بەرژەوەندی شيعە لە وەرگرتنی فەتوای ئاخونەکانیان
ن: مركزالتأصیل
وه‌رگێرانی: خزمه‌تگوزاری دووربین
رۆژله دوای رۆژ شیعه په‌رده له‌سه‌ر خۆپارێزیان لاده‌ده‌ن له سه‌رده‌می ئێستاماندا، له‌ئێستا پێویست به به‌ڵگه ناكات، له رۆژگارێك له ژوره داخراوه‌كان كاریان ده‌كرد فه‌توای نهێنیان ده‌دا، هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانی تاخۆیان هه‌ڵوێسته‌كانیان رانه‌گه‌یاندایه، ئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌هلی سوننه‌بوو.
تائێستا ئێران له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاشكرای نه‌كردووه، كه پشتگیری له به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات، به‌ڵام هه‌ر جاره‌ی له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له به‌پرسانی ووڵاتەکەی لێدوانی جۆر به جۆر ده‌درێتلە مەڕ بارودۆخی سوریا، وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له مانگی 2013رایگه‌یاند ئێران پابه‌نده به هاوكاری كردنی سه‌رۆكی سوری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی و چاره‌سه‌رێك بۆ سوریا، له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م لێدوانه هاوكاری سه‌ربازی سوریا ده‌كات، هارتسی عبری باسی له‌وه كردووه، كه ئێران به بڕی دوو ملیار دۆلا له‌مانگی یونۆی 2012 هاوكاری به‌شار ئه‌سه‌دی كردووه.
هه‌ر هۆکارێك پاڵپشتی سوریای نه‌كردبێت پشتیان نەگرتووە ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پێگه‌كانی ئینته‌رنێت جه‌ختیان له‌سه‌ر ئەوە کردەوە، كه هه‌ڵوێستی علی سیستانی ره‌تكردنه‌وه‌ی جه‌نگ بوو له سوریا، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كرا وه‌ك فه‌توایه‌كی شه‌رعی و بایەخ بە بڵآوکردنەوەی نەدرا ،کاتێكيش موقته‌دا سه‌در لە هه‌ڵوێستی سیستانی نزیك بوو، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه جه‌نگی له سوریا ره‌تكرده‌وه، به هه‌ڵوێستێکی شەخصی باسکرا. هیچ یه‌كێك له‌م فه‌توایانه بڵاونه‌كرایه‌وه، وه‌ك فه‌توای شه‌رعی، ئه‌وه‌ی كه شیعه گرنگی پێ ده‌دات، فه‌توای مه‌رجەعی شیعی آیةالله العظمى كاظم الحائری، كه یه‌كێكه له مامۆستاکانی موقته‌دا سه‌در، كه له‌شاری قومه كه به پایته‌ختی ئاینی ئێرانی داده‌نرێت، فه‌توای دا پێویسته له‌سوریا له دژی شۆرشگێران بجه‌نگن.
ئه‌م فه‌توایه له‌سه‌ره‌تای شۆرشی سوری به یه‌كێك له‌فه‌تواكان داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌زاران شیعه له هێزه‌كانی حزب الله و گاردی كۆماری ومیلشیاكانی شیعه له عیراق و یه‌مه‌ن له‌پێناوی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
له ماوه‌ی پێش‌و كۆی فه‌تواكان باسیان له مانه‌وه‌ی پارێزگاری شیعه ده‌كرد له شوێنه‌واره‌پیرۆزه‌كان، كه پێیان وابوو ده‌ستدرێژیان ده‌كرێته سه‌ر، وه‌ك گۆری سه‌یده زه‌ینه‌ب له دیمه‌شق كه یه‌كێكه له دیارترینی گۆره‌كانی شیعه له دیمه‌شق.
ئه‌م پارێزگاریكردنه یه‌كێكه له دیاترین پاساوه‌كانی حزب الله به‌كاری ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له شیعه‌كانی عێراق له سوریا بۆ جه‌نگ كردن شانبه‌شانی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، به پاساوی هه‌ڕەشه‌كردن له سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان، پاشان ناوی ئه‌م هاوكارییه‌یان گۆری بۆ پرۆژه‌یی به‌رگریكردن له هێڵه‌كان هه‌روه‌ك حسن نصرالله رایگه‌یاند.
به‌ڵام فه‌توای ئه‌م جاره زۆر راشكاوانه تر بوو، كه مه‌رجه‌عێكى دیاری شیعه به‌ره‌سمی جه‌نگكردنی له‌گه‌ڵ سوریا راگه‌یاند، له‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئەمە نیشانەی ئەوەیە شیعه له‌ئێستادا خۆیان له توقیه‌ی سیاسی داڕنیوه.
ئه‌وه‌ی گرنگه پێوه‌ستكردنی ئه‌م فه‌توایانه به‌لێكنزیك بونه‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ووڵاتانی پیشه‌سازی و ووڵاته یه‌كگرتوه‌كان له لا‌یه‌كی تره‌وه ئه‌م فه‌توایه نۆبه‌رەی گۆڕانكاری فكریه له هه‌ڵسوكه‌وتكردنی شیعه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان له ووڵاتانی عه‌ره‌بی.
|