کۆمەڵکاری

نامەیەکی کراوە بۆ سەرکردەی هەر سێ لایەنە ئیسلامییەکەی هەرێمی کوردستان

نامەیەکی کراوە بۆ سەرکردەی سێ لایەنی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان

بۆ بەڕێزان:
- سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان.
- ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
- رابەری بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان/ عێراق.

السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته

ئاشکرایە هەر سێ لایەنەکەتان بەشدارن لەبەناو پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانداو پەیوەندیی پتەوو بەردەوامتان لەتەک لایەنە عەلەمانییە دەستەڵاتدارەکانی هەرێمدا هەیە، لەبەرئەوە ئەرکێکی زۆر گەورە دەکەوێتە سەر شانتان، چونکە لەم سەردەمەدا پارتە عەلەمانییە دەستەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان هەرچی بنەمایەکی کۆمەڵگە هەیەو رەگوڕیشەی لەئیسلامەوە وەرگرتووە رووخاندوویانە، یان هەوڵدەدەن بۆ زیاتر رووخاندنی، بەردەوامیشن لەکاولکاری و بڵاوکردنەوەی خراپەکاریی زیاتر!
ئایا بەشداریی ئێوە لەو پرۆسەیەدا چ گرنگییەکی بۆ ئیسلام و موسوڵمانان هەیە، جگە لەسازشکردن و زیاتر خۆ تەسلیمکردنتان بەپیلانەکانی ئەوان؟ ئاشکرایە هەر سێ لایەنەکەتان بەئاشکراو نهێنی بودجەو ئیمتیازات لەوان وەردەگرن! نایشتوانن نکوڵی لەم راستییە بکەن. بەڵام بێهەڵوێستیتان لەبەرانبەر ئیهانەکردنی ئەو لایەنانە بەپیرۆزییەکانی ئیسلام و زەلیلکردنی موسوڵمانان زۆر جێگەی تێڕامانە!
پێویستە ئەوە بزانن ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوامبن، لەئێستا زیاتر متمانەی موسوڵمانان لەدەستدەدەن و لەهەر رووداوو پێشهاتێکی داهاتوودا هەمان حسابی دەستەڵاتدارە عەلەمانییەکانتان بۆ دەکرێ و وەکو حزبی ئیسلامیی عێراقیتان بەسەردێت، کە بەهۆی بێهەڵوێستییەوە لەبەرانبەر دۆزی موسوڵمانانی سوننەی عێراقدا، بەتەواوی کۆتایی بەمێژووی خۆی هێناو قورسایی تەڵە پوشێکی نەماوە!
خۆ ئەگەر گۆڕانکارییەکی وەهایش بێتە ئاراوە، ئێوەیش دەکەونە ژێر پێی جەماوەری موسوڵمانی خەمخۆرو دڵسۆزی ئیسلامەوە!
ئایا خێرە بەو شێوەیە بێهەڵوێستن، کە لەهەر کاتێکدا عەلەمانییەکان بیانەوێت پیلانگێڕییەکی نوێ بهێننە ئاراوە، چەندین موسوڵمانی بێتاوان دەستگیردەکەن و سیناریۆیەکی پوچ و چەندبارەبووەوەیان بۆ سازدەکەن و ئیهانەیان پێدەکەن؟! ئاشکرایە ئەمە بۆ زیاتر رووشکاندنی ئێوەیشە، کەچی ئێوەیش نقەتان لێوەنایەت! تەنانەت هەندێکتان ئامادەن درۆکانی ئەوان وەک خۆیان لەکەناڵەکانتانەوە بڵاوبکەنەوە!.
لەدوای ئەوەی سەرجەم خەڵکی کوردستان لەو راستییە تێگەیشتن، کە میلیشیایەکی یەکێتی بەبەرچاوی خەڵکەوەو بەڕۆژی رووناک لاوێکی بێتاوانیان کوشتووەو نایشتوانن نکوڵیلێبکەن، کەچی چەند رۆژێکی دواتر بەبیانووی تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو لاوەوە، چەندین موسوڵمانی بێتاوانی تر بەبیانووی ئەوەی ئەندامی (دەوڵەتی ئیسلامی)ن دەستگیردەکەن، ئەوە بۆ چەندین جاریش دەچێت ژمارەیەک لەخوشکانیش دەستگیردەکەن و بەپۆشاکی شەرعییەوە دەیانهێننە سەر تەلەفزیۆن و ئیهانەیان پێدەکەن! لەکاتێکدا ئەو میلیشیا بەکرێگیراوانە ناتوانن بەرانبەر بەشوێنکەوتووانی هیچ ئایینێکی تر ئەو رەفتارانە بکەن، ئەگەرچی کام تاوانەی گەورەیە ئەنجامیبدەن! لەبەرانبەردا ئێوەیش هیچ هەڵوێستێکتان نییە! ئەمەیش گەورەترین ئیهانەیە بە: ئیسلام، موسوڵمانان، ئێوەو شوێنکەوتووانیشتان ئەگەر هەستیپێبکەن!
جا پێویستە بەسەرانی پارتی و یەکێتی بڵێن: ئەمە هەتا سەر بۆ هیچ کەس و لایەنێک بەردەوامنابێت، بۆ سەلماندنی ئەم راستییەیش پێویست بەبەڵگەهێنانەوە ناکات، چونکە هەر لەم سەردەمەداو لەماوەی کورتی رابردوودا: چەندین دەستەڵاتداری دڕندەو زۆر بەتواناتر لەوان، کەوتنە ژێر پێی خەڵکییەوەو چوونە زبڵدانی مێژووەوە، ئەمەیش بۆ کەسانێک جێگەی پەندوەرگرتنە، کە ژیرییان بەکاربهێنن.

پێگه‌ی دووربین
٢٠٢٢/٩/٣ز
١٤٤٤/٢/٧كۆ.

951 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-09-03
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.