لە ژوورە تاریکەکانی گوانتانامۆوە بۆ کابول.
لە ژوورە تاریکەکانی گوانتانامۆوە بۆ کابول.
حوکمەتی نوێی ئەفغانستان لە میانەی هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی سەرکردەو لایەنگرەکانی لە زیندانی گوانتانامۆدا، لە دواین هەوڵیدا توانی(حاجی بەشیر نورزای) بهێنێتەوە کابول، ئەمەش لە دوای گۆڕینەوەی لەگەڵ ئەندازیارێکی ئەمریکی، ناوبراو ئازادکرا، بەشیر نورزای پەیوەندییەکی نزیکی هەبوو لەگەڵ ڕابەرو دامەزرێنەری بزوتنەوەی تاڵیبان، ناوبراو لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو جەنگاوەرێکی بەتوانابوو لە دژی داگیرکاری سۆڤێتییەکان بۆ سەر ناوچەکە، دوای ڕووداوەکانی ساڵی(2001)و هاتنی داگیرکارانی نوێ بۆ سەر خاکی ئەفغانستان، ناوبراو لە سەر سنوری ئەفغانستان- پاکستان، دوای ئەوەی گومانی لێدەکەن کە سەر بە یەکێک لە گرووپە سەربازییەکانبێت، لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەستگیر دەکرێت، نورزای لە ساڵی(2005) لە دادگای نیۆرک لە دادگاییکردنێکی گاڵتە ئامێزدا بە تۆمەتی بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر! سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا دەسەپێنن و دەیگوازنەوە بۆ زیندانی گوانتانامۆ لە کوبا، دوای(17)ساڵ مانەوە لە زیندان حاجی بەشیر نورزای ئازادکراو گەڕایەوە کابولی پایتەخت.
#پێگەی_دووربین
|