یهكهمین ژمارهی گۆڤاری دیدڕوونی بڵاوكرایهوه
ژمارە (١)ی گۆڤاری دیدڕوونی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران
ژمارە (١)ی موحەڕەم و سەفەری ١٤٤٠ی کۆچیی دیدڕوونی؛ كە گۆڤارێكی بهرچاوڕوونیی ستراتیژیی سیاسییهو دوو مانگ جارێک دەردەچێت، کەوتە بەر دیدەی خوێنەران. لەم ژمارهیەدا كۆمهڵێك بابهتی: ستراتیژی، فیكری و سیاسی بڵاوکراونەتەوە.
دهستهی نووسهران لهسەروتاردا، هۆكارو ئامانجی دهركردنی گۆڤارهکەیان خستۆتهڕوو تێیدا وهڵامی ئەوەیان داوهتهوه، كە دهپرسرێ: "گۆڤار بۆ كێ دهردهكهن، لهكاتێكدا كهسانێكی كهم بڵاوكراوهی کاغەزیی دەخوێننەوە؟!"
ئەوەی شیاوی باسه: گۆڤارەکە لە (١٢٠) لاپەڕە پێکهاتووەو دۆسییهی ئەم ژمارهیەیش بۆ ناساندن و روونکردنەوەی بایەخی ناوهندەکانی توێژینهوهی ستراتیژی تەرخانکراوە.
سەرجەم بابەتەکانی ئەم ژمارەیە بریتین لە:
• گۆڤار بۆ کێ دەردەکەن، لەکاتێکدا کەسانێکی کەم بڵاوکراوەی کاغەزیی دەخوێننەوە؟!
• ئایا نوخبەی رۆشنبیر لەکورددا هەیە؟
• ئێرانیزم؛ شێوێنەری بیروباوەڕی موسوڵمانانە.
• هەنگاوو كەرەستەو رێساكانی شیكاریی سیاسیی راگەیاندنكاری.
• عادل عەبدولمەھدی؛ تەواوکاری پرۆژەکانی ئێرانە لەعێراقدا.
• ناوەندی توێژینەوەی ستراتیژی چییە؟
• کاریگەرییەکانی ناوەندی توێژینەوەی جەزیرە.
• راپۆرتی ستراتیژی: ئێران لەتێڕوانینی گشتیی جیهانی عەرەبیدا؛ بەپێی راپۆرتی پێوەرەکانی عەرەبیی ساڵی (٢٠١٨ز).
• جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لەعێراق و مەترسییه سەرەکییەکانی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئێران.
• لەزیندان هەوڵدەدەن بتڕوخێنن، پێویستە خۆڕاگربیت.
• نهێنییەكانى ناڕازیبوونى ئەمریكا لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم.
• (١٦)ی ئۆکتۆبەر لەدیدی کوردەوە چییە، رووداوەکەیش چیمان پێدەڵێت؟
• پارێزگەی نەینەواو دڕندەیی حەشدی وەحشی.
• جەنگی پڕوپاگەندەی ئێرانی.
• کتێبناسی؛ کتێبی: سوپای پاسدارانی شۆڕشگێڕی ئێران.
• رووبەڕووبوونەوەی ئیسلامی و عەلمانییەکان لەبەرنامە راستەوخۆكانداو چەند سەرنجێک.
• کاریکاتێرێک دەربارەی دروستکردنی دیکتاتۆر، لەلایەن راگەیاندنەکانی دەستەڵاتدارانەوە.
لێرهوه دهتوانن گۆڤارهكه داگرن
|