بیروڕا

مامۆستا کرێکار لە نێوان بەرداشی دۆست و دوژمن

ئەزانن کورد بون یەعنی چی
کورد بون واتە
کۆتا پلە لە بێ کەسی
کورد بون واتە
فڕاندنت ڕوت و برسی
کورد بون واتە
لێک خوێند نەک لە یەک پرسی
کورد بون واتە
بۆ خۆت پوازی شکان و
بۆ گشت دنیا بیت بە کورسی

کورد بون واتە
حەماڵی سیفەت سیاسی
کورد بون واتە
هەر دزێک هاتە پێشەوە
تۆ ببیتە دەستە ڕاسی

سالار مەلاک
بۆ مامۆستا کرێکار و هەم و کوردێکی بێکەس

(مامۆستا کرێکار لە نێوان بەرداشی دۆست و دوژمن)

من نزیکەی ٢٢ ساڵە مامۆستا کرێکار دەناسم.
شەرەفی ئەوەشم هەبوە چەند ساڵێک ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی ئەودا خزمەتی ئیسلام و مسوڵمانان بکە،
وە بە وازهێنانیشم لە کاری سیاسی دوای ئەو لە ژێر فەرمانی کەس دا کارم
نەکردوەو بە نیازیش نیم تا ئەم ساتە،
ئەوەندەی مامۆستا کرێکارم ناسیوە
هەرگیز شتێکی تێدا نەبوە پێ ی بوترێت خۆ بەزلزانین،
هەرگیز شتێکی تێدا نەبوە پێ ی بڵێن توندڕەوی هەمەجی ئەمە جیاوازە لە غیرەت کە غەریزەیەکی فیتریەو دەبێ هەبێ ،
بەڵام هەمیشە حەزی لە جدیات و کار کردن بوە بە بەرنامەی منەزەم و گوێڕایەڵی فەرماندەیی تا پاشاگەردانی نەبێت وەک ئێستا ،
هەم و کاتێکیش مامۆستا لەو کەسانەی کە نزیک بونەتەوە لێ ی زیاتر ئازاری بینوە وەک دوژمنەکانی،
من تەحەدا دەکەم هەتا ڕۆژی قیامەت کەسێک بتوانێ بیسەلمێنێت
مامۆستا کرێکار
فەرمانی کوشتنی کەسێکی کردبێت و کوژرابێت!
کەس ئەوەی شێرکۆ بێکەسمان پێنەفرۆشێ ئەوە هی شەڕی ناوخۆ بو کۆتایشی هات.

تەحەدا دەکەم کەسێک بیسەلمێنێ مامۆستا ئاگای لە شەڕی خێڵی حەمە بوبێت، چونکە مامۆستا ئەمیری باڵی ئیسڵاح بوو ئەوان جوند ولئیسلام بون و هێشتا یەکگرتن نەبوبو،
ئەو دەقەی شەڕەکە کرا ئێمە لەگەڵ مامۆستا لە گوڵپ بوین کە هەواڵ درا بە مامۆستا گڕی گرت بەوە چونکە هاوپەیمانی هەبوو کە بێ پرسی یەکتر شت نەکرێ وتی: بابە ئەمانە مناڵن هێستا نازانن وەعد و پەیمان چیە .
تەحەدا دەکەم مامۆستا ئاگای لە کوشتن و ئیغتیال کردنی کەس هەبوبێت وەک شەوکەتی حاجی موشیر،
تەحەدا دەکەم مامۆستا ئاگای لە محاوەلەی کوشتنی دکتۆر بەرهەم هەبوبێت ،
ئەسلەن مامۆستا ئەو کاتە لە سوڵح دابو لەگەڵ یەکێتی زۆربەی ئەو کارانەش بۆ ئەوە کرا ئە سوڵحە شکست پێ بهێنن.
ئەخیر هجومی یەکێتی بۆ بیارە کوشتارێکی زۆری لێ کەوتەوە جوابیان نارد بۆ مامۆستا کە بەڵک و تەرمەکانیان بۆ وەربگرێتەوە لە جوند،
مامۆستا خۆی و حیمایەکانی چون بەشانی خۆیان تەرمەکانیان هێنایەوە و ناردیانەوە بۆ یەکێتی وتی هیوادارم ئەمەتان بیرنەچێ
بەڵام بە داخەوە بیرچو.
دەزگای ئەمنی لە کوردستان بەهێزەو ئینکاری لێ ناکرێ،
خۆیان یەک بە یەکی ناوی ئەو کەسانە دەزانن کە بە پێی یاسا تاوانیان لەسەرە
هەموشیان دەزانن مامۆستا کرێکار لە ناو هیچ کام لەم ناوانەدا نیە،
دەب و بیسەلمێنن کە ئەوان وەک یاسا دژی توندڕەوین و سیاسی نیە،
ئەو پەڕی دیفاعیان لەو زوڵمە بکردایە کە لە مامۆستا کرێکار دەکرێت،
بەڵام دەردەکەوێ ئەمە یاریەکی زۆر گەورەیە و هیوادارم ئەوەی ئێمە لێ ی ئەترسین لە ئیتاڵیا پێش نەیەت،
تا ئێستاش مامۆستا قفڵی ئەمانی ڕونەدانی زۆر هەڵوێستی توندە،
وەزعەکە وای لێ نەیەت لە تۆڵەی بێ سەر و بەردا بەشێوەیەک خراپ ببێت کە ئەو دەرگایە بە جۆرێک بشکێ ئیتر قفڵێکی تری کاریگەر نیە دایبخاتەوە.
لە کۆتایی دا دەڵێم خۆزگە مامۆستا کرێکار کورد نەبوایە!
ئەگەر تورک دەمێک بو بە شەق ناچاریان دەکرد ئازاد بکرێ ،
ئەگەر عەرەب بوایە هەر بە هاشتاگی تویتەر دنیایان تێ ئەگەیاند،
ئەگەر فارس بوایە دەمێک بو کەسێکیان لە بارمتەی دەگرت کە ناچار بن ئازادی کەن.

بۆیە وتومە کورد بون واتە بێ کەسی
کورد پێش هەم و کەس خۆی دوژمنی خۆیەتی

سالار مەلاک
وەک وەفایەک بۆ مامۆستا کرێکار
بەڵێ بۆ ئازادکردنی مامۆستا کرێکار
٢٨/٣/٢٠٢٠

3118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2020-03-28
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.