بیروڕا

مەدخەلیەکانی لیبیا چۆن دەجەنگن!؟

مەدخەلیەکانی لیبیا چۆن دەجەنگن!؟
بەشی یەکەم
لەکۆتاییەکانی ساڵی 2013، سەرۆك وەزیرانی ئەوکاتی لیبیا" علی زیدا" لەگەڵ بەرپرسانی سعودیەدا کۆبووەتەوە و پێیانی وتووە بڵاوبوونەوەی مەدخەلیەکان دیموکراسی پەك دەخات، لەئەنجامی ئەمەدا "ربیع المدخلی" لەفەتوایەکدا ڕێگەی دا بەمەدخەلیەکان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانی لیبیا، بەو شێوەیە شوێنکەوتووانی بەشداریانکرد لەهەڵبژاردنی 2014، بۆ دیاریکردنی 60 ئەندام و داڕشتنەوەی دەستوری دوای قەزافی.
بەهانەی فەتواکەی مەدخەلی گرەنتی داڕشتنەوەی دەستور بوو بۆ جێبەجێکردنی شەریعەت.

مەدخەلی لەدوای ئەوە چەند فەتوایەکی دەرکرد لەسعودیەوە و هانی شوێنکەوتووانی دا بۆ کوشتاری گروپ و ڕێکخراو و لایەنە ئیسلامیەکانی لیبیا، سەرەتا بەشداریکردنی جەنگی نێوان حەفتەرو نەیارەکانی حەرام کرد، لەدوای ساڵێك داوای لەمەدخەلیەکانی لیبیا کرد بۆ شەڕی دژبە هێزەکانی پاراستنی "بەنغازی"، لەدوای ساڵێکی تر فەتوایدا بە کوشتاری برایانی موسوڵمان بەوپێیەی لەجولەکەو گاور مەترسیدارترن، هەرچەندە لەو کاتەدا حکومەتی ویفاقی لیبیا هەوڵیدا گفتوگۆ بکات لەگەڵ حکومەتی سعودیە لەبارەی مەترسی ئەم فەتوایانە و کارگەریان لەڕژانی خوێنی نێوان لیبیەکان، بەڵام حکومەتی سعودیە بڕیاری یارمەتیدانی "خەلیفە حەفتەر"ی دابوو.

دواتر ناکۆکی و ململانێی فراوان ڕوویدا لەنێوان حەفتەر و عەلمانیەکان لەبارەی فراوان بوونی هەژموونی مەدخەلیەکان لەلیبیا، حەفتەر پێویستی هەبوونی مەدخەلیەکانی لەو قۆناغەدا بۆ ڕوونکردنەوە، بەو پێیەی بڕبڕەی پشتی سوپاکەیەتی و بەکاریان دەهێنیت لە چالاکیە سەربازیە قورس و مەترسیدارەکان، لەکاتێکدا سەربازە عەلمانیەکان بەهۆی ترس یان هۆکاری خێڵایەتی نایانەوێت بەشداری تێدا بکەن، بەکردەیش حەفتەر سوودی لەمەدخەلیەکان وەرگرت بۆ دەستگرتن بەسەر شاری "بەنغازی"دا.

لەدوای 2015 حەفتەری ئاسانکاری کرد بۆ کۆنترۆڵکردنی مزگەوت و دامەزراوە ئاینیەکانی بەنغازی لەلایەن مەدخەلیەکانەوە، ئەمەش بەئامانجێکی زۆر گرنگتر لەدەستکەوتنی شەرعیەتی ئاینی و لێدانی پڕۆژەی ئیسلامیەکانی تر، ئەویش ئەستەمی جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاینی مەدخەلیەکان، بەشێوەیەك وا دەکات خەڵکی هەڵبێن لێی.

