میسر (٣) ملیار دۆلاری لەئیمارات و کوێت قەرزکرد!
کاتێک ڕۆژئاواو مورتەزەقەکانیان، ملیۆنان دۆلاریان لەپێناوی هاتنە سەر حوکمی سیسیدا خەرجکرد، دوو ئامانجی سەرەکییان هەبوو:
١‐ دروستبوونی وڵاتێکی ژێرخانی ئابووریی داڕووخاو، بۆئەوەی هەموو کاتێک پێویستیی بەقەرزی دەرەکی هەبێت و داگیرکەرانیش بەویستی خۆیان، خێروبێری ئەو وڵاتە تاڵانبکەن.
٢- بڵاوکردنەوەی بەدڕەوشتی و نەهێشتن و کاڵکردنەوەی هەموو ئاکارە ئیسلامییەکان.
جێگەی ئاماژەیە؛ لەم ماوە کورتەی، کە بزووتنەوەی تاڵیبان حوکمی ئەفغانستانی گرتۆتەدەست، لەدوای داگیرکردن و وێرانکردنی وڵاتەکەیانەوە لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانەکانییەوە بۆ ماوەی (٢٠) ساڵ، بۆ یەکەم جار ئەو بزووتنەوەیە توانیویەتی، بەبێ هیچ قەرزێکی دەرەکی، بودجە پەسەندبکات! ئەمەیش ئەو هۆکارەیە، کە وایکردووە: ڕۆژئاواو بەکرێگیراوەکانی لەوڵاتانی موسوڵماننشیندا، فەرمانڕەوای وەک؛ تاڵییان و هاوشێوەکانییان نەوێت.
|