كوردستان   -   مامۆستا كرێكار
  شەرەفخانی بەتلیسی
شەرەفخانی بەتلیسی  
 ئۆسلۆ ٥/٧/١٩٩٣ 

( بۆش ) بە شەرەفخانی ووت :
بۆ راناکەی 
مێژووی نوێی کوردان بنووسی ؟!
خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە
لە داڕشتنی داھاتووی 
لە بڕیاری چارەنووسی !
کەس نەیووت پێ ی 
ئەو سیاسییە بلیمەتەی
ئەمڕۆ لە جێ ی
( شێخ ) و ( قازی ) و ( مەلا ) کەی دوێ ی
سەرکردەیە ..
ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو
رەنجبەرە ، دزە ، جەردەیە !!

کەس نەیووت پێ ی
کە کورد لە چیدا سەربەستە ؟
لە گۆڕینی رێبازی رێ ی
یا سەربەستی دزی و فزی 
یا پەت پەتێن و 
خەت خەتێن 
یا شەڕە جڕت و فڕت و جوێن ..
یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێ ی ؟!
لە ئاڕاستەی گەڕان لە دووی 
کڵاوی رەنجی با بردووی ؟
یا رابوردووی 
یا داھاتووی 
نادیاری فرمێسک و خوێن ؟!! 
ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە 
بابانۆئیلی کوردانە !
ھاتۆتەوە ..
پیرو ژیرو دڵپاک و وورد
نورانی یە 
ھەر وەکو باپیرانی کورد ..
( لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیان خوڕی ) :
ـ خاڵە بۆ کوێ ؟!
_ بۆ لای ئێوە ..
ـ ئەی لە کوێوە ؟! 
_ لە مێژووی باپیرانەوە ..
ـ لە کوێوە ؟!  لە ئێرانەوە ؟!
_ نا کوڕی خۆم 
من شەرەفخانم شەرەفخان 
باپیری تۆم ..
ـ ( دیارە پیرێکی زۆر گێلە 
کوا لە کوێ ئێستا خان ماوە ؟!
ھەر میوانخانەو ئوتێلە ... ) 
کوا بزانم چیت ھێناوە ؟
_ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..
ـ ئادەی بزانم کامەیە ؟
خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین 
فیداکاری 
گەلی کوردی قارەمان و
باپیران و
ئەم گومرگەین ..
ئەم دوانەی تۆش 
یەکیان باجی ئەوی ترە 
بۆ سوودی مەو 
پاراستنی حکومەتی کورد
خامەکەتم پێ چاکترە ..
رۆژی دوایی 
خەنجەرێکی دەبانم دی 
وەک قەمەکانی تەحالوف 
وەک پیلانی سایکس پیکۆ 
لەشەرەفنامە چەقی بوو !
ھەر لەولا جۆرج بۆشیشەوە 
تەرمێ لەسەر ( گوفەک ) ێ بوو 
ئەوانەی کە زۆر سەوری بوون 
لەدەوری بوون !
دەیانپرسی : 
چی بوو ؟! کێ بوو ؟!
تومەز ئەویش شەرەفخانە 
ھەر کە پەرلەمانی دیبوو
لە داخانا 
مێشک و زراوی تەقیبوو ..!
شەرەفخانی بەتلیسی  
 ئۆسلۆ ٥/٧/١٩٩٣ 

( بۆش ) بە شەرەفخانی ووت :
بۆ راناکەی 
مێژووی نوێی کوردان بنووسی ؟!
خۆ کورد ئێستاکە سەربەستە
لە داڕشتنی داھاتووی 
لە بڕیاری چارەنووسی !
کەس نەیووت پێ ی 
ئەو سیاسییە بلیمەتەی
ئەمڕۆ لە جێ ی
( شێخ ) و ( قازی ) و ( مەلا ) کەی دوێ ی
سەرکردەیە ..
ئەمڕۆ بۆ میری ئەم و ئەو
رەنجبەرە ، دزە ، جەردەیە !!

کەس نەیووت پێ ی
کە کورد لە چیدا سەربەستە ؟
لە گۆڕینی رێبازی رێ ی
یا سەربەستی دزی و فزی 
یا پەت پەتێن و 
خەت خەتێن 
یا شەڕە جڕت و فڕت و جوێن ..
یا گۆڕینی ئاڵقەکەی گوێ ی ؟!
لە ئاڕاستەی گەڕان لە دووی 
کڵاوی رەنجی با بردووی ؟
یا رابوردووی 
یا داھاتووی 
نادیاری فرمێسک و خوێن ؟!! 
ئۆخەی ئەوە شەرەفخانە 
بابانۆئیلی کوردانە !
ھاتۆتەوە ..
پیرو ژیرو دڵپاک و وورد
نورانی یە 
ھەر وەکو باپیرانی کورد ..
( لەیەکەم خاڵی پشکنین تێیان خوڕی ) :
ـ خاڵە بۆ کوێ ؟!
_ بۆ لای ئێوە ..
ـ ئەی لە کوێوە ؟! 
_ لە مێژووی باپیرانەوە ..
ـ لە کوێوە ؟!  لە ئێرانەوە ؟!
_ نا کوڕی خۆم 
من شەرەفخانم شەرەفخان 
باپیری تۆم ..
ـ ( دیارە پیرێکی زۆر گێلە 
کوا لە کوێ ئێستا خان ماوە ؟!
ھەر میوانخانەو ئوتێلە ... ) 
کوا بزانم چیت ھێناوە ؟
_ ھەر ئەو کتێب و خامەیە ..
ـ ئادەی بزانم کامەیە ؟
خاڵە گیان ئێمە پێشمەرگەین 
فیداکاری 
گەلی کوردی قارەمان و
باپیران و
ئەم گومرگەین ..
ئەم دوانەی تۆش 
یەکیان باجی ئەوی ترە 
بۆ سوودی مەو 
پاراستنی حکومەتی کورد
خامەکەتم پێ چاکترە ..
رۆژی دوایی 
خەنجەرێکی دەبانم دی 
وەک قەمەکانی تەحالوف 
وەک پیلانی سایکس پیکۆ 
لەشەرەفنامە چەقی بوو !
ھەر لەولا جۆرج بۆشیشەوە 
تەرمێ لەسەر ( گوفەک ) ێ بوو 
ئەوانەی کە زۆر سەوری بوون 
لەدەوری بوون !
دەیانپرسی : 
چی بوو ؟! کێ بوو ؟!
تومەز ئەویش شەرەفخانە 
ھەر کە پەرلەمانی دیبوو
لە داخانا 
مێشک و زراوی تەقیبوو ..!
 1300

 بەرهەمەکانی تری شاعیر

زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.