ئه‌و پشته ده‌سته‌ی به‌ر كۆمه‌ڵ كه‌وت!
ئه‌و پشته ده‌سته‌ی به‌ر كۆمه‌ڵ كه‌وت!!!
سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم كه ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه له‌گه‌ڵ نزیكی و ناسینیم به ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵ كه له رۆژی بزووتنه‌وه بوونمه‌وه ناسیومن، به‌ڵام به‌نده بۆ ساتێكیش كۆمه‌ڵ نه‌بوومه‌و له ته‌مه‌نی خۆشما ده‌نگم نه‌داوه به هه‌ڵبژاردنی ساڵی(1992)یشه‌وه كه به‌نده ئه‌وكات لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر بووم.
ده‌ڵێم:
شكستی ئه‌م جاره‌ی هات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لای زۆران هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابوو جگه له‌وانه‌ی كه به سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی كۆمه‌ڵ حاڵیان لێ هاتبوو!! به‌كورتی به‌كوردی هۆكاره‌كه‌ی بۆ چه‌ند خاڵێك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه:
(1) به‌نده پێم وایه دوای هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌باره‌ی هێندێ باسی هه‌ستیاری وه‌كوو نكووڵیكردنی له پرسی ناسخ و مه‌نسووخ و بێده‌نگبوونی زۆریان و به‌ده‌نگ هاتنی كه‌مێكی خاوه‌ن پێگه خسته سه‌ر گومانی به‌ره‌و موعته‌زیله‌چوونی ئه‌م كۆمه‌ڵه كه ئه‌ویش له (ئه‌بی موسلیمی ئه‌سفه‌هانی)یه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه موفه‌سیرێكی قورئانه كه له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عه‌بباسی له سه‌ده‌ی چواره‌مدا ژیاوه كه نكووڵی له‌و پرسه‌ی ناسخ و مه‌نسووخه ده‌كرد، به‌مه‌ش زۆرێك له‌وكه‌سایه‌تییه كاریزمایانه‌ی كه رۆل و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر لایه‌نگرانی (سه‌له‌فی) هه‌بوو ده‌ستیان له‌و حیزبه كێشایه‌وه كاریگه‌ری خۆی كه‌م تا زۆر له‌سه‌ر شوێنكه‌وتووان درووست كرد.
(2) لابردنی ئاڵای ته‌وحید و لێكردنه‌وه‌ی پاشگری ئیسلامی هێنده‌ی تر لایه‌نه‌گرانی له‌خۆ ره‌نجاند، كه به‌راستی ده‌بوو كۆمه‌ڵ له كارێكی ئاوایدا (ئه‌گه‌ر مسوڵمانانی به موڵكی خۆی ده‌زانی) ده‌بوو وێرای ئه‌ندامانی خۆی ئه‌و پرسه‌ی بگشتاندایه وه‌ك راپرسییه‌ك پرسی به‌هه‌موو چین و توێژه ئیسلامییه‌كانی حیزبی و لاحیزبی بكردایه، به‌مه بۆ خه‌ڵك روون ئه‌بووه‌وه كه به‌راستی كۆمه‌ڵ هی هه‌مووانه ئه‌وده‌م به‌چی ئه‌نجامێك بگشتنایه ئێستا ئه‌و گرفته‌ی بۆ نه‌ده‌هاته پێش.
(3) له‌خۆبایی بوونی ئه‌و حیزبه به‌تایبه‌ت له‌رێی هه‌ندێ هه‌ڵوێست و ده‌كه‌وتنی په‌رێزی هێندێ له په‌رله‌مانتاره ئیشكه‌ره‌كانی وه‌كوو (سۆران عومه‌ر) و (عه‌بدولستار مه‌جید) وای كرد كه وا بزانێت ئیتر سه‌ركه‌وتنیان مسۆگه‌ره‌و ته‌پڵه‌كانیان له‌سه‌ر پێیه، هه‌ر بۆیه‌ش بینرا ئه‌وه بۆ سێیه‌م جاره هه‌ر ئه‌م دووانه ده‌هێنرێنه‌وه پێش.
(4) كۆمه‌ڵ ناتوانێ پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی بكات، ئه‌ویش له سه‌رله‌نوێ كاندیدكردنه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر و عه‌بدولستار مه‌جید ده‌ركه‌وت. به‌راستی من پێم وایه كاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌م دووانه تونترین شه‌قی كۆمه‌ڵ بوو كه پێیان كه‌وت، یانی به‌ر له ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونیان ئه‌وان ئه‌م شه‌قه‌یان به‌ركه‌وتووه، چونكه ئاقڵ ئه‌و كه‌سه‌یه كه پارێزگاری له ده‌ستكه‌وتی خۆی بكات. به‌ڵام كۆمه‌ڵ نه‌یكرد، ده‌بوو ئه‌م دوانه كاندید نه‌كرێنه‌وه، چونكه زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دووانه كوردستان بوو نه‌ك به‌غدا، له به‌غدا ئه‌وانه هه‌ر به‌به‌رده‌ست پێیان ده‌كه‌وتن و توانا‌و هێزه‌كانیان هه‌ر به‌یكجاری ون ئه‌بوو. بۆیه به‌راستی غه‌درێكی زۆریان به‌م كاره‌یان له‌خۆیان و له‌م دوانه‌ش كرد. واوه‌یلاش به حاڵی ئه‌م دووانه ئه‌گه‌ر دڵیان به كاندیدكردنه‌وه‌ی خۆیان خۆش بووبێت، ئه‌گه‌ر وا بێت له غرووری و له‌خۆبایی بوونی ئه‌وان به كاره‌كانیان هیچی تری لێ ناخوێندرێته‌وه.
