ئه‌فسانه‌ی شیعه‌گه‌رایی
نووسنی: رمضان الغنام
وه‌رگیرانى : پێگه‌ی هه‌واڵی دووربين
واقعی شیعە له زۆر ڕووه‌وه به واقعی بتپه‌رستی یۆنانی ده‌چێت، كه خورافیات و ئه‌فسانه‌كان تێیدا گه‌شه‌ی كرد، كه هه‌ر ئه‌وه‌ش مایه‌وه له بیر‌و هزری ئه‌وروپاییەکان به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت.
ئه‌فسانه‌كانی یۆنان پشكی شێریان هه‌بوو له پێكهاته‌ی عه‌قڵی ئه‌وروپی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاده‌گیه‌كی به‌رچاوی مه‌سیحیه‌ت هه‌بوو، كه ئه‌فسانه‌كانی یۆنان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوون له پێكهاته‌ی بیروباوه‌ڕیی مه‌سیحی، ئه‌مه‌ش بووه هۆیی تێكدانی مه‌سيحیه‌ت و بردنە دەرەوەی له ئاینێكى ئاسمانی.
به‌هه‌مان ئه‌ندازه ئه‌فسانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ساسانی كاریگه‌ری زۆریان هه‌بوو له بنیاتنانی كه‌سایه‌تی شیعه‌و دیاری كردنی سنوری بیروباوه‌ڕی شیعه له رێگای كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕی بتپه‌رستانه كه شیعه به میرات لێیان وه‌رگرت و كاریان كرد له سه‌ر به‌ستنەوەیان به بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان.
جگه له ئه‌فسانه كۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی فارس چه‌ندین ئه‌فسانه‌ی تر هه‌بوو ساسانیه نوێكان دروستیان كردبوو بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و دوژمنایه‌تی كردنی ئیسلام له دوای نه‌مانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، ده‌ستیان كرد به دۆستایه‌تی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت، به‌ڵام به عه‌قڵیه‌تێكى فارسی، كه دواتر ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه.
واتای ئه‌فسانه:
به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی فراس السواح: ئه‌فسانه زاراوه‌یه‌كه واته چیرۆكی پیرۆز وخاوه‌ن ناوه‌ڕۆكێكى قوڵ كه واتاكانی په‌یوه‌ستن به بونه‌وه‌رو گه‌ردوون و ژیانی مرۆڤ..
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له لابیرو فارنزورس به‌م جۆره پێناسه‌یان كردووه كه به‌شێكه له توراسی زاره‌كی گه‌لان2.
فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی پۆڵ ریكۆر به‌شێوه‌یه‌كى روونتر باسی كردووه ده‌ڵێت: كه چیرۆكێكى ته‌قلیدیه په‌یوه‌سته به‌زه‌مه‌نی كۆن، كه تایبه‌ته به كاری هۆزه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كى گشتی جۆرێك له بنیاتنانی فكری له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت له‌میانه‌ی ئه‌فسانه‌وه مرۆڤ له جیهان ده‌گات.3
ئه‌فسانه په‌یوه‌سته به پێكهاته‌ی ئاینی بیروباوه‌ڕی مرۆڤ بۆخۆی دروستی كردووه، زۆرجاریش ده‌لكێنرێت به ئاینه ده‌ستكرده‌كان كه زۆرینه‌یان خورافه‌ن، له رێگای كۆمه‌ڵێك چیرۆكی خه‌یاڵین.
مامۆستای بیرمەند ئه‌نوه‌ر جوندی ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی ئه‌فسانه سه‌ره‌تاییه‌كان له دروستكردنی خه‌یاڵی سۆمه‌ری وبابلیه‌كانن، كه بۆ ته‌فسیری بونه‌وه‌ردۆخی خواكان دانراون له ململانێكردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ و ڕونكردنه‌وه‌ی بو‌نه‌وەرو فكری جین وشه‌یتان و رۆح ونه‌فس ، دواتر بڵاوبونه‌وه تاگه‌یشته جەزیره‌ی عه‌ره‌ب كه هیردۆتی یوانی وتیۆدۆری صه‌قلی له دوای بوون كه له عه‌هدی قه‌دیم هاتوون4.
