ئهسپێك له گۆڕهپانی دیموكراسییدا بهتهنها كێبڕكێ دهكات!
ههواڵ و شیكاری دووربین
سیسی به تەنها خۆی ماوەتەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارەی سەرۆكایەتی میسڕ دوای ئەوەی سامی عنان دەست بەسەر كراو و خالد علی كشایەوە لە كیبڕكێكەدا :
داهاتوویەكی ناڕوون توشی سەرۆك ئەركانی پێشوی میسڕ (فەریقسامی عنان) بووە كە خۆی پاڵاوتبوو بۆ سەرۆكایەتی خولی ئەمجارەی میسڕ، لە هەمان كاتیشدا خالد علی كشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنەكە، ئیستا سەرۆكی میسڕ عبدالفتاح سیسی بەتەنها خۆی ماوەتەوە و لە پاڵاوتنی سەرۆكایەتیدا.
دادگای سەربازی (فەریق سامی عنان)ی دادگای كردوە بە تۆمەتی ئەوەی كە هانی سوپای داوە بۆ گێرەشێوینی وە سەرپێچی یاسای كردوە لە خۆ پاڵاوتنی بۆ سەرۆكایەتی، بۆیە لەو كاتەوە خێزانەكەی نەیان توانیوە بیبینن.
سمیر نهجل عنان ڕایگەیاند لەوكاتەوەی باوكیان گرتووە نەیتوانیوە پەیوەندی بكات بە خێزانەكەیەوە، وە ناشزانن ئاخۆ باوكیان ئێستا لە نوسنگەی سكاڵای سەربازی دەست بەسەرە یان گوازراوەتەوە بۆ شوێنێكی تر؟
محمود ڕهفعت سەرپەرشتیاری كارەكانی فەریق عنان لە دەرەوەی مسڕ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند: فەریق سامی عنان لە گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزێكی نادیارەوە فرێندراوە، دواتر لەلایەن پارێزەرەكەیەوە زاندراوە كە لە ژوری لێكۆڵینەوەی سەربازی بوە و پاشان لە ژورێكی تردا دوو كاتژمێر بەند كراوە.
رەفعەت ئەوەشی باسكرد كە دواتر هیزێك هەڵیان كوتاوەتە سەر ماڵەكەی و هەندێك لە شت و مەكەكانی عنان یان بردوە وە چەند كەسێكیشیان لە خێزانەكەی گرتوە چونكە لە تویتەر باسیان لە دیار نەمانی عنان كردوە.
لەلایەكی تریشەوە پاڵێوراوی دووەم خالد علی كشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە كێبڕكێی سەرۆكایەتیەكەدا.
لەبەرانبەر ئەمانەدا سەرۆكی میسڕ عبدالفتاح سیسی خۆی پاڵاوت بۆ سەرۆكایەتی دووەم خولی خۆی، وە بریكاری نیشتمانی پاڵاوتنەكەی سیسی یان وەرگرتوە و پێشكەشی دەستەی هەڵبژاردنی نیشتیمانیان كردوە.
وە سیسی لیستەكەی خۆی ئاشكرا كرد كە پێك دێت لە سەفیر (محمود كارم) وەك سەرپەرشتیاری گشتی، وە پارێزەر(محمد بهاء الدین) وەك وتەبیّژی فەرمی و ڕاوێژكاری یاسایی.
سیسی هەر سێ پشكنینه یاساییەكەی تایبەت بە خۆ پاڵاوتنی بڕیوه، وە دەستەی هەڵبژاردن هەینی وەكو كۆتا مۆڵەت داناوە بۆ ڕاگەیاندنی پاڵێوراوان سەرەڕای ئەوەی جگە لە سیسی كەسی تر پاڵێوراو نیە ئێستا!!!
دووشەمەی داهاتوو مۆڵەتی خۆ پاڵاوتن كۆتای دێت و تا ئێستاش جگە لە سیسی كەس ئامادە نیە بۆ هەڵبژاردنەكە كە 26 تا 28 ی ئازاری داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
دەستبەسەردا گرتن:
لەلایەنێكی ترەوە حیزبی (الوسط المصری) ئاشكرای كرد كە سەرۆكی حیزبەكەیان (محمد عبداللطیف)لە ماڵەكەی خۆیدا دەستگیر كردووه.
وە حیزبەكەیان دەڵێت: لەكاتی خۆیدا دەستگیركردنەكەیمان ئاشكرا نەكرد چونكە سەركردایەتی حیزب پەیوەندیان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە كردوە و پێیان وتوون كە دوای چەند كاتژمێرێك ئازادی دەكەن ،بەڵام بڕیار درا كە دەبێت 15 ڕۆژ دەستبەسەر بێت.
حیزبەكەیان دەڵێت: گرتنی عبداللطیف كە ڕۆژێك لە ڕۆژان سەرپێچی یاسایی نەكردوە وە پەیوەست بوە بە دەستورەوە كارێكی ئاڵۆزە و لێی تێ ناگەین!!
واقیعی دیموكراسی لهتهواوی رۆژههڵاتی ناوهڕاست، بووه پێشبڕكێی یهك ئهسپی! تهنها ئهو ئهسپه له ساحهی كێبڕكێ دهمێنێتهوه كه لغاوی لهدهست رۆژئاوایه.