هەواڵ

هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لەتورکیا

پاش چەند ڕۆژێکی تر هەڵبژاردنی شارەوانیەکان ئەنجام دەدرێ لەتورکیا، کە هەڵبژاردنێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لەڕای شەقامی تورکی بەرامبەر بەسیاسەتەکانی حیزبی دادوگەشە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئابوریەی کەتورکیای تێدا دەژی لە بەرزبوونەوەی خەرجی ژیان و دابەزینی بەهای لیرە، کەکاریگەری گەورەی کردووتە سەر هاوڵاتیانی تورکیا. لایەنی ئۆپۆزسیۆن هەوڵدەدات نالەباری بارودۆخی ئابوری پەیوەست بکات بە بوونی ملوێنان پەنابەری سوری لەتورکیا، و زەرورەتی ناردنەوەیان بۆ سوریا، لەپێناوی کەمکردنەوەی قورسایی بارودۆخی ئابوری وڵاتەکەدا.
حیزبی دادوگەشە " بن عه‌لی یڵدرم"ی بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی ئیستەمبول پاڵاوتووە، هەڵبژاردنی یڵدرم دەگەڕێتەوە بۆ شارەزایی  پێشووتری وەکو وەزیری گەیاندن، هەروەکو ناوبانگێکی زۆری دەرکرد وەکو ئەندازیارێکی ژێرخانی ئابوری ئەستەمبول، هەروەکو دەردەکەوێ لەڕاپرسیەکانەوە، کەپێشکەووە بەسەر پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن" اکرم إمام ئۆغلو" بەڕێژەی۳٪.
بەڵام ئەنقەرە، دووەم گەورەترین شاری تورکیا، پاڵێوراوی ئۆپۆزسیۆن "منصور یاڤاش" کە لەهەڵبژاردنی ۲۰۱٤دا شکستی هێنا بەڕێژەی ٪۱، لەڕاپرسیەکاندا دەرکەوتووە کەپێشکەوتووە بەسەر پاڵێوراوی دادوگەشە "محمد ئۆز حسکە"دا بەڕێژەی ٪۳. دۆڕاندنی پایتەخت بەخاڵی گۆڕانی سایکۆلۆژی دادەنرێت لەڕەوتی حیزبی دادوگەشەدا. بەڵام ئیزمیر، سێیەم گەورەترین شار، ئەگەر زۆرە ئۆپۆزسیۆن پارێزگاری دەسەڵاتی بکات بەسەر شارەکەدا. هەروەکو ڕاپرسیەکان لە بۆرسەو ئەدەنە و ئەنتالیا پێشکەوتنی حیزبی دادوگەشە دەردەخەن بەسەر ئۆپۆزسیۆندا بەڵام به‌ ڕێژەیەکی زۆر کەم. 
هەڵبژاردنی شارەوانیەکان خاڵی یەکلاکەرەوەن لەڕەوتی داهاتووی دادوگەشەدا، ئابوری تورکیا بەشێوەیەکی ڕەسمی لەم مانگەدا چووە قۆناغی کزبوون و وەستانەوە، کەژمارەی پێوانەیی شکاندووە لەتەنگهەڵچنین بەگەشەی ئابوری وڵاتەکە، بەشێوەیەك تێکڕای هەڵئاوسان لەکۆتایی ساڵی ڕابردوودا گەیشتە٪۲٥، کەبەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە لەماوەی ۱٥ساڵی ڕابردوودا، لەگەڵ ئەوەی ئەردۆگان هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی نرخەکانی داوە، بەڵام لەژێر گوشارێکی ئابووری زۆردا دەژی، ئەمەش لەئەنجامی تێکچوونی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەمریکا بەهۆی مەلەفی ڕۆژهەڵاتی فورات (سوریا)، و نزیكبوونەوەی لەڕووسیاو بڕیاری تورکیا بەکڕینی سیستەمی موشەکی(s400)، کەبووە هۆی سەپاندنی سزای ئابوری نوێ بەسەریدا، قەیرانە ئابوریەکانی جارێکی تر گەورەتر کرد، زیاتر لەگەورەبوونی بەهۆی قەشە ئەمریکیەکەوە.
گرنگی هەڵبژاردنەکانی ئێستا لەوەدایە، کەدەکرێت لەڕێیەوە حەقیقەتی ئاڕاستەی شەقامی تورکی بزانرێت، ئەگەر ئاراستەی شەقامی تورکی دورکەوتنەوە بێت لەحیزبی دادوگەشە، ئەوا ئەمە بەزەنگێکی مەترسیدار دادەنرێت لەسەر داهاتووی حیزبی دادوگەشە، بەتایبەب بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۲۳، ئەمەش گۆڕانکاری قووڵ لەسەر دادوگەشە پێویست دەکات لەسیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیدا،  لەگرنگترین سیاسەتە ناوخۆییەکان، بابەتی پەنابەرانی سوری و ئابوری وڵات و بنیاتنانی هاوپەیمانیە لەگەڵ هەندێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن دا، سەبارەت بەسیاسەتی دەرەکی خۆی دەبینێتەوە لەمەلەفی سوریا و ناتۆ و سیستەمی موشەکی(S400)دا.


2892 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2019-03-25
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.