رێپۆرتاژ

پیلانەکە دژی مامۆستا کرێکار ئاشکرا دەبێت

پیلانەکە دژی مامۆستا کرێکار ئاشکرا دەبێت
لە پایزی ساڵی ٢٠٠٢ دوای ئەوەی ئێران مامۆستا کرێکاری بۆ ماوەی هەفتەیەک دەستبەسەر کرد، ناردییەوە بۆ هۆڵەندا. بە گەیشتنە فڕۆکەخانەی "سغیپوڵ" لە ئەمستردام یەکسەر ئەردەن داوای کرد کە بیدەنەوە بەو، چونکە وەک دەسەڵاتدارانی ئەردەن وتیان مامۆستا کرێکار لە پشتی کوشتنی دیپلۆماتکارێکی ئەمریکاوە بووە لە ئەردەن. دواییتر کە سەرکەتوو نەبوون لە داوایەکی تردا وتیان کە ماددەی هۆشبەری لە ئێرانەوە هێناوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ ئەردەن.
ئەردەن تاکە وڵاتی عەرەبی بوو کە ڕێکەوتننامەی لە گەڵ هۆڵەندا هەبوو بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانباران. نەرویج و ئەمریکا هەوڵیاندا کە هۆڵەندا بۆ تێپەڕاندنی پیلانەکەیان بەکاربێنن، بەڵام دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا عاقڵ بوون و نەکەوتنە ناو ئەو گەمە قێزونەوە و، مامۆستایان ڕەوانەی نەرویج کردەوە.
ئێستاش ئیتالیا تاکە وڵاتی ئەوروپاییە کە ڕێککەوتننامەی لە گەڵ عێراق هەیە بۆ ڕادەستکردنەوەی تاوانباران. هەر بۆیە تۆمەتی تیرۆر خراوەتە پاڵ مامۆستا کرێکار.
لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی (TV2) نەرویجی برینیار مێلینگ، پارێرەرەکەی مامۆستا کرێکار دەڵێ: بڕیاری دادگای ئۆسلۆ بۆ ڕادەستدانی کرێکار بە ئیتالیا هیچ سەرسوڕمانێکی بۆ من تێدا نەبوو و، بە ڕای من بڕیارێکی دروست نەبوو. هەروەها وتیشی کە ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو دۆسییەکە بەرز دەکاتەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە.
سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سکاڵاکە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە مێلینگ دەڵێ: کرێکار بە هیچ شێوەیەک سەرۆکایەتی ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نەکردووە و، هیچ پەیوەندییەکی بە تیرۆرەوە نەبووە. هیچ پەیوەندییەکی بە ئیتالیاشەوە نەبووە.
ئیتالیا لە حوکمەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مامۆستا کرێکار سەرۆکی ڕەتی شاخ بووە و، ڕەوتی شاخ ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە و، لە ڕێگای شانەکانییەوە ئامانجی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی بووە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا.
دادگای ئۆسلۆ خۆڵ دەکاتە چاوی ڕای گشتییەوە:
دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ لە بڕیارەکەی دوێنیی خۆیدا سەبارەت بە ڕادەستکردنی مامۆستا کرێکار بە ئیتالیا نوسیوویەتی: بڕیاری ڕادەستدانی کرێکار بە ئیتالیا لەبەر ئەوە نییە کە لەو وڵاتە حوکم دراوە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ئیتالیا داوای کردووە ڕادەستی بکرێت.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابوردوو "ئەرنا سۆلبێرگ"ی سەرۆک وەزیرانی نەرویج سەردانی عێراقی کرد و، لە گەڵ عادل عبدالمهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، بەڵام دوای هاتنەوەی بۆ نەرویج بێدەنگ بوو.
خالد ڕەنجدەر

4206 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-02
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.