بزوتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت له هیندستان
بزوتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت له هیندستان
بزوتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت له هیندستان
له‌گه‌ڵ زیادبوونی نفوز‌و دەسەڵاتی به‌ریتانیا له نیوه دوورگه‌ی هیندستان و تین و فشار هێنان بۆ موسڵمانان دەسەڵاتی سوڵتانی ئیسلامیی مه‌غۆله موسڵمانه‌كان له نیوه دوورگه‌ی هیندستاندا گرژتر ده‌بوو، تا هاته سه‌ر ناوی بێ ناوهڕۆك و ته‌نانه‌ت ئه‌ویش له ساڵی (١٨٥٧)دا به یه‌كجاری نه‌ما..تا ئه‌م ساڵه‌ش موسڵمانانی هیندستان وه‌لائیان نه‌ده‌دا به ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه به ڕه‌سمی له (١٧٧٤)ـەوه به ناوی خیلافه‌ته‌وه حوكمیان ده‌كرد.! چونكه زانایانی هیندستان له پێش هه‌مووشیانه‌وه شا وهلیواللهی ده‌هله‌وی به‌وه ڕازی نه‌بوون.! چونكه فیقهی حه‌نه‌فی ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێ خه‌لیفه له قوڕه‌یش بێت.. بەڵام دوای نه‌مانی دەسەڵاتی فیعلی و شكڵی له ده‌ست موسڵمانان، به ناچاری موسڵمانان به ئومێدی ئه‌وه‌ی خیلافه‌تی عوسمانی بێ به هانایانه‌وه تا كۆیان كاته‌وه، ڕوویان كرده ئه‌وان. ئه‌مه‌ش له ساڵانێكدا بوو كه په‌یوه‌ندی نێو ده‌وڵه‌تییانه‌ی عوسمانییه‌كان و به‌ریتانیا به‌ره‌و باشتر چوو بوو.! هه‌رواش مانه‌وه تا جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی چووه به‌ره‌ی ئهڵمانیاوهو دژی به‌ریتانیا وه‌ستایه‌وه، به‌مه‌ش تینێكی ئیزافی كه‌وته سه‌ر ئه‌و موسڵمانانه‌ی وه‌لائیان دابوو به ده‌وڵه‌تی عوسمانی..
له هیندستان بیرمه‌ندی ئیسلامیی شێخ محمد عه‌لی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی پێك هێنابوو به ناوی بزوتنه‌وه‌ی خیلافه‌تی ئیسلامیی، بۆیه به‌ریتانییه‌كان له هه‌موو ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا له زیندانیان قایم كردبوو، نه‌بادا به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ به موسڵمانانی هیندستان به‌رامبه‌ریان بكاته‌وه..
بزوتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت له ماوه‌ی ده ساڵدا هه‌ست و هۆشی هه‌موو موسڵمانانی هیندستانی خرۆشاندو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هه‌بوو كه نه‌هێڵێت خیلافه‌تی ئیسلامیی له ئه‌ستانه (توركیای ئه‌وسا) ئیلغا ببێته‌وه، یان لانی كه‌م ئه‌و كاره دژواره‌ی دواتر خست.. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی خیلافهتێكی به‌دیلی توركه‌كانی له عه‌ره‌ب یان له موسڵمانانی هیندستان ده‌خواست.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توانیبووی له‌ژێر دەسەڵاتدارێتی دوژمنكارانه‌ی به‌ریتانیادا هه‌ستی یه‌ك ئینتیمایی له موسڵمانانی هیندستاندا -كه كه‌مینه‌ش بوون- له ناو ده‌ریایه‌كی هندۆسیدا دامه‌زرێنێته‌وه.. هه‌موویانی وا لێكردبوو كه ووڵاته‌كه به‌و سیفه‌ته بپارێزن كه دارولئیسلامیی خۆیانه‌و نابێت بهێڵن ببێته دارولكوفر..
بزووتنه‌وه‌ی خیلافه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیهادی بوو، ده‌یخواست یه‌كبوونی موسڵمانان بپارێزێت، ده‌یویست به عهقیدهكهوه په‌یوه‌ست به دارولئیسلامهوه ببن.له كۆتایی ته‌مه‌نی بزووتنه‌وه‌ی خیلافه‌تدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی تر هاته پێش (بزووتنه‌وه‌ی هیجره‌ت)، كه بیرمه‌ندی ئیسلامیی ئهبولكهلام ئازاد له ساڵی (١٩٢٠)دا بانگه‌شه‌ی بۆ كرد. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر وه‌كو له ناوه‌كه‌یه‌وه دیاره كه له ڕه‌شبینی و بێ ئومێدی له ده‌ستدانی دەسەڵاته‌وه هاته سه‌ر پاراستنی زاتی موسڵمانه‌كان، كه وه‌كو هه‌تیوی بێ په‌نا كه‌وتبوونه به‌ر شاڵاوی چه‌كداریانه‌ی دوژمنانی سیخ و هیندۆسی و به‌ریتانی، هه‌موو هه‌ر ده‌یان چه‌وساندنه‌وه.! ئهبولكهلام ئازاد فه‌توایدا كه هیندستان بۆته دارولحه‌رب (دارولكوفر)و ئه‌و موسڵمانه‌ی له توانایدا هه‌یه ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌فغانستان هیجره‌ت بكات، هه‌زاران جوتیاری ڕه‌ش و ڕووت و بێ ده‌ره‌تان به‌ده‌نگییه‌وه هاتن و به‌ره‌و ئه‌فغانستان كه‌وتنه ڕێ.!! چونكه ڕێ دوور بوو ئه‌مانیش نه‌دار، زۆرینه‌ی زۆریان هیچیان نه‌بوو پێی بگه‌نه مه‌نزڵ، سه‌دانیان له ڕێ لێ مرد.! ئه‌وانه‌ی گه‌یشتنێ، سنووری ئه‌فغانستانیان به‌ڕوودا داخراو نه‌یانتوانی داخڵی ببن.! چونكه له‌وێش ئاڕاسته‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كوفری ڕۆژئاوا كاریگه‌ریی خۆی كردبوو، ئه‌گه‌رچی وه‌كو هیندستان و ووڵاتی تورك و عه‌ره‌بانی لێ نه‌هاتبوو.!!
كتێبی: ڕمان و ڕامان
نووسینی: مامۆستا كرێكار
|