رێگه‌یه‌ك به‌ره‌و عه‌لمانیه‌ت
نووسنی: د. فهد بن صالح العجلان
وەرگێڕانی: پێگه‌ی هه‌واڵی دووربین
ناكرێ حوكمه شه‌رعیه‌كان، به‌زۆر به‌سه‌ر كه‌سدا بسه‌پێنرێ، هه‌ركه‌سێك حه‌زده‌كات نوێژ ده‌كات، زه‌كات ده‌رده‌كات، یاخود واز له حه‌رام ده‌هێنێت، ئه‌وه مرۆڤه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌زانێت، هه‌ر كه‌سێك ئه‌نجامی نه‌دا ناكرێت پابه‌ندی بكه‌ین، یاخود قه‌ده‌غه‌ی بكه‌ین، چونكه ئه‌مه په‌یوه‌ندی نێوان خۆی وخوای گه‌وره‌یه، ئه‌مه گفتوگۆیه‌كی گه‌رم بو له نێوان من وسایهق شوفێرێك، له‌وكاته‌ی كه ده‌یبردین بۆشوێنی مه‌به‌ست، پاشان لێك جیا بوینه‌وه، ئه‌م رسته‌یه زۆری ئازار دام، چونكه بۆ یه‌كه‌م جار بو گوێبیستی ده‌بووم، ئەوه‌ی ئازاری ده‌دام ئه‌وه‌بوو پیاوێكى ئاسای ئه‌م قسانه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى به‌هێزی هه‌یه له عاله‌می ئیسلامی.
ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌چاكه پابەندكردنی پێوه نه‌بێت، ریگری كردن له خراپه قه‌ده‌غه‌كردنی تێدا نه‌بێت، رۆیشتنە بەرەو رێگای عه‌لمانیه‌ت .
عه‌لمانیه‌ت واته جیاکردنەوەی ئاین له ده‌وڵه‌ت، واته درووخستنه‌وه‌ی حوكمی شه‌رعی له كاریگەری دروستكردن له‌سه‌ر سیسته‌می گشتی و پابه‌ندكردنی خه‌ڵك به‌و سیسته‌مه، كاتێك كه حوکمی شه‌رعی بوو به شتێكى تایبه‌ت و ئه‌نجامده‌ری ستایش كرا لهسهرجێبهجێكردنی و ره‌خنه‌ی لێ نه‌گیرا له‌سه‌ر نه‌كردنی، هیچ په‌یوه‌ستیه‌كی نه‌بوو به‌سیسته‌م یاخود ده‌سه‌ڵات، بەوه ئێوه له وه‌سه‌تی عه‌لمانیه‌تن.
له‌باربردنی (پابه‌ندی) و(رێگری) له حوکمی شه‌رعی، كرۆكی ناكۆكیه له‌گه‌ڵ فكری عه‌لمانیه‌ت، فه‌لسه‌فه‌ی عه‌لمانیه‌ت رێگر نیه له بونی په‌رستش و وازهێنان له قه‌ده‌غه‌كراو له‌به‌ر ئاین، به‌ڵكو خۆی هانی ئه‌وه ده‌دات، چونكه شتێكى تایبه‌ته كاریگه‌ری نیه بۆ سهرخهڵكانی تر، هیچ فەرمانێك بە چاکەو نەهییەك لە خراپەی له‌سه‌ر بنیات نانرێت، یاخود به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ پایه‌ی قانون وپابه‌ندی پێ یه‌وه، له كۆتایشدا ده‌بێته هۆی راوه‌ستانی حوکمی شه‌رعی له پێشره‌وی كردن، ئه‌گه‌رچی بونی هه‌یه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، فه‌رمان و رێگریه شه‌رعیه‌كان له قورئان وسوننه‌ته‌وه هاتوون، ئاراسته‌ی تاك وكۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت مسوڵمان وئه‌و سیسته‌مه‌ی حوكمی پێ ده‌كه‌ن، كاتێك مسوڵمان ئایه‌تی {وَأَقِیمُوا الصَلاةَ وَآتُوا الزَكَاةَ} البقرة : 34 یاخود {وَالسَارِقُ وَالسَارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَیدِیهُمَا} المائدة: 83، یاخود {وَلا تَنكِحُوا مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِنَ النِسَاءِ} النساء: 22 ئه‌م وتاره رووی له تاك كردووه به گوێڕایه‌ڵی كردن له فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار، نه‌كردنی نههیهكان، هه‌روه‌ها رووی له كۆمه‌ڵگاشه، بۆ حوكم كردن به‌وه‌ی خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت، به‌ڵام بونی كۆمه‌ڵ شتێكی تره.
بیكردنه‌وه به‌م رێگایه یه‌كێكه له كۆڵهگەکانی كارتێكردنی علمانیه‌ت به‌چڕی له بیری خه‌ڵك، له‌م رووه‌وه‌ی چونكه داهێنه‌ری زۆرێك له وانه‌یه كه فه‌رمان ونههییهكانی شه‌ریعه‌ت تایبه‌تن به تاك، په‌یوه‌ست نیه به تاك وكۆمه‌ڵگا.
