هەواڵ

کوردی ترسنۆک و مەلا کرێکار


هەمیشە بەزەیم بەوکەسانەدا هاتۆتەوە کە سەد ساڵ زیاترە گیان وژیانیان دانا لە پێناوی" نیشتیمان، نەتەوە، ئازادی، دیموکراسی، دین، سۆشیالیزم" دواجار نە نیشتیمان و نە نەتەوەو نە ئەوانیتر حسابی پوشێکیان بۆ نەکردن،بەڵکو داراکان هەمیشە ناویان هێناون لەپێناوی قازانجەکانی خۆیانداو خولقاندنی ژیانی شاهانە بۆ خۆیان و بنەماڵەو کەس وکاریان.

ئێستا ئیتر لەو باوەڕەدام، هیچ شتێک لەم دنیایەدا بە قسەی قۆری نەتەوەو نیستیمانیشەوە ئەوە ناهێنیت بۆی بچیتە سەرپەتی سێدارەو خوێنی خۆتی بۆ بڕێژیت، ئاخر دواجار ئەگەر ژنەکەت جوان بوو مارەی دەکەنەوەو ئەگەریش جوان نەبوو دەبێت دەرۆزە بکات.

نەتەوەم نەبینیوە هێندەی کوردی باشور ترسنۆک بێت...مورسی لە زیندان دەمرێت فەیسبوک پڕ ئەکەن، مەلا کرێکار وەک مەرەکەی حەزرەتی ئیسماعیل سەردەبڕێت ودەخرێتە زیندان،نەک خەلک، تەنانەت لایەنگرەکانیشی دوو دێڕ نانوسن، ئەو نەگبەتەیش ساڵانێکە هاوار بۆ دادگەری،لە ڕوانگەی خۆیەوە،دەکات و دیفاع لەو خەڵکە ئەکات.

خەڵکی ئێمە سەرقاڵی ئەوەن فلانە ژن چۆن کاری سۆزانیەت ئەکات وپیرێژنێک لە لەندەن چی بە کورەکەی تالەبانی ئەلێت و زیاد ئەسعەد شێت بوە یان ناو،ئەوە فلانە کچ لوتی بچوک کردەوەوسمت و سێبەنەیشی پان و بەرز.

سبەینێ منی چەپ و عەلمانیش شتێکم لێبێت،،هەموی دەلێن" دە با بڕوا سەگبابی وا،خۆی کەر بوو، ئەم زەرە زەرەی لەچی بوو، سالانێکە هەر حەپەی دێت، خەتای خۆی بوو،وادەزانێ پارتی و یەکێتی بەو دەڕوخێ،دەبرۆ بیخۆ کەرە"هاهاهااهاهاه


سەردەمی جەنگیز خان
2950 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-07-17
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.