پاشان ئه‌نوه‌ر جوندی ده‌ڵێت: گومان له‌وه‌دا نيیه كه ئه‌وه بووه كه‌رەسته‌ی بتپه‌رستان تا ئێستاش ئامێرێكى ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه رقیان له دینی خوای گه‌وره‌یه، ئاینی خوای گه‌وره له سه‌ره‌تای دابه‌زینیه‌وه تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له ده‌روونی مرۆڤه‌كان هه‌یه.
له نێوان دوازده ئیمامی و ئاینه‌كانی كۆنی ئێران5.
له میانه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا گه‌ڕانێكى خێرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسانه‌كانی شیعه كه له كاریگه‌ره‌كانی ئێران وه‌رگیراون، په‌یوه‌ستن به مێژووی ئێران و بیروباوه‌ڕه كۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه په‌یوه‌ستن به ئه‌فسانه‌كانی شیعه‌و بتپه‌رستی فارسی كۆن.
له نێوان شیعه‌ی دوازده ئیمامی و ئاینه‌كانی كۆنی ئێرانی خاڵی هاوبه‌شی سه‌رسوڕهێنه‌ر هه‌یه، نوسه‌ر خەلیل رفاعی ئه‌م خاڵانه‌ی كورتكردۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئاینی ئاگرپه‌رستی فارس و شیعه‌ی دوازده ئیمامی ته‌نها ئاینی هاوبه‌شدانان و قه‌بر په‌رستی و ئه‌ستێره په‌رستی نیه له‌پێناو نزیكبوونه‌وه ، به‌ڵكو ئاینێكن نه‌فی خوایه‌تی ده‌كه‌ن، كه ده‌ستیان كردووه به‌گێڕانه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئاگر په‌رستی و گۆرپه‌رستی و قه‌شه‌ی په‌رستگاكانی حه‌وزه‌و پیرۆزكردن كه‌هانه‌و روهبانه‌كانی زه‌رده‌شتی له حوسه‌ینیه‌كان، كه ئه‌مه تایبه‌ته به ئاینی مه‌جوسی جگه له كۆی ئاینه‌كانی تری فارسی6.
ئه‌فسانه‌ی میسرا، بنه‌مای مافی خوایه‌تی:
مافی خوایه‌تی بنه‌مایه‌كى كۆنه كه له لای زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان بونی هه‌یه، ئه‌م بنه‌مایه له ئه‌ساسدا هیچی تێدانیه، به‌ڵكو لای هه‌مو كۆمه‌ڵ وگه‌ل ونه‌ته‌وه‌یه‌ك واجبه، به‌ڵام كێشه له جێبه‌جێكردنی مرۆڤایه‌تیه بۆیی كه ئه‌ویش تێكه‌ڵكردنیه‌تی به ئه‌فسانه‌ی كۆن كه له ئێرانی كۆن بره‌وی هه‌بوو.
به‌كورتی بریتیه له "خوای گه‌وره سه‌رچاوه‌یی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاته له زه‌ویی" به‌ڵام عه‌قڵی شیعه‌و پێشتریش عه‌قڵی ئیغریقی وفارسی هه‌ڵسان به داڕنینی ئه‌م مافه له‌خوای گه‌وره‌و دانی به‌مرۆڤ، كه كردنی مرۆڤ بوو به خوای گه‌وره.
