فیکر

نوخبە ئیسلامیەکە بەشدارن لەو شکستەی بەسەر موسوڵماناندا ھاتووە

(نوخبە ئیسلامیەکەی ئەمڕۆی واقعی کوردستان بەشدارن لەو شکستەی بەسەر بانگەوازی ئیسلامی و موسوڵماناندا ھاتووە)

نووسینی: م. هادی شارباژێڕی

 ھیچ گومانێک نیە لەوەی کە ھەر شکست و لاوازیەک کە بەسەرماندا دێت ھۆکاری دەرەکی و ناوەکی ھەیە، ڕاستە لەم واقیعەی ئێستاماندا لەدوای ھاتنی ئەمریکا بۆ عێراق و کوردستان، عەلمانیەتی کوردی زۆر بە خراپی و دڕندەیی کەوتنە (دژایه‌تی) موسوڵمانان و (به‌رهه‌ڵستی) بانگەوازە خواییەکە، بەڵام خۆشمان بەشێک بوین لەو لاوازیەی کەبەسەرماندا ھاتووە .

ڕووکنەکانی گۆڕانکاری بەشێوەیەکی گشتی لەسەرەوە بەرەو خوارەوە دەستپێدەکات سەرەتا دەبێت-:

١-  نوخبەیەک دروست بێت کە پەیامی گۆڕانکاریەکەی بە جورئەتەوە ھەڵگرتبێت .

٢-  پاشان ئەم نوخبەیە دەچێتە قۆناغی دروستکردنی دەستەو رێکخراو و دەزگاکان .

٣-  دواتر گۆڕانکارییەکە دەگوازرێتەوە بۆ جەماوەرەکە «ھاوڵاتیان»  .

بەداخەوە ئەم نوخبەیەی کە ھەیە لە کوردستان لە ئاستی پێویستی واقیعەکە نین، وە بەشێکن لەو شکستەی کە بەسەر بانگەوازەکە ھاتووە، چونکە بەشتانێکەوە خۆیان و خەڵکەکەشیان سه‌رقاڵ کردووە کە شتانێک ھەن زۆر گرنگترو لەپێشترن ئەرکی زۆر لەوە گەورەتر ھەیە کە دەبوایە ئەمان ھەستیان بەو مەسئولیەتە بکردایە و لەئاستی ئەو واقیعەدا بونایە  و به‌كاره‌ گرنگه‌كانه‌وه‌ خه‌ریك بوونایه‌.

شێوه‌كاری نوخبه‌ی ئێستا و دووربوونیان له‌ پێویستییه‌كانی ئه‌م واقیعه‌ له‌م خاڵانه‌دا پوخت ده‌كه‌مه‌وه‌

١- ھەندێک برا خۆیان و کەسەکانی بەردەستیان بە خوێندنی کۆمەڵێک متونی «محمدی کوڕی عبدول وەھاب » رەحمەتی خوای لێبێت و زانستی تەجوید و قیرائەت کە چەندین ساڵ خەڵکی پێوە مەشغوڵ دەکەن لەگەڵ زانستی فەرموودە و زانستی «علم الرجال» کە ئەم شتانە خۆی زۆر باشن و جێگەو پێگه‌ی خۆی ھەیە لە پەروەردەکردنی تاکی موسوڵمان بەڵام ئایا تاکی موسوڵمان بەتەنھا بەم شتانە دروست دەبێت، ئایا ئه‌مانه‌ به‌ته‌نها ئالییه‌تی گۆڕانكاریین له‌و واقیعه‌؟!

٢- ھەندێکی تر ھەن کە خۆیان و ئەو خەڵکەیی گوێیان لێ دەگرن بە وەڵامدانەوەی ئەو گومانانەی کە دروست دەکرێن لەسەر ئیسلام و موسوڵمانان بەتەنھا بەوانەوە مەشغوڵ دەبن وەک «وەڵامدانەوەی مولحیدان و قورئانیەکان » کەئەمەش کارێکی زۆر باشە بەڵام ئایا ئەمە بەتەنھا بەسە بۆ دروست کردنی تاکی موسوڵمان  و به‌ره‌و به‌ قه‌زییه‌ كردنی بوونی موسڵمانان؟!

٣- ھەندێکی تر ھەن کە خەڵکەکە بەتەنھا بە بابەتی عیرفانیەت و تەزکیەوە مەشغوڵ دەکەن بەڵام ئەمە کافییە !

٤- کۆمەڵێکی تر ھەن کە خەڵکی و خۆیان لەسەر ئەوە پەروەردە دەکەن کە چۆن خەڵکی موسوڵمان تەکفیر بکەن و خەڵکی سارد بکەنەوە لە کاری بانگەوازو کۆمەڵکاری و ھەڵبژاردنی باشترین کار لەم ڕۆژەدا دانیشتن و دورکەوتنەوەیە لەھەموو کەسێک بە بیانوی فیتنە ، پاشان دروستکردنی ڕق و قین لە دڵی یەکتری ، کە ئایا ئەم جۆرە پەروەردەکردنە چی لە واقیع دەگۆڕێ .

ھەموو ئەمانەی کە باسمانکرد کاری نوخبە ئیسلامیەکەیە کە ھەن لە کوردستان ، ئایا بوونی مەنھەجێک کە ھەموو ئەمانە لەخۆبگرێ بۆ دروستکردنی تاکی موسوڵمان لەھەموو شتێک گرنگتر نیە ؟

بەڵێ گرنگترەو وە دەشبێت ئەو مەنھەجە بێجگە لەمانە بایەخ بدات بە ململانێی شارستانیەتەکە، عەلمانیەت کار لەسەر جیاکردنەوەی دین لەدەوڵەت دەکات ئایا ئەم شتانەی باسمان کرد وەڵامێكی مه‌یدانی یاخود فیكری پێیە بۆ ئەم کارە ، نەخێر پێی نیە وەڵامی ئەم عەلمانیەتە زیندوکردنەوەی حاکمیەتی خوای گەورەیە، گەڕانەوەیە بۆ چەسپاندنی شەرعی ئیسلام کە ھەزارو دووسەد ساڵ حوکمی نیوەی جیھانی کردوە، نەک دیموکراسی فشەڵ ! کە خەڵکە ئیسلامیەکەی ئێستا بەشێکی کردویانە بە فریاد رەسی کورد! لەکاتێکدا بە دووچاوی خۆیان بینییان کە ڕۆژئاوای خاوەن دیموکراسی چی بە میصرو لیبا کرد ، یان دیموکراسیە عەلمانیەکانی کورد بیست و حەوت ساڵە چیان بەو میللەتە کرد !

لەکۆتایدا ئەگەر حاڵی نوخبە ئیسلامیەکە ئاوابێت ئەی حاڵی جەماوەرەکە چۆن دەبێت ، لەبەر ئەوە ئەوان بەشێکن لەم شکستەی کە ھەیە، چارەسەریش تەنھا گەڕانەوەیە بۆ ڕێبازو دیدوڕێی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم  به‌ شێوه‌ گشتیره‌كه‌ی ئیسلام نه‌ك زه‌ق كردنه‌وه‌ی به‌ شێكیی و كورتهێنان و كه‌نارخستی به‌شه‌كانی تری..

3337 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-02-27
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.