هەواڵ

هێزەکانی کۆماری سێدارە چۆن شاری جوانڕۆیان خەڵتانی خوێن کرد؟

هێزەکانی کۆماری سێدارە چۆن شاری جوانڕۆیان خەڵتانی خوێن کرد؟
ژمارەی کوژراوو بریندارەکان گەیشتوونەتە زیاتر لە (٥٠٠) کەس!

تایبەت بەپێگەی دووربین

چاوگێک لەشاری جوانڕۆوە بەپێگەی دووربینی راگەیاند: ئێوارەی یەکشەممە (٢٠٢٢/١١/٢٠) کاتێک لەدوای نوێژی شێوان، کۆمەڵێک خەڵکی شاری جوانڕۆ لەماڵەکانیان چوونە دەرەوەو دەستیانکرد بەدەربڕینی ناڕەزایی لەدژی ئەو هێزانەی شارەکەیان بەسەربازگە کردبوو، لەوەڵامدا هێزەکانی رژێمی ئاخوندی بەدەستڕێژی گوللە رووبەڕوویانبوونەوە، لەکاتێکدا مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆ بەناوی حاجی عیرفان کاکایی، لەدوای ئەوەی لەمزگەوت هاتەدەرەوە، ئەو هێزانە دەستڕێژیان لێکردو کوشتیان، هەروەها منداڵێکی تەمەن (١٦) ساڵییان بەناوی بەهادینی وەیسی لەهەمان شەودا کوشت. پاشان لەڕۆژی دواتردا کاتێک ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی جوانڕۆ، بەمەبەستی بەخاکسپاردنی تەرمی ئەو دوو کەسە، چوون بۆ گۆڕستان، لەکاتی گەڕانەوەیاندا هێزە خوێنڕێژەکانی رژێمی شیعەگەری بەچەندین چەکی سوک و قورسی جیاوازەوە دەستڕێژیان لەو خەڵکە کردو (٥) کەسی تریان کوشت و (١٥) کەسی تریشیان بریندارکرد! برینداری وایان هەیە گوللەی دۆشکە بەر هەردوو قاچی کەوتووەو بەتەواوی پەکیخستووە، پاشان لەچەندین رووداوی رۆژانی دواتردا، بەهۆی هێرشی هێزە دڕندەکانی رژێمەوە، ژمارەی کوژراوەکان زیادیانکرد بۆ (٧) کەس و بریندارەکانیش گەیشتوونەتە نزیکەی (٥٠٠) کەس.
شیاوی ئاماژەپێدانە: لەئێستادا باری تەندرووستیی بەشێک لەبریندارەکان ناجێگیرەو گرفتی کەمبوون، یان نەبوونی پێداویستیی پزیشکی و پێداویستییەکانی تریان بۆ درووستبووە، لەوانەیە ژمارەیەکی تری بریندارەکانیش گیانیان لەدەستبدەن.
ئەو هێزە دڕندانەی کە لەئێستادا شاری جوانڕۆیان بەسەربازگە کردووە، پێکهاتوون لەهێزێکی سوپای قودس و هێزێکی تری گەڕاوە لەسوریاوە، بەتەواوی گەمارۆی شارەکەیان داوەو شەوانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵان و بەدەیان کەس دەستگیردەکەن.
داواکارین لەپەروەردگاری بێهاوتا: کوژراوەکان بەشەهید وەربگرێ، شیفای بریندارەکان بدات و ئارامگرییش بەکەسوکاریان ببەخشێت.
داواکارین لەو پەروەردگارەی پشتی کافران و ستەمکاران دەشکێنێت: رەگوڕیشەی ئاخوندەکان دەربهێنێت، تۆڵەی دەیان ساڵەی: درۆ، ستەمکاری، چەواشەکاری و کارە دڕندەییەکانی تریان لێبکاتەوەو دەوڵەتەکەیان کەرتوپەرتبکات.. {وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنقَلَبٍ يَنقَلِبُونَ} (الشعراء: ٢٢٧).
514 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-12-02
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.