لە بەهاری 2017 نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەحەفتەر کرد بۆ چارەسەری کێشەی سەرکردەکانی میلیشیا مەدخەلیەکان و ئەوانەی هەڕەشەی کوشتاری "بەوتەی خۆیان" هەڵگەڕاوە و خەواریجیان دەکرد،  بەڵگەیان پێشکەشی حەفتەر کرد، لەبارەی کردنەوەی زیندانێکی نهێنی لەناو زیندانی "قرنادە" و ئەشکەنجەدانی  دڕندانەی زیندانیە ئیسلامیەکان لەلایەن کەتیبەی تەوحیدی مەدخەلیەکانەوە، لەبەر ئەمە حەفتەر بڕیاریدا بەهەڵوەشاندنەوەی کەتیبەی تەوحید، بەڵام لەواقیعدا تەنها ناوەکەی گۆڕا بۆ لیوای (210).
گروپە جەنگاوەرە مەدخەلیەکانی لیبیا دابەش دەبن بەسەر چەند کەتیبە و لیوایەکدا، گرنگترینیان کەتیبەی تەوحید(کەلە بەنغاری دروستکراوە)و کەتیبەی"أشرف میار"ی ناسراو بەکەتیبەی سەلەفی، و هێزی(الردع) لە تەڕابلس بەفەرماندەیی"کارة"، مەدخەلیەکان هەندێ ناوی وەکو"تەوحید، سەلەف، ئیسلام"ی هەستیار بەکاردێنن بۆ ڕاکێشانی لایەنگر و شوێنکەوتوانیان.
جێگەی ئاماژەیە فڕۆکە فەڕەنسیەکان لەهەندێ شەڕدا پاڵپشتی مەدخەلیەکانیان کردووە، ئەمەش بەپێی فەتوای مەدخەلیەکان جائیزە بۆیان یارمەتی لەبێباوەڕان وەربگرن.
لەساڵی 2018، ڕەبیعی مەدخەلی لەتۆمارێکی دەنگیدا پێویستی پشتگیریکردنی حەفتەری بەشوێنکەوتووانی ڕاگەیاند، بەپاساوی ئەوەی حاکمێکی سەرکەوتووە، حەفتەریش لەچاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا بەرگری لەمەدخەلیەکان دەکرد، بەوەی مەدخەلیەکان باوەڕیان بەدەسەڵاتی دەوڵەت و دیموکراسی هەیە، لەدوای ترسی ڕێکخراوە بیانیەکان لەمەترسی مەدخەلیەکان لەسەر کەمایەتیەکان ناموسوڵمانەکانی لیبیا، ڕاوێژکاری حەفتەر"فضل دیب" دڵنیایان دەکاتەوە لەوەی کەمەدخەلیەکان لەژێر دەسەڵاتیاندایە.
مەردخەلیەکان دەستیان گرتووە بەسەر هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا، کەسەر بەوەزارەتی ناوخۆیە، هەروەها هێزی نەهێشتنی تاوان لەهەمان وەزارەت، ئەمە سەرەڕای زیندانەکان، حەفتەر وەسفیان دەکات بەباشترین هێزێك کەڕێگرە لەکۆچی خەڵکی لیبیا بۆ ئەوروپا، ئەمەش بەپاساوی فەتوای حەرامبوونی کۆچ بۆ وڵاتی کافران، هەروەکو شارەزایە لەچاودێریکردنی لایەنگرانی قائیدە و تەنزیمی دەولە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
هێزی (الردع) تایبەتمەندە بە گرتن و لەناوبردنی زانا و بانگخوازان بەچاوپۆشین لەجۆرێتی بیرکردنەوەیان، چونکە هزری مەدخەلی ڕێگرە لەبانگەوازی ئیسلامی هەر کەسێکی تر جگە لەخۆیان، هەروەکو ئەم هێزە خاوەنی زیندانێکە لەفڕۆکەخانەی(معتیقە)کە سەدان کەسایەتی ئیسلامی تێدایە.
گرژی نێوان شۆڕشگێڕانی بەنغازی و هێزی(الردع)ی مەدخەلی زیادی کرد لەپاش دەست گرتنی مەدخەلیەکان بەسەر هەندێ مزگەوتی تەڕابلس دا، وە لەدوای ڕفاندن و کوشتنی شێخ نادر العمرانی لەلایەن مەدخەلیەکانەوە لەساڵی 2016، کەئەندامی ئەنجومەنی خانەی فەتوا بوو، لەدواییدا دەرکەوت کەفەرمانی کوشتنی العمرانی لە محمد سعید الرسلان ی مەدخەلی میسریەوە بووە، بەم هۆیەشەوە دەزگای فەتوای تەڕابلس، (11)وتاربێژی مەدحەلی قەدەغە کرد لەوتاردان.
- نورس للدراسات
- وەرگێڕانی: خزمەتگوزاری دووربین

2950 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-06-16
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.