رێپۆرتاژ

دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ ئەمڕۆ هەینی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دەرکرد

دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ ئەمڕۆ هەینی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکەی دەرکرد
٢٠١٩/١١/١
دادگای تاوانەکانی ئۆسلۆ وەک بڕیاربوو ئەمڕۆ بڕیاری ڕادەستدانی مامۆستا کرێکاری بە ئیتالیا دەرکرد. لە حوکمەکەدا هاتووە کە نەرویج دەتوانێت مامۆستا کرێکار ڕەوانەی ئیتالیا بکات.
مامۆستا کرێکار لە کاتی دادگایی کردنەکەیدا ڕۆژی دووشەمە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەکانی نەرویج و بۆ دادگا وتی کە دۆسییەکەی بە سیاسی کراوە و ڕەتی دەکاتەوە کە بدرێت بە ئیتالیا.
لە حوکمەکەی ئەمڕۆی دادگادا هاتووە کە مامۆستا کرێکار دەتوانێت شکات لەو حوکمە بکاتەوە و دۆسییەکەی بەرز بکرێتەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوە یان داگای باڵا.
مامۆستا کرێکار لە ئیتالیا بە بێ ئامادەبوونی خۆی ١٢ ساڵ زیندانی دراوە بەسەردا. لە ١٥/تەمموزی ئەمساڵ کە حوکمەکەی ئیتالیا دەرچوو یەکسەر پۆلیسی نەرویج هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی مامۆستا و دەستگیری کردووە. لەو کاتەوە تا ئێستا دەستبەسەرە.
پێشتر پارێرەزەکەی چاوەڕوانی ئەم بڕیارەی دادگای ئۆسلۆی دەکرد. وەک خۆی پێی وتین حوکمەکە بەرز دەکاتەوە بۆ دادگای تێهەڵچوونەوەی نەرویج. ئەگەر دادگای تێهەڵچوونەوەش بڕیاری ناردنی بۆ ئیتالیا دا، ئەوا بەرز دەکرێتەوە بۆ دادگای باڵا و، دوای ئەویش دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دادی نەرویج. وەزارەتی داد هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و بڕیار دەدات کە ڕادەستی ئیتالیا بکرێت یان نا.
لە ئێستادا وەزیری دادی نەرویج سەر بە حیزبی (ئێف ئاڕ پێ)یە کە لە گەڵ هەموو هەڵبژاردنێکدا بەڵێن دەدات کە مامۆستا کرێکار لە نەرویج دەربکات. ئیتر نازانین چەند دەخایەنێت و، ئایا تا سالێکی تر کە هەڵبژاردندەکرێت، وەزارەتی داد هەر لە دەست ئەو حیزبەدا دەمێنێتەوە یان گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
خالد ڕەنجدەر

3942 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-11-01
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.