گەورەترین زانای ئەفغانستان شەهیدکرا
مەولانا موجیبوڕەحمان ئەنساری؛ گەورەترین زانای ئەفغانستان شەهیدکرا
کاتژمێر (١٢) نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، حاجی مەولانا موجیبوڕەحمان ئەنساری؛ گەورەترین کەسایەتی و زانای بەتوانای وڵاتی ئەفغانستان شەهیدکرا، لەکاتێکدا ناوبراو لەماڵی خۆیەوە بەرەو مزگەوت بەڕێکەوتبوو، کەسێک خۆی پێداتەقاندۆتەوەو لەئەنجامدا ناوبراو شەهیدبووە، چاوگە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن: (٦) کەسی تر لەبنەماڵەی مەولانا ئەنساری لەم رووداوەدا شەهیدکراون و سەرجەمی شەهیدەکانیش گەیشتوونەتە (٢٩) کەس. وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی هیرات ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە. (إنا لله وإنا إليه راجعون).
|