هەواڵی شەهیدبوونی شێخ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه!
ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان و رێکخراوی ئەلقاعیدە، هەواڵی شەهیدبوونی شێخ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرییان پشتڕاستنهكردۆتەوە!
ئا: پێگەی دووربین
ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لەیەکەم کاردانەوەیدا، دەربارەی هەواڵی شەهیدبوونی شێخ ئەیمەن زەواهیری لەناو پایتەختەکەیاندا، رایگەیاند: "ئێمە هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی بوونی شێخ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری؛ ئەمیری ئەلقاعیده له‌ئەفغانستاندا نه‌بووه". ئیمارەتی ئیسلامی لهڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "داوامان له‌ده‌زگای هه‌واڵگریمان كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد‌و جیدی دەربارەی رووداوه‌كه بکەن". هەروەها سوهه‌یل شه‌هین؛ نوێنه‌ری ئیمارەتی ئیسلامی له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگەیاند: "ئیمارەتی ئیسلامی لێكۆڵینه‌وه لەتۆمهتهكانی ئه‌مریكا ده‌كات، كه گوایە شێخ ئەیمەن زه‌واهیرییان له‌هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌واندا، لەناو ئەفغانستاندا كوشتووه". ئه‌مه بەیهكهم لێدوانی رەسمیی ئیمارەتی ئیسلامی، سەبارەت بەهەواڵی شەهیدبوونی شێخ ئەیمەن زه‌واهیری، لەناو شاری كابولدا دادەنرێ، کە هەواڵەکە وا راگەیەنراوە: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بەهۆکاری هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكییه‌وه شەهیدبووبێت، ئاشکرایە ئەم هەواڵە لەلایەن جۆ بایدن؛ سەرۆکی خەڵەفاوی ئەمریکاوە راگەیەنرا، ئەمەیش لەکاتێکدایە: تا ئێستایش ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان و رێکخراوی ئەلقاعیدە، هەواڵەکەیان پشتڕاستنهكردۆتەوە.
|