلی الله‌ علیه‌ وسلم. لە جەنگی قادسیەدا چوار كوڕی شەهید بوون .

[7] پێغەمبەر  صلی الله‌ علیه‌ وسلم  بە سەحابیەكی ـ دەربارەی دایكی ـ فەرموو : خزمەتی كە ، بە راستی بەهەشت وا لە ژێر پێیدا ..

بینین

بیستن

 1283

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        
Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.