رێپۆرتاژ

سه‌باره‌ت به‌ڕاده‌ستكردنی مامۆستا كرێكار جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ڕاده‌ستكردنی مامۆستا كرێكار جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

سەبارەت بە دۆسیەی مامۆستا کرێکار، پێمانوایە ئەوەی لە ئێستادا بەرامبەر مامۆستا دەکرێت کارێکە دوورە لە پرنسیپەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ، لەم کاتە هەستیارەدا کە جیهان سەرقاڵە بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەڵام وڵاتی نەرویج مامۆستا کرێکار رادەستی ئیتاڵیا دەکات، لە کاتێکدا ئیتاڵیا خۆی بە دەست هەڵکشانی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسەکەوە دەناڵێنێت.

لەرابردوودا، مامۆستا کرێکار لە وڵاتی نەرویج چەندیینجار دادگایی کرا لە لەسەر چەندیین تۆمەتی جیاواز، بەڵام لە زۆربەیاندا بێتاوان دەرچوو، بۆیە نەدەبوو مامۆستا کە مافی پەناهەندەیی هەیە لە وڵاتی نەرویج و خێزانەکەشی هاوڵاتیی ئەو وڵاتەن، رادەستی ئیتاڵیا بکرێتەوە تا دڵنیا نەبن لە پاراستنی مافە یاساییەکانی و لەوەی ئەگەر بێتاوان دەربچێت چی چاوەروانی دەکات.

ئێمە وەک هێزێکی مەدەنیی لەگەڵ شەر و خەباتی چەکدارییدا نین، لەگەڵ ئەوەشدا نین کە رابردووی مامۆستا کرێکار لە کاری سیاسیی و چەکداری ئەو کە هەیانبووە، بەڵام سەرباری ئەوەش هەمیشە لەگەڵ پاراستنی مافی مرۆڤ و نیشاندانی نموونەیەکی جوانی دیموکراسیی و پاراستنی مافی تاکین و هەمیشە پێمان وایە کاتێک تۆمەت ئاراستەی کەسێک دەکرێتەوە ئەوە دەبێت فرسەتی بەرگریکردنی لە خۆی هەبێت لە دادگایەکی بێلایەندا، بۆیە لەپێناو چەسپاندنی ئەو بنەمایانە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا، خەباتی بۆ دەکەین.

هیوادارین حکومەت و دادگاکانی ئیتاڵیا لەگەڵ پاراستنی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی بەرگریی لەخۆکردن مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەی مامۆستادا بکەن و نموونەیەکی جوانی دادگا و دادپەروەریی نیشانی هەمووان بدەن.

ئۆفیسی میدیایی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠٢٠/٣/٢٧

2732 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.