لەمەودوا "گفتوگۆی غه‌ریبی" به‌غه‌ریبی نامێنێته‌وه
پێگه‌ی دووربین
كتێبی (گفتوگۆی غه‌ریبی) بریتییه لەدیدارەکانی جه‌نابی مامۆستا كرێكار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌و گۆڤاره ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانداو له‌لایه‌ن به‌ڕێز: سه‌نگه‌ر بیلاله‌وه كۆكراوه‌ته‌وه‌و له‌ساڵی (2013ز)دا له‌كوردستان چاپکراوه.
ئه‌م كتێبه ماوه‌یه‌كی زۆربوو غه‌ریبكه‌وتبوو، به‌وه‌ی ژماره‌ی له‌بازاڕدا نه‌ماوه‌و چاپنه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی (PDF)یش به‌رده‌ست نییه. به‌ڵام سوپاس بۆ خوای خاوه‌نمان، دوای نزیكه‌ی (10) ساڵ له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی، خوای گه‌وره ره‌نجی جه‌نابی مامۆستا‌و برای به‌ڕێزی ئاماده‌كاری پاراست و ئێمە‌یش له‌پێگه‌ی دووربینه‌وه دەیهێنینه‌وه بۆ به‌رده‌ست و دیده‌ی خوێنه‌ران.
كاك ماكوان كه‌ریم؛ كه پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه نووسیوه، تێیدا ده‌ڵێت: "ئەم کتێبەی لەبەردەستتاندایە کۆکراوەی ئەزموونی پیاوێکی خاوەن کێشمەکێش و ململانێیە، کە بەدرێژایی دەرکەوتنی لەگۆڕەپانی سیاسی‌دا، خەڵکی یاوەرو نەیاری بوون، بەڵام نەیاری زۆرتربووە لەیاوەر، بەگشتی خەڵک خۆشیانویستووە، ئاڕاستەی باشی ھەبووە، بەڵام بەھۆکاری ئەوەی، کە نەچۆتە ناو چوارچێوەی پرۆژەی کەسانیترو خۆی خاوەنی پرۆژەو تایبەتمەندیی خۆی بووە، ئەمە وایلێکردووە دەربەدەربێت و زۆرجار لەئەوروپایشدا بەپیاوی خاوەن کێشە ناسراوە، لەزۆربەی کێشەکانیشدا سەرکەوتووبووە، چونکە سەرکردەیەکی تەنھا بووە، زۆر گوێنەدراوە بەپاکیی و راستیی ئەم پیاوە.. ئەم کتێبە کۆکراوەی ئەزموونی کرێکارە، قسەوباسێتی لەژیان، سیاسەتی، جیھانبینی، جۆری کارکردنی لەم زەمینەیەداو ھەڵوێست و ستراتیژیی دوورودرێژی".
هه‌روه‌ها کاک سەنگەر بیلال؛ کە ئاماده‌كاری كتێبه‌كەیە، له‌ژێر ناونیشانی سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكدا ده‌نووسێت: "کەم کەس ھەیە وەکو مامۆستا کرێکار، کە دوژمنەکانی زیاترن وەک لەدۆستانی، شاهیدی ئەوەی بۆ بدەن کە خاوەنی گوتارێکی کەموێنەو قەڵەمێکی بەبڕشت بێت، تەنانەت ھەندێک کەس لایانوایە کە کرێکار سیحراویترین کەسە لەدەربڕین و گوتاردا، بەڵام مامۆستا کرێکار خۆی ھەموو ئەمانە دەگەڕێنێتەوە بۆ پاشخانە فیکرییەکەی کە ئیسلامە.
چوار ساڵ بەر لەئێستا، وەکو خەونێک بیرم لەوە کردەوە؛ کە تەواوی چاوپێکەوتنەکانی مامۆستا کرێکار کۆبکەمەوەو لەدووتوێی کتێبێک‌دا بیخەمە بەردەستی خوێنەری کورد، ئەوەیش لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیمەوە بوو لەگەڵ بەڕێزیدا، دیارە بۆ ئەم مەبەستەیش دەبێت پەیوەندی بەجەنابییەوە بکەم، ئەو زۆری پێباشبوو، ھەندێک چاوپێکەوتنی بۆ ناردنم کە لای من نەبوو، کە بووە مایەی زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئیشەکە، بەڵام بەکۆکردنەوەی دیدارەکان لەپێگەو ڕۆژنامەو گۆڤارەکاندا، حەپولکیان پێئەدام تا وەکو پەلەنەکەم لەکۆکردنەوەیاندا، بۆئەوەی بتوانم زۆرترین دیدار کۆبکەمەوە.
چاوپێکەوتنەکانی مامۆستا، سامانێکی گرنگی ڕۆژنامەوانیی کوردییەو پێویستە تەحەفوزیان پێوەبکرێ، سەرەڕای ئەوەی جەنابیان جیاواز لەھەموو بەرپرس و کەسایەتییەکانی تری کوردستان، ھەمیشە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەرگای کراوەبووە.
شتێکی تر ھەیە کە پێویستە لێرەدا قسەی لەسەر بکەم، ئەوەیە: مامۆستا ھەر کاتێک دیدارێکی لەگەڵ ھەر تەلەفزیۆنێکدا ئەنجامدابێت، زۆرترین بینەری ھەبووە، وە ھەر کاتێکیش چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەیەک، یان گۆڤارێک‌دا کردبێت، ئەو بڵاوکراوەیە پڕ فرۆشترین گۆڤار، یان رۆژنامە بووە".
ئێمه‌یش له‌پێگه‌ی دووربینه‌وه؛ ئه‌م مژده‌یه ده‌ده‌ینه خۆشه‌ویستانی مامۆستا كرێكار‌و خوێنه‌رانی به‌ڕێزی پێگه‌كه‌مان؛ كه سه‌رجه‌م دیداره‌كانی ناو كتێبه‌كه، سه‌رله‌نوێ له‌پێگه‌کەتانە‌وه، به‌پاراستنی ناوی ئامادەکا‌ران و بڵاوكارانەوە بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی دیداره‌كان، ده‌رخه‌ری كۆمه‌ڵێك حه‌قیقه‌تن، كه گرنگترینیان ڕاست ده‌رچوونی زۆرینه‌ی بۆچوونه‌كانی جه‌نابی مامۆستا‌و نه‌گۆڕانی ڕێشه‌یی ئه‌و واقیعه‌ی، كه كوفر به‌سه‌ریدا زاڵه، بۆیه وای ده‌بینین: لاوانی موسوڵمان به‌خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كانی مامۆستا، سوودمه‌ندو به‌رچاوڕۆشن ده‌بن.
چاوه‌ڕوانبن (إِنْ شَاءَ اللهُ) هه‌موو هه‌فته‌یەک، دیدارێكی مامۆستا کرێکار؛ له‌به‌شی دیداری پێگه‌ی دووربیندا بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
|