كۆمه‌ڵه‌و كه‌سایه‌تییه‌كان

چییان لەسەید قوتب دەوێت؟!

چییان لەسەید قوتب دەوێت؟!        
ن: هیوا موحەمەد                                        
سەید لەساڵی (١٩٦٦ز)دا لەسێدارەرا، لەدوای ئەوەی تەمەنێکی بەڕێکرد لەبانگەوازو جیهادێکی فیکری هەڵگیرساند دژی فیکری خواروخێچی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی، کە لەو سەردەمەدا باوبوون وەک؛ شیوعییەت، مارکسییەت و قەومییەت، کە بەتەواوی بنەماکانی دینیان ڕەتدەکردەوەو زۆر بەتوندی دژی موسوڵمانان بوون و پابەندبوون بەدینیان بەکۆنەپەرستی و دواکەوتوویی ناودەبردو تەنگیان بەجیهانی ئیسلامی هەڵچنیبوو،  ئەمەیش لەدوای ئەوەی مەلاو بانگەوازکاران، زۆر لاوازبوون لەوەڵامدانەوەو ڕێگرییان لەبڵاوبوونەوەی ئەو فیکرە لادەرانە،بەڵام سەید توانی جوهدێکی زۆر بکات لەڕێگەی نوسینەکانییەوە، تا موسوڵمانان بێداربکاتەوە لەو بیروبۆچوونە نامۆیانەو جوانیی ئیسلامیش دەربخات، کە ئیسلام دینێکی تەواوەو رژێمێکی شاملە بۆ ژیانی ئینسانەکان،بۆیە ئەم بیروبۆچوونانەیشی بەتەواوی لەکتێبی [في الــــــــــظلال القرآن]دا دەردەکەوێت.جا لێرەدا بەپێویستی دەزانم چەند خاڵێک بەکورتی بخەمەڕوو:                      بۆچی ســـــەید تا ئێستایش دژایەتیدەکرێ؟                                                                    ١) ژیانی ســـــــــەید نموونەیەکی باڵایە لەبەگژداچوونەوەی ستەمکاران و ملنەدان بۆ دەسەڵاتە ستەمکارەکان، ئەمەیش ڕوح دەکات بەبەری ورەو وزەی لاوانی نەوەی نوێدا، بۆ بەگژداچوونەوەی ستەمکاری و قبوڵنەکردنی رژێمە جاهیلییەکان.بۆیە هەموو رژێمە جاهیلییەکان، سەید بەمەترسی دەزانن لەدژی بەرژەوەندییەکانی خۆیان.جا هەمیشەو بەبەردەوامی یارمەتیی هەموو ئەوانە دەدەن، کە زماندرێژی دەکەن لەدژی ســــەید، لەو پەڕی چەپەوە، تا ئەم پەڕی بەناو سەلەفی،  تا سومعەی لەکەداربکەن، بۆئەوەی نەوەی نوێی موسوڵمانان دووربن لەفیکری ســـــەید قوتب.٢) هۆکارێکی دیکە؛ کتێبەکانییەتی کە بەزمانێکی ئەدەبیی بەرز نوسراون و ناوەرۆکێکی چڕوپڕیان هەیە، کە دەبنە مەشخەڵێک بۆ لاوان، تا لەبەزینی نەفسی ڕزگاریانبکات، هەست بەبوونی خۆیان بکەن و متمانە بەخۆبوونیان بۆ دروستببێت و لەناخیاندا نەڕوخێن.٣) ســــــەید هەر تەنها کتێبی نەنوسیوە، بەڵکو بەپێویستی زانیوە: موسوڵمانان بەکۆمەڵکاری بانگەوازبکەن، وەک چۆن مارکسی و شیوعییەکان بەتەنزیم کاردەکەن، ئەمەیش لەکتێبی [معالــــــم في الـــــــطریق]دا زۆر بەڕوونی دەردەکەوێت.بەکورتی ســـــــەید؛ فیکری مەشخەڵی بێدارکردنەوەی موسوڵمانانی هەڵگرتووە، لەبەرئەوەیە هەموو رژێمە جاهیلییەکان، پێی ئیزعاجن و زمانی پیسی مەلای دینفرۆش و بانگەوازکاری دۆڕاوی تێبەردەدەن.

 #پێگەی_دووربین #زانایانمان
76 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2024-05-15
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.