شیعەناسی

شيعه‌كان خۆيان شاهيدن له‌سه‌ر خۆيان

شيعه‌كان خۆيان شاهيدن له‌سه‌ر خۆيان

ن : د.ضياءالدين كاشف

 

چەند تابلۆیەك بۆ بیرخستنەوەو، ئاگاداركردنەوە...

تابلۆی یه‌كه‌م

دكتۆر عبدالمنعم النمر لە لاپەرە نۆی كتێبی (الشیعە)دا دەڵێت: ئەم شتانەی كە ئیمام خومەینی رێبەری ئێرانی نوسیویەتی بەشێوەی كتێب ووتار ئەیانخوێنمەوە، سەیرمكرد هەمان شتە، كە لە كتێبە كۆنەكان هاتووە، بەشێوەیەكی رەشبینانە دەڕوانێتە ئەهلی سوننە

ئینجا دەڵێت: هەڕەشەیان لێكردم بەهۆی وتارێك لەبارەی شیعەوە، كە تێیدا بەشێوەیەكی زانستی باسی فڕوفێلی شیعەم كردبوو، كە چۆن لە رێگای شۆڕشی ئیرانێەوە فێڵ لە خەڵك دەكەن وهەڵیان دەخەڵەتێنن، چۆن ڕۆچوونە لە خەونی شیعەو ئەمە زیاتر هانی دام،  كتێبەكانی شیعە بخوێنمەوە، ئەم پەردەیە لادەم و دان بنێم بڵێم: لەگەڵ ئەم هەمو زانیاریەی هەمبو لە ڕابردووسەرم سوڕماوە چۆن ئەم هەمو تەمەنەم لە خوێندەوەی شیعە بەسەر بردووە، بەڵام سودم نەبینیوە، گوتم ئومێدەوارم ئەم ئاگاهاتنەوە سودی زۆری ببێت بۆ گەلە فێڵ لێكراوەكەم، تابتوانم زیانیاری زیاتریان پێ ببەخشم .

تابلۆی دووه‌م

پرسیار لە ئایەتوالله حسین بحرالعلوم كرا، فەتوایەكمان بۆ بدە، دەربارەی حسین موسەوی وكتێبی (لله ثم للتأریخ) لە وەڵامدا گوتی: بەناوی خوای گەورە، قسەی ئێمە لەبارەی حوسێن الموسوی: كەسێكی گومڕایە، گومڕاكەرە، خوای گەورە بینینی چاوودڵی لێسەندۆتەوە، بۆتە هۆی ئاژاوەیەكی گەورە لە ناوخەڵك، حەوزەی علمی سەرجەم پلە زانستیەكانی لێسەندەوە، سەرجەم حكومەكانی هەڵگەرانەوەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت، نامە زانستیەكانی هیچ بەهایەكیان نییە، فەتوامان دەركرد بە حەرامیەتی كتێبی (لله ثم للتأریخ) .بۆ خوا پاشان بۆ مێژوو

ته‌نها به‌ حه‌رامكردني كتێبه‌كه‌ وازيان نه‌هێنا به‌ڵكو كوشتيشان، ــ خوای گەورە بیانكوژێت ــ هەمو ئەمانە تەنها لەبەر ئەوەبوو، كە بانگی حەقی دەكرد .

 

تابلۆی سێیه‌م

لە پێشەكی كتێبی (كسرالصنم) هاتوە، نابینین چیان بە گەورەزاناوپێشەوایان (أيةالله البرقعی) كرد، دوای ئەوەی خوای گەورە هیدایەتی دا، فێڵ و فڕەكانی ئاشكراكردن، لە بەرامبەردا خەڵكیان لێ هانداو بەگولـلە كوشتیان، لەو كاتەی كە نوێژی دەكرد، بە گولـلە لە ڕوومەتی راستیاندا لە لای چەپی دەرچوو، پزیشكیان لی قەدەغەكرد، پاشان دەستگیریان كردو زیندانیان كرد، كە تەمەنی نزیكەی هەشتا ساڵ بوو، تا لەساڵی 1992 هەواڵی مردنی بڵاوبویەوە .

3358 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2018-01-02
زۆرترین خوێندراو
Dorbeen
        

Copyright. All Rights Reserved.

Dorbeen

ئێمە

ئێمه‌ی موسوڵمان كه‌ ئێستا ره‌وتێكی نوێی ئیسلامیی كوردستانیین؛ باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ئیسلام دینی ئوممه‌تێكه‌، به‌بزاڤێكی شیاو جاهیلییه‌ت ده‌گۆڕێت، تا خواپه‌رستی و دادپه‌روه‌ردی له‌دارولئیسلامێكدا بچه‌سپێت.