كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكار له پێشه‌نگای سنه بڵاوده‌كرێته‌وه..
كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكار له پێشه‌نگای سنه بڵاوده‌كرێته‌وه..
دووربین: كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكار له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه..
پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ كتێب كه بۆ حه‌وته‌م جاریه‌تی له‌لایه‌ن كۆماری ئێرانه‌وه له شاری سنه ده‌كرێته‌وه كه‌كۆمه‌ڵێك كتێبخانه و ده‌زگاكانی چاپ و په‌خش تێیدا به‌ژدارن و كتێب و بڵاوكراوه‌كانیان په‌خشده‌كه‌ن.
له جاری حه‌وته‌میدا له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی شاری سنه 3 كتێبی مامۆستا كرێكار وه‌رده‌گێردرێته سه‌ر زمانی فارسی و له‌و پێشه‌نگایه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
كتێبه‌كانی مامۆستا كرێكار بریتین له: ((مشعل هدایت (نوری ری))(حقوق و واجبات برادری دینی) (جهان بینی اسلامی) پێشتریش ئه‌م كتێبانه‌ی مامۆستا كرێكار به‌زمانی كوردی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وروپا بڵاوكرابوونه‌وه.
مامۆستا كرێكار بیرمه‌ند و زانایه‌كی ئیسلامیی ناوداری كورد‌و رێبه‌ری ڕه‌وتی شاخ و دامه‌زرێنه‌ری زانكۆی زادی و خاوه‌نی كه‌ناڵی شاهیدانه. كۆمه‌ڵێك كتێبی نووسیووه‌و وه‌ری گێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی كه گرنگترینییان (جیهانبینی ئیسلامی و مه‌شخه‌ڵی ڕێ و ئوممه‌تی موسڵمان)ن..
|