هەواڵ

پیرۆزباییه‌كه‌ی ره‌وتی شاخ گه‌یشته‌ ئه‌فغانستان

لەڕۆژی رزگارکردنی شاری کابوڵدا
دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار؛ پیرۆزبایی ئاراستەی ئەمیری بزووتنەوەی تاڵیبان دەکات

تایبه‌ت به‌ پێگه‌ی دووربین

رۆژی یەکشەممە (٧/١/١٤٤٣ کۆ - ١٥/٨/٢٠٢١ ز) بەبۆنەی رزگارکردنی شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستانەوە، 
دەستەی پشتگیریی مامۆستا کرێکار، پیرۆزباییەکی ئاراستەی بەڕێز مەولەوی هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە؛ ئەمیری ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان کرد، کە لەدەقی نوسراوەکەدا هاتووە: "لەڕاستیدا رزگارکردنی شاری کابوڵ و راگەیاندنی لێخۆشبوونی گشتی، لەلایەن موجاهیدانی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستانەوە، یادی رزگارکردنی شاری مەککەی پیرۆز؛ لەمێشک و دڵە زیندووەکاندا دەژییەنێتەوەو ئەو خاڵە دەخاتەوە پێش چاوی جیهانییان، کە ئێستا لاپەڕەیەکی نوێ لە: جیهاد، سەرکەوتن، لێخۆشبوون و سەربەرزیی موسوڵمانان هەڵدراوەتەوە". هەروەها نوسراوە: "ئێمەیش وەک فێرخوازان و نزیکانی جەنابی بەڕێز مامۆستا کرێکار -خوای بێهاوتا لەزیندان رزگاریبکات- لەلایەن خۆمان و لەبریکاریی جەنابی مامۆستاوە، بەهۆی ئەم سەرکەوتنەی موجاهیدانی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستانەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی موسوڵمانانی راستەقینەی جیهان دەکەین". پاشان ئاماژە بەوە دراوە: "لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشی دڕندانەی دوژمنانی ئیسلامەوە لەساڵی (٢٠٠١ ز)دا بۆ داگیرکردنی ئیمارەتی ئیسلامی، پاشان لەساڵانی دواتریشدا، جەنابی مامۆستا کرێکار، تەنها زانایەکی خەڵکی عێراق بووە، کە بەئاشکراو بەبێ هیچ ترسێک، لە: نووسین، وتارو وانەکانیدا، هەمیشە پشتگیریی موجاهیدانی کردووەو بەبەرگریکاری راستەقینەی رێبازی ئیسلامی پیرۆزی زانیون و بەبەردەوامی جیهادیانی بەهۆکاری گەڕاندنەوەی شکۆو باڵادەستی بۆ ئوممەتی موسوڵمان و بەرپاکردنی شەریعەتی ئیسلام لەواقیعدا زانیوە". 
ئەوەی شیاوی باسکردنبێت: دەقی پیرۆزباییەکە بەزمانەکانی: کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی نوسراوەو راستەوخۆ ئاراستەی نوێنەری تاڵیبان کراوە.
هاوپێچی پیرۆزباییه‌كه‌

834 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2021-09-18
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.