(5) له‌و سه‌فه‌ره‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر بۆ بریتانیا ئه‌مه‌ی بۆ ده‌رخستم كه كۆمه‌ڵ و مامۆستا عه‌لی باپیر ته‌نها موڵكی كۆمه‌ڵه‌كانه نه‌ك چین و توێژه‌كانی تری مسوڵمانان. جگه له كۆڕه‌كانی مامۆستا له بریتانیا نه‌بێت ئه‌مه‌ش شتێكی ئاسایییه هه‌موو كه‌س قسه بۆ خه‌ڵك ئه‌كات، كه‌سێكی وه‌كوو مامۆستا زیاتر حیزبی تر له جاران زیاتر ده‌ركه‌وت.
(6) گوێنه‌گرتن له ئه‌ندامانی دڵسۆزی خۆیان، هه‌موو ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش كه‌م و زۆر رۆل و كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵكی.
(7) ده‌یان كادیری پێشكه‌وتووی پێشوی كۆمه‌ڵ وازیان له كۆمه‌ڵ هێناوه، (به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له پرسی كاڵبوونه‌وه‌یان له سه‌ر پره‌نسیبه ئیسلامییه‌كان تۆراون) هه‌ركه وازیان هێنا ئیتر نه‌هاتن بپرسن و گوێیان بۆ بگرن و بزانن گله‌و گازانده‌یان چییه.
8- له رووی سیاسه‌تی ناوه‌خۆشیان دیسان بێباكانه هێندێ سیاسه‌تیان په‌یڕه‌و كردووه كه به‌راستی بووه‌ته هۆكاری پووكانه‌وه‌و تووڕه‌كردنی هێنده‌تری مسوڵمانان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵ، له‌وانه هه‌وڵی ناوه‌ندگیریكردنی خودی مامۆستا عه‌لی له كێشه‌و گرفته‌كانی هاوسه‌رۆكانی به‌كێتی، كه هێنده‌ی یه‌كێتی زوڵم و سته‌می له كۆمه‌ڵ و كردووه كه قه‌ت نه‌ده‌بوو ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان ده‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت، كوشتنی مامۆستا عه‌بدوڵلای قه‌سرێ هه‌ر به فیتی ئه‌ندامانی ئه‌م دوو هاوسه‌رۆكه بوو. ده‌شێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببن، به‌ڵام نابێت هێنده تووك نه‌رم بن و بێباكانه هه‌نگاوی وا گه‌وره بهاوێن له‌كاتێكدا ئه‌وان هێنده‌ی نه‌مابوو به‌كتر خه‌لاس بكه‌ن.
مامۆستا علی له‌م هه‌ڵوێستانه‌ی گۆمانی زۆری له‌سه‌ر خۆی درووست كردووه له رووی شه‌رعی و ناشه‌رعی هاموشۆكانی به‌تایبه‌ت له‌سه‌ردانی كردنی(شێخ نه‌هرۆی كه‌سنه‌زانی كه كه‌س نازانێ به چی داینه‌مۆیه‌ك هه‌ڵده‌سووڕێت ئێرانی یا ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكی!!) به‌مه به‌راستی خۆ خه‌مڵاندن و هاوسه‌نگ كردنی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه گومڕاو سه‌ر لێشێواوه‌ی كه‌سنه‌زانی، كه به‌راستی قه‌ت نه‌ده‌بوو مامۆستا عه‌لی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئه‌وانی بكردایه، ئه‌مه‌ش وای كرد هێنده‌ی تر مسوڵمانه خاوه‌ن ئه‌قیده و مه‌بده‌ئه‌كان تووڕه بكات.
(9) لاوازی ئیداره‌ی كۆمه‌ڵ له كوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه تا ئێستا خه‌ریكی چی بوون، ئه‌وه بۆچی ئه‌و كورسیه شكاوه‌تان به نسیب بوو؟؟ به‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره له سۆران عومه‌ر ئه‌كه‌ن وه‌كوو وتم زه‌مینه‌ی ئه‌و ئه‌وێ نییه، له‌وێ به‌ر ده‌ست و پێیان ده‌كه‌وێ و ده‌نگ و ره‌نگی نامێنێ!!
هێمن عه‌بدولعه‌زیز
|