رێپۆرتاژ

چۆنێتیی شەھیدکرانی شێخ ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری

ئا: پێگەی دووربین


کات و شوێنی رووداوەکە:
لەمێژووی (٢)ی موحەڕەمی {١٤٤٤کۆ- ٢٠٢٢/٧/٣١ز} ھێزەکانی ئەمریکای تاغوت فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان ئاراستەی ماڵێک لەناوچەی شیرپوری کابول کرد، كه‌ شوێنێكی دیبلۆماسییه‌و وه‌ك ناوچه‌ی سه‌وزی عێراق وایە.
ئەفغانستان لەسەرەتای ھێرشەکەدا:
لەسەرەتادا سرووشتی رووداوەکە بۆ بەرپرسانی ئەفغانستان روون نەبوو، بەڵام لەدوای لێکۆڵینەوەی دەزگا ئەمنی و ھەواڵگرییەکانی ئیمارەتی ئیسلامی، ئەنجامدەری ھێرشەکە دەستنیشانکرا، کە ئەمریکای تاغوتەو دوور لەھەموو بەھایەکی ئەخلاقی و بنەماکانی سیاسی و یاسایی ئەو کردە چەپەڵەی ئەنجامداوە.
دەرئەنجامی رووداوەکە:
لەدەرئەنجامی ھێرشە تیرۆریستییەکەدا، شێخ ئەیمەن زەواھیری؛ ئەمیری رێکخراوی ئەلقاعیدەی جیھاد شه‌هیدكرا، وه‌ك راگه‌یانراوه‌ كه‌سێكی تریش پێکراوە‌.
ئه‌فغانستان ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ‌ده‌كات:
زه‌بیحوڵڵا موجاهید؛ وته‌بێژی رەسمیی ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پوخته‌ی هێرشه‌كه‌ی روونكرده‌وه‌و ئیدانه‌یكرد، هەروەها رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه‌ به‌هه‌ر مەبەستێك‌ ئەنجامدرابێت، ده‌ستدرێژییەكی ئاشكرا، شكاندنی ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامەی ده‌وحه‌یه‌!" هەروەها وتی: "ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مریكا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه‌ شكستخواردووه‌كانیانه،‌ كه‌ ماوه‌ی (٢٠) ساڵه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌فغانستاندا یه‌كناگرێته‌وه، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ ترسنۆكانه‌یان، زیان به‌ده‌رفه‌تی له‌باری به‌دیهاتوو دهگەیەنێت".
رووداوەکە لەدیدی ئەمریکاوە:
لەدوای (٢) رۆژ له‌ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه،‌ جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری؛ سەرکردەی یەکەمی ئه‌لقاعیده،‌ كه‌ ئاراسته‌وان و عه‌قڵی به‌ڕێوه‌بەری هێرشه‌كانی دژ به‌ئه‌مریكا بوو، كوژرا".
به‌شداریكردنی وڵاتانی تر له‌هێرشه‌كه‌دا:
بەگوێرەی لێكۆڵینه‌وه‌، به‌ڵگه‌نامەكان و ستراتیژییه‌تی شوێنی هێرشه‌كە، چاودێران ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه: هاوكاری یه‌كه‌می ئه‌مریكا له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌دا، پاكستانی دراوسێی ئه‌فغانستانه،‌ ئه‌م هاوكاریكردنه‌ی پاكستانیش بۆ هێرشێكی له‌و جۆره،‌ زیان به‌پەیوەندیی دراوسێیه‌تی خۆی، له‌گه‌ڵ ئیماره‌تی ئیسلامیدا ده‌گه‌یه‌نێت.
هەروەها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییەیش، به‌كرێگیراوێتیی ئال سعودو حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا به‌وه‌ دووپاتكرده‌وه،‌ كه‌ یه‌كه‌مین برووسكه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردو بەبۆنەی ئەو هەڵوێستە پڕ لەشەرمەزارییەوە، زیاتر خۆیان رووڕەشکرد.
پیاوە حه‌كیمه‌كه‌ی جیهاد:
دكتۆر ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری لەمێژووی‌ (١٩٥١/٧/١٩ز) له‌شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌دایكبووە، نه‌وه‌ی شێخ موحەممەد ئەحمەد زه‌واهیرییه‌، كه‌ شێخی ئه‌زهه‌ربووه‌، ئه‌ندازیاری جیهاد، ئەندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی رێكخراوی ئەلقاعیده‌، راوێژكاری شێخ ئوسامه‌ی ره‌حمه‌تی و ئه‌میری شوێنگرەوه‌ی ناوبراو بووە،‌ له‌ته‌مه‌نی (٧١) ساڵیداو لەدوای نزیكه‌ی (٥٠) ساڵ جیهادكردن، به‌شه‌هیدی و رووسووری گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ كاروانی شەهیدانی موجاهیدانی ئیسلام.
خوای بێهاوتا به‌شه‌هید قەبوڵی بفه‌رموێت. {مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا}.

1225 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2022-08-02
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.