من نازانم به‌م بیكردنه‌وه‌یه چۆن مامەڵە له‌گه‌ڵ سزا شه‌رعییه دیاریكراوه‌كانی قورئان ده‌كه‌ن، بۆ نمونه بڕینی ده‌ستی دز، جهلدكردنی زیناكارو بوختانچی، حوكم لێره ته‌نها په‌یوه‌ستكردن وقهدهغهكردن، كه زۆیك وای تێگه‌یشتوون، ته‌نانه‌ت ئه‌و حوكمانه‌ی كه سزایه‌كی دیاری كراویان نیه، ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی رووشكێن بكرێت به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامی داوه.
خوای گه‌وره‌فه‌رمانی داوه كه‌له‌كاتی دادوه‌ریكردن بگهرێینهوهلای به‌رنامه‌كه‌ی، ئه‌وانه‌شی كهناگهرێنهوهبۆی به‌م جۆرهوهسفی كردوون: {وَمَن لَمْ یحْكُم بِمَا أَنزَلَ اللَهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ} المائدة: 44 {هُمُ الظَالِـمُونَ}المائدة: 54هه‌مو مسوڵمانێك بهحوكمهشهرعیهكان له‌م ئایهتهگهیشتووە، كهئهحكامی به‌رزن، حوكم كردن به‌قورئان له‌نێو خه‌ڵك به شه‌ریعه‌ت یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، كه‌سێك كهنهفی پابه‌ند بون بكات، ده‌بێت ئه‌مه چ تێگه‌یشتنێكى دروستی هه‌بێت له‌حوكم كردن به‌غه‌یری قورئان، خوای گه‌وره‌ستایشی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه، كه پاندهن به‌ئه‌مر و نه‌هی له‌م ئوممه‌ته{كُنتُمْ خَیرَ أُمَةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَاسِ تَأْمُرُونَ بِالْـمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْـمُنكَر} آل عمران11 خوای گه‌وره ئه‌مانی پێدابوون مادام پابه‌ندن به‌ئیسلامه‌وه: {وَمَا كَانَ رَبُكَ لِیهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ}هود117 پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم لە ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا بە به زه‌ینه‌بی كچی جه‌حشی فەرموو: ئایه به‌هیلاك ده‌چین كاتێك كه‌خه‌ڵكی باشمان هه‌یه، پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم فه‌رمووی ئه‌گه‌ر خراپمان تێكه‌وت به‌ڵێ(1)
پاشان فه‌رمووی سوێند به‌خوا یان ئێوه فه‌رمان به‌چاكه ده‌كه‌ن ونه‌هی له‌خراپه، یاخود سزایه‌كتان بۆ ده‌نێرێت كه دوعاتان قبوڵ ناكات (2)، بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه هۆكاره بۆ له ناوچونی خه‌ڵك، ته‌نانه‌ت پیاوچاكانیش له‌ناو ده‌چن، مادام بونیان نه‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی خراپه، كه فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگرییە له خراپه، هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌رصلی اللە علیە وسلم قۆناغه‌كانی باشی ئوممه‌تی روونكردۆته‌وه، كه فه‌رمان به چاكه‌و رێگری له خراپه بهرزتریانه، پێغه‌مبه‌ر صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێت: ( مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ، وَذَلِكَ أَضْعَفُ الْإِيمَانِ(3) ) ئه‌گه‌ر كه فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگری له‌خراپه به‌رهه‌می نه‌بوو بۆ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، هیچ شانازیه‌ك نامێت، چونكه كاری خه‌یرو ئامۆژگاری خه‌ڵك له‌هه‌مو شاراستنیهتێك هه‌یه، باشیه‌تی ئومه‌تی محمد كه فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگری له‌خراپه به حكمه‌ت ومۆژگاری ده‌بیت، مرۆڤ له كاتی لاوازی داوای لێناكرێت، ئه‌گه‌ر خراپه‌ی زیاتری به‌دواوه بوو داوای لێ ناكرێت، هه‌مو بنه‌ماكان ئاماده‌ن، ئه‌مانه بۆ ته‌واوكردنی پابه‌ندی شه‌ریعه‌ته، نابێت، ده‌ست بكرێت به شكاندنی ئه‌م ئه‌سڵه.
_________________________________
- أخرجه البخاری فی كتاب المناقب، باب علامات النبوة فی الإسلام، برقم: 3403، ومسلم فی كتاب الفتن وأشراط الساعة، باب اقتراب الفتن وفتح ردم یأجوج ومأجوج برقم: 7418 .
- من حدیث حذیفة - رضی الله عنه - أخرجه الترمذی وحسنه فی كتاب الفتن، باب ما جا‌ء فی الأمر بالمعروف والنهی عن المنكر برقم: 2169، وحسنه الألبانی .
3. أخرجه مسلم فی كتاب الإیمان، باب: بیان كون النهی عن المنكر من الإیمان، برقم: 186 .