فیکر

بزوتنەوەى ئیسلامى لە بەردەم ونبوونى مێژووەكەیدا

بزوتنەوەى ئیسلامى لە بەردەم ونبوونى مێژووەكەیدا  
نووسینى: هیوا محمد
دیارە هەر حیزب و ڕێكخراو و تەوژمێكى فیكرى كە دێتە كایەوە لە هەر كاتێكدابێت یان لە هەر وڵاتێك بێت مێژووەكەى نوسراوەتەوە و دیارە، جا كاریگەرییان هەبووبێت لە گۆڕانكارى لە ناو كۆمەڵگەدا یان ئەگەر نەشى بووبێت هەر مێژووەكەى نوسراوەتەوە.
چونكە ئەگەر مێژووەكەى ونببێت و تێكەڵ و پێكەڵى تێبکەوێت ئەوا بێگومان گرنگى خۆى لە دەست دەدات دەبێت بە شتێكى لە یادكراو.
ئەوەى جێگەى باسە بزوتنەوەى ئیسلامى لە كوردستانی ــــــــــــ عێراق لە هەشتاكانى رابردوودا بە فەرمى ڕاگەیەندرا كە ئەوكات بووە یەكەم حیزبى ''چەكدارى ئیسلامى لە كوردستاندا''، كاریگەریەكى گەورەى هەبوو لە بێداركردنە وەى گەلى كورد و ئاشناكردنەوەى بە ئیسلام، توانى بە شێوازێكى ئازایانە ڕوبەڕوى زووڵم و ستەمى ڕژێمى بەعس بوەستێتەوە. 
بەڵام ئەم بزاوتە ئیسلامییە توشى چەندین هەوراز و نشێوى بووە تا لە كۆتایدا لە ساڵى 2001 دا چەند باڵێكى لێ جیابۆوە و بە تەواوەتى لاواز بوو و كارى گەرى نەما لە گۆڕەپانى سیاسى كوردستاندا,   
ئەوەى من دەمەوێت باسیبكەم مێژووەكەیەتى كە لە بەردەم ونبوندایە تا ئێستا نەتوانراوە بەتەواوەتى بنوسرێتەوە، ئەوەشى نوسراتەوە یان وتراوە تەنها هەوڵى تاكەكەسییە و  ڕووداوەكان وەك خۆى نەخراوەتە ڕوو هەریەكەو بەلاى خۆیدا ڕاى دەكێشێت ئەمەش بۆتە هۆى ونبوونى زۆرێك لە ڕووداوەكان.
لەم دوواییانەشدا كتێبێك زۆر بانگەشەى بۆدەكرا بەناوى (فارگۆنى بزووتنەوەى ئیسلامى) كە گووایە بەشێكى زۆر لە مێژووى بزوتنەوەى لە خۆگرتووە و(700)لاپەڕە یە، بەڵام بە داخەوە زۆرلاواز و نازانستیانەیە، زیاتر لە ئەلبوم دەچێت چونكە لە لاپەڕە( 375) پاشكۆیە تا كوتاى!! تەنها نزیكەى 70 لاپەڕە باسى مێژووى بزووتنەوەیە لە دروست بوونیەوە تا جیابونەوەکەى یەکبوون لەساڵى 2001 لە وەندەشدا زیاتر باسى كارە كانى خۆى دەكات بەپێى عەقلى خۆى شتەكانى گێڕاوەتەوە. 
سەرەڕاى ئەوەش زۆر بەناشرینى ناوى ''مامۆستا كرێكار'' ى بردووە وەكوو عەلمانیەكان بە ''مەلا كرێكار''! ناوى هێناوە و لە شوێنێكى تریشدا ئەڵێت (م. على باپیر) كۆمەڵى جیاكردەوە و مەلا كرێكاریش (جوندولئیسلام و ئەنصارولئیسلام)ى دروستکرد!! 
بێ ئاگالەوەى كە مامۆستا كرێكار باڵى ئیصلاحى هەبووە پاشان لە گەڵ (جوند) یەكیگرتووە بووە بە (ئەنصار).
بەهەر حاڵ نوسینێكى زۆر لاوازە، ئومێدەوارین لە داهاتودا ئەم مێژووە بە تەواوەتى بنوسرێتەوە تا هەمووان سودمەندبین لێى.
هیوادارم نەوەی کۆن و ئەوانەى بەشداربووى روداوەکان بوون هەریەکەو بکەونە نوسینەوەى بیرەوەریەکانیان و لە گۆڤارو کتێب و تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیش بێت، وە ئیشى نەوەى نوێشە کە کۆیان بکاتەوەى بیخاتە بەردەست خەڵکەکە هەتا ببێتە ئەزموون بۆ هەموولایەک، ئەگەر نوسینەوەى مێژوو گرنگ نەبوایە ئەوا پیاوانى وەک (تەبەرى و ئیبن کەسیرو ئیبن ئەسیر و دەیان و سەدانیتر لە مێژوو نوسانە هەموو تەمەنى خۆیان نەئەدا پێی!!)

3252 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-08-23
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.