بیروڕا

بەدیلی هەڵبژاردن!!

بەدیلی هەڵبژاردن!!

نووسینی: مامۆستا كرێكار

 

کە ئێمەو داعییە سەربەخۆکان دەڵێین: هێنانەوەی ئیسلام بۆ ئیدارەی دەوڵەت و ئاڕاستەی کۆمەڵگە بە دیموکراسییە فشەکە (و بە حەقیقەتەکەشی) و بە ئالییەتی پەرلەمانەکەشی نابێت، "ئیسلامیانی سیاسیی" یەکسەر پێمان دەڵین: دەی کوا بەدیل؟! وا دەزانن لە قافدا گرتوویانین و "دید لێڵیی و رێ وێڵیی" ئێمەیان کەشف کردووە! بەڵام ئێمە بە زمانێکی زۆر سادەو عەوامانە پێیان دەڵێین: باشە ئەم ئیسلامەی ئادابی دەستبەئاوگەیاندنی داناوە، لەم بەدیلەی ئێوە دەیخوازن غافڵبووە؟ یان ئێوە شارەزای (قۆناغەکانی سییرە لە قورئاندا) نەبوون و بە پێی (سوننەت)یش رەفتارناکەن..

ئیسلام _وەکو پەیامی هەر یەک لە پێغەمبەرانی پێشوو علیهم السلام_ داوای (وەرگرتنی مەنهەجی وەحی) لەو خەڵکە دەکرد.. پاشان هەر لەسەر ئەو مەنهەجە عەقائیدییەو هەر بەو مەنهەجە گشتگیرە نوخبەیەکی بە (پەروەردەی کۆمەڵکاریی: التنشئة الاجتماعیة)ی پێدەگەیاند. لە دەسپێکی بانگەوازەکەوە _کە قۆناغێکی نهێنی بوو_ ئەم نوخبەیەی رۆژانە ئاڕاستەدەکرد. بە چی؟ بە (بۆخواساغبوونەوە) و بە (پێکەوەنانی ئوممەتە عەقائیدییەکە کە بە برایەتی دینیی دەبێت) و بە (لێبڕان بۆ دینەکە)و بە (پاڵفتەکردنی وەلاء)و بە (بە تەبەڕابوون لە دوژمنانی وەحی)تا تایبەت بن بە خواو پێغەمبەری خواو بۆ موسوڵمانان: (إِنَّمَا وَلِيُّكُمُ اللَّـهُ وَرَسُولُهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا، الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ رَاكِعُونَ ﴿٥٥﴾ وَمَن يَتَوَلَّ اللَّـهَ وَرَسُولَهُ وَالَّذِينَ آمَنُوا فَإِنَّ حِزْبَ اللَّـهِ هُمُ الْغَالِبُونَ) المائدة.. (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَكُمْ هُزُوًا وَلَعِبًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ مِن قَبْلِكُمْ وَالْكُفَّارَ أَوْلِيَاءَ، وَاتَّقُوا اللَّـهَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ) المائدة/57 .. ئاوا نەک بە رەدووکەوتنی کافرو مولحیدان..

ئەم نوخبە بەڕیزە _کە لە ماڵی ئەرقەمی کوڕی ئەبولئەڕقەمی مەخزوومییدا (کە تەمەنی 18 ساڵان بوو!) کۆدەبوونەوە_ ژمارەیان نەگەیشتبووە چل کەس. هەر یەکەشیان سەربە تیرەو هۆزێکی جیاوازبوون! بەڵام بۆچی وا بە کۆمەڵ لە ناو ئەو تیرەیەی دوژمندا دەستەجەمعی خۆیان شاردبۆوە؟! پرسیارێکی لۆژیکی سروشتییە کە بفەرموویت: جا خۆ شاردنەوەیان تاک تاک و لە ماڵ و گەڕەکی جیاوازدا ئاسانتر بوو.. ئێ وایە، راستە.. بەڵام ئەدی بۆچی وا بە کۆمەڵ لە ماڵی ئەو گەنجەو لە ناوجەرگەی بەنومەخزومیی کەللـەرەقدا کۆبووبوونەوە؟ خۆ نە نوێژ فەرزبووبوو، نە خواپەرستییەکانیتر.. وەڵامی سادەو ئاسانی ئەمەش هەر ئەوەیە کە هەست بە ئینتیما جەماعییە نوێیەکەیان بکەن.. تا هەست بکەن هەموو ئینتیما کۆنەکانیان وازلێهێناوە بۆ ئینتیمای ئوممەتە عەقایدییە خاوەن مەنهەجە خواییەکەیان.. هەرچەند کەم و موستەزعەفبوون و خۆیان پەنهان راگرتبوو، بەڵام دەیانزانی کە نابێ وەکو یاوەرانی سەیدنا عیسا علیه السلام دەرکەون و هێزی دوژمن ئاسان بتوانێت خۆیان و بانگەوازو رابەرەکەیان پەرتەوازەبکات..

ئەم نوخبە هەڵبژێرراوە کە بە (بۆخواسوڵحان) پەروەردە دەبوو، ئەم نوخبە پەروەردەکراوەی خۆی بە ئوممەتێکی نوێی عەقایدیی دەزانی، ئەم ئوممەتە عەقائدییەی کە رۆژانە بە وەحی خوایی ئاڕاستەدەکرا، دواتر بوو بە ئاڕاستەوانی ئەو سەد هەزارەی بوونە ئەو زەمینە بانگەوازەی کە کۆمەڵگەو دەوڵەتەکەی مەدینەیان لەسەر دامەزرا. هەموو خەلیفەکانی راشیدین لەمانەبوون، هەموو راوێژکارانی خیلافەت لەمانەبوون. هەموو بەرپرسانی بەیتولمال لەمانەبوون، هەموو فەرماندەکانی جیهاد لەمانەبوون (جگە لە خالیدی کوڕی وەلید)..

بەدیلخوازانی بەڕێز، ئێوە ئەمەتان نەماوە بۆیە بە دووی بەدیلدا دەگەڕین.. ئیسلامییە سیاسییەکانی ئێوە نموونەی ئەم پێشەوایەتییە نەماون. ئوممەتێکی عەقایدییان بۆ ئێوە پێ دروستناکرێت، بۆیە شکستیان هێنا لە دروستکردنی زەمینەیەکەی شەعبیی کە ئیسلامی بوێت و بوێرانە بەدواتاندا بێت! چونکە ئیسلامییە سیاسییەکانتان:

١ـ لە لایەکەوە لە تێگەیشتن لە وەحیەکە دیدلێڵ بوون.

٢ـ لە لایەکی ترەوە لە وەلکردنی دیندارێتی و تەقواو قیامەتخوازییدا پوکاونەتەوە.

٣ـ لە کۆمەڵکارییاندا ئوممەتێکی عەقائدییانە نەبوون و نین.

٤ـ لە بزاوتیشدا شوێنکەوتووی کوردایەتییە عەلەمەنییە دۆڕاوەکەن!!

ئێ ئەو ئالییەتەش هی ئەوە نییە تەوحیدو جیهاد هەڵبگرێت.. واللە اعلم.

5412 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-05-11
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.