ئه‌مه له بیروباوه‌ڕی شیعه ده‌شبوهێته بیروباوه‌ری وه‌لی مه‌عصوم، كه هه‌مو ده‌سه‌ڵاتێكى هه‌یه چی حه‌ز بكات ئه‌یكات چی بیه‌وێت لای ئه‌دات، جگه له‌مه‌ش لای شیعه هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیيه كه كاروباری مسوڵمانان بگرێته ده‌ست له ده‌ره‌وه‌ی شیعه، ئه‌وان پاكن غه‌یری ئه‌وان پیسن، ئه‌وان شایه‌نترن به هه‌مو ولایه‌تێك و رابەرایەتییەك.
له بنه‌مای ئاینی میسره‌وی كه یه‌كێك بوو له ئاینه كۆنه‌كانی ئێران ئه‌فسانه‌ی به‌خوایكردنی میسرا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه كه خه‌ڵكێكى زۆر شوێنی كه‌وتن.
بیروباوەڕی باو له باره‌ی میسرا كه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه بو له نێوان بیروباوه‌ڕه‌كانی ووڵاتی دوو ڕوبارو فارس تێكه‌ڵ بوون خوای ئێرانی له‌گه‌ڵ خوای رۆژ به‌رجه‌سته‌بوون، ئه‌م په‌رستشه له ناوچه‌ی رۆژئاوای ده‌وڵه‌تی ئیخمینی بڵاوبویه‌وه، له ئاسیای بچوك بۆ بابل وئه‌رمینیاو له نیوه‌ی دووه‌می هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زاین، كه میسرا له‌لای رۆمانیه‌كان و ئیغریق وه‌ك نوێنه‌ری هیلۆسی خوا ده‌ركه‌وت7.
میسرا، یا میهرا، میترا، مهر، میهیر، كه له ناوی فارسی وه‌رگیراوه، له‌ناوچه‌ی فارس وشه‌ی مهره‌جان بۆ ئاهه‌نگ به‌كار دێت، له مێژودا ئه‌م ناوه بۆیه‌كه‌م جار له رێگای رێكه‌وتنێك ده‌ركه‌وت له نێوان پادشای حثی شوبیلۆ لیوما وماتیوازه میتانی له‌ساڵی 1350 پێش زاین له كاتێك ئاینه‌كانی میسری له مێژووی سه‌ده‌ی شازده‌ی پێش زاین له ناوچه‌ی فارسی كۆن له ماوه‌یی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاریین له به‌رزایه‌كانی چیای زاگرۆز وباكوری رافیده‌ین8.
نه‌بیل فه‌یاز له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى كورتدا له‌باره‌یی میسرائی پێی وایه كه میسرائی له سه‌ده‌ی دووی زاین ده‌ركه‌وتووه، راهیبه‌كان هانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینی میسروه‌یان ده‌دا، چونكه پاڵپشتی مافی خوایه‌تی ده‌كرد بۆ پادشاكان9.
ئه‌فسانه‌ی ساوشیانت" مه‌هدی سه‌رداب"چاوەڕوانكراو
بیری چاوه‌روانی فكره‌یه‌كى به‌ربڵاوه له زۆرینه‌ی ئاینه‌كان، به‌ڵكو هه‌مو گروپێك له گروپه‌كان شتێكى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، كه‌شێكیان بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ره‌خساندووه بۆ ده‌ربازكردنیان له ناخۆشی، ئه‌م فكره‌یه‌ش لای شیعه بونی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر سه‌ركه‌شانه، ئێمه زیاده‌ره‌وی تێدا ناكه‌ین ئه‌گه‌ر بڵێین كرۆكی بیروباوه‌ری شیعه‌ی دوازده ئیمامیه، كه كرۆكی له چاوه‌روانی چربۆته‌وه، كه مه‌هدی چاوەڕوانكراوه، بۆیه‌ش ناوی خۆیان ناوه شیعه‌ی دوازده ئیمامی چونكه ئیمامی دوازه‌هه‌میان مه‌هدی چاوەڕوانكراوه.
