زانست و تەکنەلۆژیا

مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی؛ داوای هەڵوێستی کرداری لەحزبە ئیسلامییەکان دەکات.

بەمەبەستی پشتگیریکردنی مامۆستا کرێکار، داوای هەڵوێستی کرداری لەحزبە ئیسلامییەکان دەکات
مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی: "رادەستکردنی مامۆستا کرێکار، خاڵێکی رەشە لەتەوێڵی ئەهلی کوفرداو ئەمە رووی راستەقینەی ئەوانە". 
مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی؛ ئەمیری (بزووتنەوەی موهاجیرینی ئەهلی سوننەت) لەپەیامی سێیەمیدا، کە بەشێوەی دەنگی بڵاوکراوەتەوە، پشتگیریی خۆی بۆ مامۆستا کرێکار دەردەبڕێت.. لەسەرەتای پەیامەکەیدا ئەوە بەبیری موسوڵمانان دەهێنێتەوە، کە رۆژئاواییەکان ساڵانێکی دوورودرێژە بانگەشە بۆ چەمکەکانی: دیموکراسی، ئازادیی رادەربڕین، مافی مرۆڤ…تاد. دەکەن، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانە چەواشەکاری دەکەن و بەداخەوە تا ئێستایش کەسانێکی بێئاگا تەپڵیان بۆ لێدەدەن، هەروەها دەڵێت: "هەرکەسێک زوڵم لەموسوڵمانان بکات رەنگە کۆنببێت، بەڵام لەبیرناچێتەوە، ئەوانەی لەم سەردەمەدا دژایەتیی ئیسلام و موسوڵمانان دەکەن، پێویستە ئەوە بزانن لەگەڵ چ ژیارێکدا رووبەڕووبوونەتەوە"، پاشان دەپرسێت: "بۆچی عەلمانییەکانی کوردستان لەمامۆستا کرێکار دەترسن؟! ئایا لەهێزی چەکداری، سامانەکەی، چاودێری و ململانێی حزبیی ئەو دەترسن، کە لەچوارچێوەی دیموکراسییە بۆگەن و مردووەکەیاندا ململانێیان بکات؟! لەوەڵامدا دەڵێت: نەخێر مەسەلەکە ئەمە نییە، کەواتە: بۆچی لێیدەترسن؟ ئاشکرایە ئەوان باش مامۆستا دەناسن، لەمەشروعی گەورەی ئیسلامیی مامۆستا کرێکار دەترسن!، چونکە ئەمە مەشروعێکی بەهێزەو لەلایەن خوای پەروەردگارەوە پشتیوانیی لێدەکرێ، هەروەها لەگەڵ سروشتی ئینساندا دەگونجێت و تا ئێستایش -لەسەدەی بیستویەکدا- ئەم مەشروعە یەکەمی جیهانە، ئەوان دەزانن مامۆستا خاوەنی ئەم مەشروعەیەو ئەهلی موعامەلە نییەو لەسەر مەشروعەکەی موساوەمە ناکات، ئەمەیش مەشروعێکە لەم سەردەمەدا لەگەورەترین ململانێدایە لەگەڵ رۆژئاواییەکاندا"، هەروەها دەڵێت: "مامۆستا تەنها کەسێکی سەربازی نییە، بەڵکو کەسایەتییەکی بەتوانای هەیە لەبوارەکانی: سیاسی، بەڕێوەبردن، تەرحکردنی ئەم مەشروعە، کۆمەڵکاری و پەروەردەدا، هەروەها بەڕاستی کەسێکی سەریحەو ستەمیلێدەکەن بۆئەوەی لەو حاڵەدا بیهێڵنەوە"، پاشان دەڵێت: "لەبەرئەوەی مامۆستا لەناو چینی لاواندا زۆر خۆشەویستە، ئەوان لێیدەترسن، کە جێگەیان پێلێژبکات، ئەو بەرگرییەی لەمدواییەدا لەمامۆستا کرا لەئاستە جیاوازەکاندا، بەموسوڵمان و ناموسوڵمانەوە، سەنگ و قورسایی مامۆستای دەرخست، ئەوەی سەلماند، کە مامۆستا جەماوەرێکی فراوانی هەیە، چونکە مامۆستا مەشروعی هەیە، بەپشتیوانیی خوای بێهاوتا دوژمنان ناتوانن گۆشەگیریبکەن"، هەروەها دەڵێت: "ئەوان لەوە دەترسن، کە مامۆستا لەمەیدانی کاری ئەواندا حزوری هەبێت، جا لەبواری سیاسیدا بێت، یان بوارەکانی تر، چونکە مامۆستا بەئاگایە لەدونیای نوێ و ئەگەر بواری بۆ بڕەخسێت هاوسەنگیی ئەوان تێکدەدات"، پاشان دەپرسێت: "ئەگەر مامۆستا بەوە تۆمەتباردەکەن، کە بەشداری جەنگی ناوخۆی کردووە؛ ئایا جەنگی تر لەنێوان حزبە عەلمانییەکانی کوردستاندا رووینەداوە، ئەوان چەندین ساڵبوو یەکترییان نەدەکوشت، کارەسات نەقەوماوە، هەتا ئێستایش رۆژنامەنووس و کەسانی سیاسی ناکوژرێن، بەڕاستی ئەوانە رابردوویەکی رەشیان هەیەو جاشایەتییان بۆ ئەملاولا کردووە، کەچی ئێستا پێکەوە دادەنیشن و گوایە وڵات بەڕێوەدەبەن"، هەروەها دەڵێت: "ئەو بەناو ئۆپۆزیسیۆنەی، کە لەساحەی کوردستاندا کاردەکات، بەتایبەتی ئیسلامییەکان، ئایا حەقوانییە: توانا، ئاست و بەرائەتی مامۆستا کرێکار بەکاربهێنن بۆ ئازادکردنی و هێنانەوەی بەسەربەرزی بۆ کوردستان -وەک هەموو وڵاتێکی تر، لەکاتێکدا ئێوە بڕواتان بەو یاساو رێنماییانە هەیە- ئایا حەقوانییە: هێنانەوەی مامۆستا کرێکار بۆ کوردستان بەئازادی و سەربەرزی دروشمی هەڵبژاردنتان بێت؟ ئایا خەڵکی دەنگتان ناداتێ ئەگەر مەرد، جوامێرو بەغیرەت بن و ئەمە یەکێک لەدروشمەکانتان بێت؟! ئایا ئەمە حەقی موعارەزە نییە وا بکات؟! ئایا ئەوەنییە لەنەرویجدا، بەم رەوشە مامۆستا کرێکار زیندانیدەکراو دەیانوت: مامۆستا کرێکار دەردەکەین، ئەگەر لەهەڵبژاردندا دەربچین!". لەکۆتاییدا مامۆستا عەبدوڕەحمان فەتاحی دەڵێت: "هێنانەوەی مامۆستا کرێکار بەو مەبەستەیە، ئەم میللەتە لەم قۆناغە ناهەموارەدا، بەهرە لەتواناکانی وەربگرێت".

هاوپێچی په‌یامه‌كه‌ی مامۆستا عه‌بدورڕه‌حمن فه‌تاحی:

https://www.youtube.com/watch?v=AIigtrHHTLI

 

 

3147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-04-01
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.