رێپۆرتاژ

دادگاییکردنی مامۆستا کرێکار

دادگاییکردنی مامۆستا کرێکار
٢٠١٩/١٠/٢٨
ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دادگاییکردنی مامۆستا کرێکار بوو لە دادگای تاوانەکانی شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج. ئەمڕۆ پارێزەری پۆلیس "نیکلاس هافسموە ـ Niklas Hafsmoe" بڕیاری دادگای ئیتالیای بۆ دادگا خوێندەوە و، و ئاشکرای کرد کە دادگای ئیتالیا بۆ سزادانی مامۆستا کرێکار بە ١٢ ساڵ زیندانی پشتی بەو زانیارییانە بەستووە کە لە زیندانی "کۆنگسڤینگر" پۆلیسی نەرویج بە میکرۆفۆنی شاراوە تۆماری کردووە و، رادەستی پۆلیسی ئیتالیای کردووە.
پارێزەرەکەی پۆلیس دەڵێ: لە بڕیاری دادگای ئیتالیادا هاتووە کە یەکێک لەو حاڵەتانەی پۆلیسی نەرویج تۆماری کردووە، گفتوگۆی نێوان مامۆستا کرێکار و ماکوان کەریم بووە لە زیندانی کۆنگسڤیگەر و، زانیارییەکانی داوە بە پۆلیسی ئیتالیا. ماکوان کەریم دەستگیرکراوە و لیکۆڵینەوەشی لە گەڵ کراوە، بەڵام دواییتر پۆلیس ئازادی کردووە لەبەر ئەوەی ڕەگەزنامەی نەرویجی هەبووە.
مێلینگ، پارێزەرەکەی مامۆستا کرێکار لە دادگای پرسی: بۆچی زانیارییەکانی زیندانی کۆنگسڤینگەر لەسەر مامۆستا کرێکار هەژمار دەکرێت و دەکرێتە بەڵگەی تۆمەتبارکردنی؟ بۆچی ناکرێنە بەڵگەی تۆمەتبارکردنی ماکوان کەریم؟
لە دۆسییەی دادگاکەی ئیتالیادا هاتووە (وەک پارێزەرەکەی پۆلیسی نەرویج خوێندییەوە) کە ماکوان کەریم سەردانی ئیتالیای کردووە و، چاوی بە نەوروز ناوێک کەوتووە کە دواییتر بە تیرۆریست تۆمەتبار لەقەڵم دراوە و شەش ساڵ زیندانی دراوە بەسەردا.
لارش گولە، شارەزایەکی نەرویجییە لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بزاڤە ئیسلامییەکانی ئەو ناوچەیە. دادگا وەک شارەزا/خەبیر دایناوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر دۆسییەکەی مامۆستا کرێکار. لارش گولە بۆ دادگای ڕوونکردەوە کە لە یەکێک لەو جارانەی لێکۆڵینەوە لە گەڵ کرێکار کراوە و، پێنج ڕۆژی بۆ دانراوە، ماکوان کەریم لە ڕۆژی پێنجەم دا لە دادگا ئیفادەی وەرگیراوە. لارش دەڵی: هەوڵم دا ماکوان بدوێنم، بەڵام ئەو خۆی لاداوە.
هەروەها وەک ڕای تایبەتی خۆی دەڵێ: ماکوان کەریم هەرچەندە لە لایەنی هەندێک مەسەلەی سیاسییەوە خۆی بەدوور گرتووە لە کرێکار، بەڵام من وای دەبینم کە قوتابی کرێکار بووە و، بەڕای من وەک جێگرەوەی کرێکاریش بووە.
سبەینێ هەندیک بەرپرسی نەرویج و ماکوان کەریمیش بانگ دەکرێن بۆ دادگا وەک شاهێد و وتەیان لێ وەردەگێرێت. هەر سبەینێ مامۆستا کرێکاریش ئیفادەی خۆی دەدات و، دواییتر کە ڕەنگە ڕۆژی دواییتر بێت یان چەند ڕۆژێکیتر دادگا بڕیاری خۆی دەدات.
وادیارە ئەم هەویرە ئاو زۆر دەکێشێت!!
خالد ڕەنجدەر

3176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-10-28
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.