ئیمه لێره باس له هه‌ڵوشانده‌وه‌و به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م فكره‌یه‌ی شیعه ناكه‌ین، ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه كه مه‌هدی چاوه‌روانكراو هیچ بنه‌مایه‌كى نیه، محمد الحسن العسكری مه‌هدی شیعه‌یه، تا ئێستا له‌دایك نه‌بووه، تا شیعه چاوه‌روانی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گەڕانه‌وه‌ی تۆڵه له نه‌یارانی شیعه بسه‌نێته‌وه، ئیمامی یازده‌هه‌میان لای شیعه نه‌زۆك بووه، ئه‌مه‌ش ئه‌م بیروباوەڕه‌ی شیعه به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
ئێستا باس له فكری چاوەڕوانی ده‌كه‌ین له ئاینه‌كانی كۆنی ئێرانی، فكره‌یه‌كه زۆر دوورنیه له بیروباوەڕی شیعه‌ی ئێستا، هێنری كوبان رۆژهه‌ڵاتناسی پسپۆر له شیعه له باره‌ی په‌یوه‌ندی شیعه به ئه‌فسانه‌وه ده‌ڵێت: فكری ئیمامی دوازده‌ی شیعه كه به ئیمامی چاوەڕوانكراو ناسراوه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ فكری سوستنیان له فارس و زورواستری كۆن10.
هه‌روه‌ك بارودۆخی تایبه‌ت به زه‌رده‌شتی ئاینه بتپه‌رستیه‌كانی كۆن به‌شێوه‌یه‌كى گشتی له‌گه‌ڵ فكری شیعه یه‌ك ده‌گرنه‌وه، چونكه فریادره‌سه‌كانی ئاینه بتپه‌رستیه‌كان له‌كێو و ژێر زه‌وی خۆیان حه‌شارداوه، به‌هه‌مان شێوه مه‌هدی شیعه‌ش له سه‌رداب خۆی شاردۆته‌وه، فریادره‌سه‌كان له ئاینه بتپه‌رستیه‌كان به‌ناوبانگن به‌هێزی شەڕو سته‌م، به‌هه‌مان شێوه‌ش مه‌هدی شیعه هێزی شه‌ره11.
لێكۆڵه‌ران له بروایه‌دان كه فكری مه‌هدی شیعه له بنه‌ما ئه‌فسانه‌یيه‌كانی فارسی ومه‌جوسی وەرگیراوه، شێخ ئه‌حمه‌د كه‌سره‌وی كه‌پێشتر شیعه بو پاشان بو به‌سوننی ده‌ڵێت: بێ گومان پێشینه‌كانی فارس خوای خێریان هه‌بو ناویان نابوو(یه‌زدان) خوای شەڕیان هه‌بوو ناویان نابوو(ئه‌هریمه‌ن) ئه‌وان لەو بڕوایه‌دا بوون كه ئه‌وانه حكومی زه‌وی ده‌كه‌ن، تا(ساوشیانت)ی پێغه‌مبه‌ر دێت، به‌سه‌ر ئه‌هریمه‌ن زاڵ ده‌بێت جیهان بۆ خوای خێر ده‌بیت، ئه‌مه له ئێران ره‌گی داكوتا، كاتێك ئیسلام هات ومسوڵمانان فه‌تحی ئەوناوچه‌یان كرد له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌كان تێكه‌ڵ بوون، ئه‌م بیروباوەڕه بۆ مسوڵمانانی ئەو ناوچه‌یه گوازرایه‌وه به‌خێرایی، (ساوشیانت) كه فریادره‌سی زه‌رده‌شتیەته.
ئه‌فسانه‌ی ئه‌هورامزدا وئه‌هریمه‌ن له شیركدانان بۆ خوا
یه‌كێك له تێگه‌یشتنه هه‌ڵەكانی شیعه بۆ په‌روردگاریه‌تی كه ده‌ڵێن خوای گه‌وره كاری خه‌یری دروستكرووه به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌خراپه‌وه نیه، ئه‌مه تێگه‌یشتنێكى هه‌ڵه‌یه، له باره‌یی په‌روه‌ردگاریه‌تی چونكه وا ده‌خوازێ خوای گه‌وره هاوبه‌شی هه‌بێت له به‌ڕیوبردنی بونه‌وه‌ر، كه تایبه‌ت بێت به‌كاری شەڕ، خوای گەوره‌ش دووره له‌مه.
له شێخ موفید هاتووه كه ده‌ڵێت: خوای گه‌وره ته‌نها خێری ده‌وێت ئەو شتانه ده‌كات كه جوانن، خوای گه‌وره شتی ناشیرن دروست ناكات13.
ئه‌م قسه‌یه نزیكه له قسه‌ی ئاگرپه‌رسته‌كان كه وا گومان ده‌به‌ن جیهان دوو خالقی هه‌یه كه ئه‌وان ناویان ناون(ئاهورامزاد) خوای خێر، (ئه‌هریمه‌ن)خوای شەڕ، كه (ئاهورامزاد) ته‌نها خوای خێره كه نوێنه‌رایه‌تی حه‌ق و ڕوناكی ده‌كات، هه‌رچی ئه‌هریمه‌نه خوای خراپه‌یەو تاریكیه، كه هۆكاره بۆگوناهو تاوانی ئه‌م گه‌ردونه به‌گوێره‌ی بیروباوەڕی زه‌رده‌شتی14.
به‌م جۆره زۆرینه‌ی بیروباوەڕی شیعه شازن، كه بنه‌ماكانی ره‌گێكی بۆ فارس ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و ڕووه‌یی چه‌ندین گه‌ل وئاین هه‌یه له ناوه‌نده‌كان، كه جگه له ئه‌فسانه بڕوا به‌هیچ شتێك ناكه‌ن.
ئه‌مه چاوپێداخشاندنێكى خێرا بوو به واقعی ئێستای شیعه بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه گومڕاییه‌كانی شیعه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه، ئه‌مه‌ی باسمانكرد به‌شێكى كه‌م بوو، هه‌روه‌ها بیروباوەڕی شیعه‌ی دوازده ئیمامی ته‌نها بریتی نیه له خورافاتی فارسی به‌ڵكو بریتیه له بنه‌ماكانی شیعه‌ی ئاینی مه‌جوسی ئیغریقی بابلی وجوله‌كه.
سەرچاوەکان:
(1) الأسطورة والمعنى- فراس السواح: (ص:14).
(2) الحرب النفسیة- معركة الكلمة والمعتقد- صلاح نصر: (1/311).
(3) الأسطورة- یونس لولیدی: (ص:7).
(4) مقال: ابتعاث الأسطورة مؤامرة جدیدة تواجه الفكر الإسلامی- الأستاذ أنور الجندی.
(5) المرجع السابق.
(6) مقال: منطلقات الثأر الفارسی القومی و حَربِ الانتقام المجوسیةِ ضِدَّ "الله، الإسلام، العرب"، ج1، للكاتب خلیل الرفاعی.
(7) مقال: العلمانیة، ا‌لدین السیاسی ونقد الفكر الدینی- سلام السومری.
(8) المرجع السابق.
(9) نصوص سرّانیة المیثرائیة- نبیل فیاض.
(10) فی الإسلام الإیرانی جوانب روحِیة وفلسفیة "الشیعة الاثنا عشریة"- هنری كوربان- ترجمة: د. ذوقان قرقوط: (ص:23).
(11) أثر الدیانات الوثنیة فی عقائد الرافضة- د. بسمة بن محمد جستنیة- رسالة دكتوراه : (ص:611-612).
(12) التشیع والشیعة- أحمد الكسروی: (ص:35).
(13) تصحیح اعتقادات الإمامیة للشیخ المفید: (ص:50).
(14) ینظر: معتقدات آسیویة- كامل سعفان: (ص:106-107).